کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ولێرو دهۆک چۆل بکه‌ن و به‌ره‌و به‌ر ده‌رکی سه‌را‏

Sunday, 13/03/2011, 12:00


له‌گه‌ڵ هاتنی یه‌که‌م نێرگزی به‌هاری ئازادی دا قوڕاویان به‌ره‌و‌ شیووی گه‌نده‌ڵیان هه‌ڵدێرێن ،بارانی گه‌نجان چڵپاویان ده‌کاته‌ ئاوی زمزم له‌ جوانترین نوێژدا له‌ به‌ر ده‌رکی سه‌را.


هاوشان له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ ڕزگاری خوازه‌کانی جیهانی سێدا بۆ‌ به‌رنگاربونه‌وه‌ی کۆلۆنیالیزم له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه کوردیش له‌وململانیه‌‌دا ده‌ستپێشخه‌ری خۆی کردوه‌،

هه‌رکات ئه‌م باسه‌ تاووتووێ بکه‌یت‌ باشوری کوردوستان پشکی شێری به‌رده‌که‌وێت. له‌ ئه‌ژمارکردنی سه‌رهه‌ڵدانه‌کاندا ناوی سلێمانیش ناتوانرێ فه‌راموش بکرێت، به‌رخودان و دانی باجی به‌ خوێن و به‌ماڵ هیچ کات چۆکی به‌م شاره‌ دانه‌داوه، هه‌رده‌م داهێنه‌رو له‌ناوبه‌ری هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوو پارتانه‌بوه.‌‌

له‌ گه‌رمه‌ی خه‌باتدا لانه‌ی هه‌موویان بوه‌ تا ئه‌وده‌مه‌ی خزمه‌تیان به‌ گه‌لی کوردکردبی .

ئاگری ئه‌ومه‌نجه‌ڵه‌ش بوه‌ بۆیان کاتی خه‌ونه‌کانیان بۆبزڕکانبێ مێژووش شاهیده.

کۆمه‌ڵێ نازناو وه‌ تانه‌ ‌شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی له‌کاتی ته‌نگانه‌یاندا ، سه‌ری ماره‌که‌و‌ ئاژاوه‌گێر له‌ کورسی ده‌سه‌ڵاتیاندا، دابین که‌ری پیتاک و ئازووقه‌یان له شاخ ،‌ کاتێ هاتنه ‌شار، شار‌یان نان بڕاو کرد. بیریان چۆته‌وه‌ داڵده‌یان، داری ئاگری شه‌ڕه‌ ده‌سه‌ڵاتیان به‌ ناوی کوردایه‌تی وه‌ گه‌نج و پیری سلێمانی و گه‌رمیان و کوچه‌‌کانی بوون ،له‌ شاری پاشای کۆره‌وه‌ تا کفری و که‌لار،. له‌ ساته‌ وه‌ختدا ڕزگاری خوازانی هه‌ولێرو بادینان به‌ هاناتانه‌وه‌‌ هاتوون گه‌ر دره‌نگیش بوو بێ. جارێکی دی ناتوانن له‌سه‌رخوێنمان باڵا بکه‌ن. سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک وه‌ک سه‌دام ئاسا جودامان بکه‌نه‌وه‌ به‌سه.

له‌ ساڵانی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا له‌هیندوستاندا پارته‌ سیاسیه‌کان که‌وتبونه‌ ئاژاوه نانه‌وه بۆ به‌گژدانی موسڵمانه‌کان به‌ سیخه‌کان هه‌رچه‌نده‌ گاندی هه‌وڵی دا ڕێگری بکا له‌و چاره‌نوسه‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، بۆ ڕزگارکردنی موسوڵمانه‌کان و کۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه‌ بڕیاریان دا به‌ره‌و باکوری هیندووستان کۆچ بکه‌ن ،ئیدی پاکستان دروست کرا. ڕاستیه‌کی تاڵه‌ که‌ ساڵانێکه‌ چاوی خۆمانی لێ‌ ده‌نوقێنین. نه‌ سۆران نه‌ بادینان، پاکستانێکمان بۆ کوردوستانمان پێویسته‌ . داواکارام خه‌ڵکی ئازادیخوازی هه‌ولێر و دهۆک شاره‌کانیان چۆڵبکه‌ن و به‌ره‌وو به‌رده‌کی سه‌رای سلێمانی به‌ڕێبکه‌ون، کێش له‌سلێمانی به‌دڵی نیه!‌ دیاره‌‌ به‌شی چه‌ند مه‌نجه‌ڵێ نا‌که‌ن، با سلێمانی چۆڵ بکه‌ن و به‌ره‌و شیمال‌ له‌وێ!! با بیکه‌ن به ‌سه‌یران
هامبۆرگ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە