کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌و پیاوه‌ی له‌ سێبه‌ردا ئیش ئه‌کا ئه‌و مه‌ سینه ‌یه‌ی فه‌خری که‌ریم بۆ تاڵه‌بانی هه‌ڵگرتوه‌ خۆی تاراتی پێ ئه‌کا

Thursday, 15/04/2010, 12:00


جار جار ناوی ئه‌م کابرایه‌ ده‌بێته‌ سه‌ر دێڕی هه‌واڵه‌کان وه‌ک سێبه‌ری تاڵه‌بانی . له‌دوای کشانه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ک (جێگری سکرتێری یه‌کێتی نیشتمانی) هه‌لێکی زێڕین بوو بۆ شایه‌ره‌که‌ی حیزبی شیوعی و عه‌ریف حه‌فله‌کانی تاله‌بانی ، تابتوانێ جێ خۆی زیاتر پته‌و کا له‌دڵی ئاغا تازه‌که‌ی دا . پلانی فه‌خری ستالینی له‌ ئه‌گه‌ری نه‌بوونی تاڵه‌بانی به‌سه‌رۆک کۆمار ، لاواز کردن وه‌ له‌ په‌لوو باڵ خستنی که‌سه ‌دیاره‌ کان و خاوه‌ن مێژوه‌کانی ناوو یه‌کێتی وه‌ سووک کردنیان له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر و کادره‌کانی ڕێکخستن.. لێ دانی باڵی کۆسره‌ت ڕه‌سول و په‌راوێز خستنی کادره‌کانی وه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌‌ی خه‌ڵکی سلێمانی له‌ به‌رهه‌م ساڵح وه ‌دوورخستنه‌وه‌ی له‌ مه‌یدانی بڕیار وه‌ بێ بڕوای کردنی به‌ڕاکێشانی له‌ به‌غداوه‌ به‌ره‌و هه‌ولێر ، وون کردنی ناووی . دورخستنه‌وه‌ی کادره‌ سه‌ربازیه‌ ناوداره‌کانی یه‌کێتی وه‌ مه‌حمود سه‌نگاوی و سه‌راوی په‌راوێزکردنی حاکم قادرو شێخ جه‌عفه‌ریش به‌ڕێوه‌یه‌ به‌ گووێره‌ی ڕێکه‌وتنه‌‌که‌‌ی به‌ینی پارتی و‌ یه‌کێتی له‌کاتی یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئاسایش و هێزی پێشمه‌رگه‌ دا په‌راوێز ده‌کرێن.له‌م ڕوانگه‌ تیۆریه‌وه‌ هیچ کۆسپێک نابێته‌ ڕێگر له‌به‌رده‌م بوونی قوباد به‌ درێژ که‌ره‌وه‌ی تاڵه‌بانی. به‌ ڕه‌چاو کردنی پلانه‌که‌ی فه‌خری بۆ پشتگیری کردن له‌قوباد ، ماڵی تاڵه‌بانی کراوه‌ به‌دو به‌شه‌وه‌

1. که‌سوکاری دایکی ئه‌رکی ڕێگه‌ خۆشکردنی بۆ بکه‌ن له‌ناو مه‌ڵبه‌ندوو کۆمیته‌کان لای ئه‌ندام و کادره‌ نووێ کانی دوای كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتیی به‌رگێكی نوێ بكاته‌وه‌ به‌ گیانی یه‌كێتیی . مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیش ناوه‌که‌ی ئه‌گۆڕێت بۆ مه‌جلیسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌رۆکی ئه‌بێ هه‌موو مه‌ڵبه‌نده‌کانی که‌ش ئه‌بن به‌ ڕێکخستنی ڕاوێژکاری شنازخانیش ئه‌بێته‌ سه‌رپه‌ریشتی کاری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ، مه‌لا به‌ختیاریش وه‌ک ڕێکخه‌ری باڵای ڕاوێژکاری به‌ ڕاوێژکاری هه‌ڵۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د.



2 . پاراستنی ئه‌مه‌ به‌ هێزی میلیشیایی و ده‌زگا نا یاسایه‌که‌ی دژه‌تیرۆرو که‌وتۆته‌ ئه‌ستۆی پاڤێل و ئامۆزاکانی مایسترۆی ئه‌م سه‌م فۆنیا تیۆریه‌ قووتابیه‌که‌ی قوتابخانه‌ که‌ی (KGB) فه‌خری که‌ریم ه‌ . له‌داهاتوودا ناوی ئه‌م کابرایه‌ به‌ ێاشکرا ده‌رئه‌که‌وێ نه‌ک وه‌ک سه‌ردانه‌نهێنیه‌کانی بۆ لای به‌عسیه‌ با شه‌کان له‌ سوریا و سه‌ردانی ئێرانی ، به‌ڵکو وه‌ک سه‌ردانه‌که‌ی سیستانی ده‌بێ ...ئه‌و پیاوه‌ی له‌ سێبه‌ردا ئیش ئه‌کا گورگێکه‌ له‌ پێستی مه‌ڕدا .. فه‌خری که‌ریم.

هامبۆرگ


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە