کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چۆن دڵتان هات؟!..

Wednesday, 21/04/2010, 12:00


ئه‌ڵێن مێژوو دوباره‌ ئه‌بێته‌وه‌ به‌سه‌رهاتی ئه‌م شاره‌ له‌ گێله‌ پیاوه‌که‌ی عه‌زیز نه‌سین ئه‌چێ و ڕشته‌مرواری کردوه‌ به‌ گه‌ردنیا، دایکی مه‌کسیم گۆرکی له ‌بناری ئه‌زمه‌ڕ شین ئه‌کا هاواری له‌ 1961 وه‌ بۆ ڕۆڵه‌کانی ڕه‌شه‌بای گۆیژه‌ یه‌ . تۆڕنادۆی بیابان له ‌دامێنی چۆک دا ئه‌دا هه‌ر که‌سێێ گه‌مه‌م له‌گه‌ڵ بکا داستانی قه‌یوانکه‌م شاهیده‌ ی 17 شه‌هیده‌که‌ی قڕگه‌مه‌ ئه‌و شه‌وه‌ی موهه‌ندیسه‌که‌ی پیره‌مه‌گروونم به‌یاوه‌ری هه‌ڤاڵانی له ‌ شاری باژێڕه‌وه‌ ڕژانه‌ شار به ‌هانای خوشک و براکانیان له‌ خوێندنکاران ساڵی 82 ش* هه‌ر وه‌ک ئیمڕۆ به‌ڵام .. چۆن دڵتان هات . دیاره‌ له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ هه‌ر ئه‌بێ قوربانی بده‌ین . باشه‌ خۆ ملازم عه‌باس و عه‌لی و پشده‌ری هه‌ر حاکمه‌ جوانه‌که‌ی* من بوو هه‌موویانی له‌درگای مه‌کته‌به‌که‌ی عه‌لی که‌ماله‌وه‌ به‌ پاڵه‌په‌ستۆ ئه‌یان کرده ‌ ده‌ ره‌وه ‌ به‌ بڵند گۆ هاواری ئه‌کرد فه‌رموون به‌ سزای ئێمه ‌و گه‌لیان بگه‌یه‌نن ئازاری ئه‌م شاره‌یان زۆردا وه‌ تا به‌ته‌ور و به‌ ده‌ستی ئێمه‌ له‌ سه‌ریان جێبه‌جێ کرا ، بۆچی بیرتان چوه‌وه‌ ئه‌ی کاک حه‌سه‌ن * تۆ نه ‌بووی له‌ خۆشاردنه‌وه‌ت له‌ترسی ڕژێم هه‌ر باوک و براری ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ که‌ خۆپشاندان ئه‌که‌ن بۆ مافی خۆیان تۆ ئه‌یان خه‌یته‌ به‌ندینخانه‌ داڵده‌ی تۆیان ئه‌کرد . بیرت نه‌چێ پۆلیسی 104 به‌ سه‌دو چلو چوارهه‌زار جار ئه‌گه‌رخۆت بیرت چوه‌ له‌ براده‌ره‌ کۆنه‌کانت بپرسه‌ وه‌ک ئه‌و به‌یانیه‌ی 7.3 هه‌ر نه‌جده‌ یه‌ک بنێری بۆ فلکه‌ی ده‌ستاڕه‌که‌ به‌ هاڕاوی تۆزت نامێنێ له‌ ڕه‌شه‌بای تووڕه‌بوونم....

چۆن دڵتان یه‌ت ئه‌و کورو کچه‌ جوانانه‌مان بڕه‌نجێنن با خۆپیشاندان بکه‌ن با ڕه‌جمتان بکه‌ن بۆ بیرتان ئه‌چێ.. ئه‌وان نه‌بن ئێوه‌ کێن...



*خۆپیشاندنه‌کانی مانگی 4 .1982 شه‌وه‌که‌ی تیپی 47 ی پیره‌مه‌گروون له‌گه‌ل تیپی 37 ی شارباژێڕ و 31 سلێمانی ڕژانه‌ ناوشاری سلێمانی بۆ تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌ی خووێندن کاره‌ گیراوه‌کان

* قاردی حه‌مه‌جان له‌ڕۆژی.1991 7.3 مه‌حکه‌مه‌ی شۆڕشی دانابوو له‌ مه‌کته‌بی عه‌لی که‌مال له‌ لای سه‌ده‌که‌ حوکمی هه‌ر‌ که‌سێکی بدایه‌ له‌درگای مه‌کته‌به‌که‌وه‌ به‌پاڵه‌په‌ستۆ به‌س فڕێیان ئه‌دایه‌ ده‌ره‌وه‌ باقی وه‌ل سه‌لام ئیمه‌ی گه‌ل ته‌واومان ئه‌کرد ..

* وه‌ستاحه‌سه‌ن به‌س خۆی ئه‌زانێ من باسی چی بۆ ئه‌که‌م

هامبۆرگ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە