ئه‌تا کورد گورگه بۆر نا ، خۆزگه کیسه‌ڵه بۆرێکمان ئه‌بوو
Monday, 19/04/2010, 12:00
سه‌ره‌ک هۆزه‌کانی کورد ده‌سته‌مۆی بێگانه‌بوون مێژووی نوسراومان به‌ده‌ستی دگیرکه‌رانمان بازیان داوه به‌سه‌ر ناوماندا له‌هه‌ندێ شویندا باسی کوردکراوه به‌سه‌رپێی ئه‌وه‌نده‌یان گوشیوه تڵپه‌ی ته‌ڕی تیا نیه لێوی پێ ته‌ڕ بکه‌ی له‌م وشکه‌ساڵی مێژوویی یه‌ماندا ، ئه‌گه‌ر به باشه بوبێ بۆ ئه‌وان . به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌رچی بۆنی خراپه‌و ڕاوڕوت و خیانه‌ت و چونه باوه‌شی بێگانه به دراوسێ داگیرکه‌ره کۆن و نوێکانمانه‌وه ناوبانگی کوردیان پێ زڕاندوه . کورد به ده‌ره‌جه دوو یا سێ ژمێردراوه ، له ته‌نگه تاوی خۆیاندا حسابی برامان بۆئه‌که‌ن به هانایان نه‌چی به خایین مان دا ئه‌نێن ، له‌بیر خۆیانبردۆته‌وه کورد نه عه‌ره‌به و نه ته‌ته‌ره یا فارس له‌کاتێ سه‌لاحه‌دین قودسی بۆ ڕزگار کردن ئێمه‌یان به‌موسڵمان داناوه ، خێرۆمه‌ندێ له‌سه‌رمه زاره‌که‌ی به‌بچوکی نووسیویه‌تی (من بتون کوردیە) .*هه‌رچی ئینگلیز و فه‌ڕه‌نسایی و به جوله‌که کانیشه‌وه تا ئه‌م کاته باجی ئه‌ومان لێ ئه‌سه‌ندن . له‌سه‌ر کاک سه‌ڵاحه‌دین ته‌ته‌ره‌کان ئێمه‌یان به تورکی شا خاوی کرد له لۆزاندا *گورگه بۆره‌که ی ته‌ته‌ره‌کان کوردی به دوژمنی هاوبه‌شی ئینگلیز‌و فه‌ڕه‌نسیی و خۆایان دانا ،ئیرانیه‌کانیش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ، له‌و ڕۆژه‌ی ده‌وله‌تی فاتمی تێکدا * و دواتر ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی دروست کرد کوردیان به له‌ناوبه‌ری شیعه دانا و دژایتی مان ئه‌که‌ن ، (سوننه‌کانیش کوردیان به شه‌یتان په‌رست داناوه هه‌رچی ڕه‌گه‌ز په‌رسته عه‌ره‌به‌کانیشن ئێمه‌یان کردوه به‌نۆکه‌ر‌ی ئامۆزا جووه‌کانی خۆیان، سه‌ر ڕێگر و جه‌رده . زۆری ئه‌وروپاییه‌کانیش سه‌رچاوه‌ی سه‌رکیان له‌سه‌ر کورد ئه‌و کتێبه‌ی کارل مای (به نێو کوردستانی کێویدا)* له‌ساڵی 1965 کراوه به فلیمێک هه‌ر به‌وناوه‌وه). لێره دا له‌سه‌ر ئه‌و زاده گه‌وره‌یه وه‌ک نموونه هێناومه‌ته‌وه ، سه‌ره‌ک هۆزه کورده‌کان له مێژودا به‌س خۆمان به‌چاوی نابینایه‌ک ده‌یان بینن ، دوژمنه‌کانمان باشیان هه‌ڵسه‌نگاندون ، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له نێو هیچ سه‌ره‌ک هۆز یا ئاغا و پاشا‌و مه‌لیکی کوردا به‌دی ناکرێ هه‌رکات ده‌سه‌ڵاتیان له قایم مقامێکی گوندێک زیاتر بڕی نه‌کردوه . باشه گوند چ پێویستی به قایم مقام هه‌یه .بۆ بینینی سه‌ره‌ک گونده‌کانمان سه‌یری ئه‌م لینکه بکه‌ن تکایه . خوێندنه‌وه م به‌چاوێکی خه‌واڵوه وه یه، ڕوناکی ئه‌و مۆمه دڵخۆشکه‌ره مژده‌ی بڵێسه‌که‌ی چرایه‌ک له بارزانه وه چاومان گه‌ش ئه‌کا، ،هیوادارم ئه‌وانه‌ی ئه‌م ڕۆژه هه‌ریه‌ک نه‌بنه شه‌ق وه‌شێنه‌کانی کۆنی سلێمانی سه‌ره‌ک گه‌ڕه‌ک هه‌ر ڕۆژه و ماڵ و موڵکێکی خۆمانیان داگیر ئه‌کرد ، ئه‌و کاژه فڕێده‌ن و بچن زه‌وی و موڵکی باوباپیرانمان بۆ زیندو بکه‌نه‌وه‌وه له ژێر چنگی داگیرکه‌ره بێگانه‌کان ده‌ری که‌ن چی تر چاوتان له که‌پره داڵده کاتی یه‌کانی ئه‌و کورده له خۆبرد وه نه‌بێ هه‌رده‌م ئاماده‌ی به‌خشینی خوێنی خۆیان بوونه بۆ ئه‌و خه‌وه ، ده ئیوه‌ش بتان بینین ئاماده بن وه‌ک ئێمه خۆراکی منداڵانمان مه‌به‌نه سه‌ر سفره‌ی بێگانه خاکه داگیر کراوه‌کانمان مه‌که‌ن به ته‌خته‌ی کورسی بێگانه ، با ئێمه‌ش بانگتان بکه‌ین به...... ئه‌تا کورد
* له‌سه‌ڕ مه‌زارگه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ی له سه‌روه نوسرا به عه‌ره‌بی که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورد بوه
* گورگی بۆر له دوای مردنی ئه‌تاتورک 1938 ئه‌و نازناوه‌یان پێ به‌خشی، ئه‌تا واته باوک
* ده‌وله‌ی فاتمی 969-1172م
* په‌یمانی لۆزان 1923 مافی کوردی تێدا پێ شێل کرا به به‌تاڵکردنه‌وه په‌یمانی سیڤه‌ر
* ده‌وڵه‌تی فاتمی له‌ساڵی 1340 له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌ڵاحه‌دین ڕوخێنرا
* کارڵ مای(karl May 1842-1912) نوسه‌ری ئه‌ڵمانی که ڕۆمانێکی له‌سه‌ر کورد نوسیوه له‌ساڵی 1892 له‌ساڵی 1965 کراوه به فلیم هه‌ر به‌و ناو نیشانه‌وه به ناوی Durchs wilde Kurdistan
سه‌رچاوه:
القچیە الكردیە فی العراق، حامد محمود عیسى
رسالە فخری كریم إلى عبد الله الأحمر
خفایا المسألە الكردیە، لوقا زودو، بیروت، 1974
الفشل القیادی کردی تارق دلێمی
David McDowall : A Modern History of the Kurds
Islam online
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست