کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆسره‌ت له‌‌ سایلۆ هه‌سته‌له‌خه‌و نیوه‌ڕۆیه‌ ....

Sunday, 25/04/2010, 12:00


من و کۆسره‌ت * هه‌ردوکمان لۆ ! مه‌جالمان نه‌بێ. من له بیری ‌سه‌ری مانگ چۆن کرێ خانوو‌ ته‌ووا نه‌بێ پاره‌ی کاره‌با ئاو و پاس نه‌بێ . شوکر بۆ خوا بێ ، خه‌می کرێ کۆکردنه‌ومان نه‌بێ، مه‌سره‌فی مۆنیکامان نه‌بێ جووتێ ئه‌دیداس مان‌ له‌ وه‌ی شاخ هه‌بێ ،لای براده‌ران له‌شاخ 6 مانگێ ئه‌ی کرد خه‌لاس ، شوکرمنم له‌ شار ، 1.6 ‌خه‌ممان بێ‌ .کۆنگره‌ی‌ سه‌دامی ئاسا له‌ زووه‌ وه‌ هه‌ڵبژاردنمان نه‌بێ ، کاک برایم خۆی له‌گردێکمان بێ . هێرۆ به‌ پاسی پۆڵۆنی بۆمه‌کته‌بمان بێ ، پڕی‌ بێ له‌ دیده‌وان، سیاسه‌یه‌کانی ئاخر زه‌مان. خۆی شۆفێر و هه‌ردو کوڕی سه‌کن بێ ، برا جابی، خوشک ده‌ڵاڵی نه‌فه‌ر بێ، هه‌رکاتێ پێوویست کا به‌ پاڵ خه‌زوری خه‌په ‌گیان عیمادی پشتیان بێ ،ڕۆژ ڕۆژیی ئاشه‌وانه. ‌خه‌می نه‌ ئاشمه‌ نه‌ با‌رئاش. خه‌می تۆمه‌ بتکه‌نه‌ فا‌ڕئاش له‌سایلۆی ئاش*،‌ شێره‌که‌ی ده‌شتی هه‌ولێر ڕووی له‌بیابانه‌ زه ‌مانه کووێر بێ. بارئاشت له‌ئاشێ نه‌بێ ،ڕووت له‌ماڵێ نه‌بێ، وه‌ک من ده‌ربه‌ده‌ر ئه بێ ، ئاگات له‌خۆت نه‌ بێ ، به‌فری ‌هاویــنت له‌به‌رهه‌تاو ئه‌بێ ، بارت فه‌رده‌ خووێ ئه‌بێ، نیوه‌ی‌ ڕێگات سه‌ر له‌ ئێواران ئه‌بێ، داووی ژنان پۆشاکت ئه‌بێ ، هه‌ردوومان تاسه‌ری مانگ ‌مۆڵه‌تمان ئه‌بێ ، من بۆ کڕێ دان ........ تۆش بۆ فڕێدان به‌ده‌ستی ئاشه‌وان . فریای خۆت که‌وه چه‌ند هه‌نگاوێکه‌ تابه‌ره‌ی گه‌ل ..‌ کۆنگره‌ بکه‌ ‌نیشان مه‌که‌‌‌ چاوه‌ڕوان تا چله‌ی زستان ...

* واپێویست ئه‌کا ڕۆژانه‌ چه‌ندکاتژمێرێ زیاترکار بکه‌م تابه‌شی پێداوستمان بکا
* له‌ کۆنگره‌ی ئه‌م ساڵه‌ی یه‌کێتی له‌بری ماستاوی ئه‌ربیل قوباد له‌ ئه‌مریکاوه‌ به‌کۆکاکۆلاوه‌ دێت‌ 

هامبۆرگ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە