کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان تاقم و تفه‌نگه‌که‌ت ببه‌ستی شۆفێری تانکه‌که‌ ‌یان فاروق ڕه‌فیقه‌

Wednesday, 05/05/2010, 12:00


ته‌شه‌نده‌سه‌ندن و په‌رشو بڵاوی گۆڕان له‌شێوه‌ی کۆڕه‌وه‌که‌ی 91 له‌ماوه‌یکی که‌مدا دیاره‌ هه‌ردویان بێ بنه‌ما نه‌بوون ‌له‌دوای ئاشکرابوونی ئه‌م لیسته‌ هه‌لێکی زێڕین بۆ دژه‌گه‌نده‌ڵه‌کان و نه‌یارنی هه‌موو پارته‌ کانی کوردستان نێو ده‌سه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌شی ، ده‌رئه‌نجامه‌که‌شی له‌ 25.7 خۆی به‌رجه‌سته‌کرد وه‌ک هێزێک ئه‌بێ حسابی بۆبکرێ.

گۆڕان لێره‌وه‌ پشت ئه‌ستور بوو به‌وسه‌رکه‌وتنه‌ بێ گوێ دان به‌کاردانه‌وه‌کان ، بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مێژووی پارته ‌کوردیه‌کان وسه‌ره‌‌کانی که‌هه‌رده‌م له‌دوای شکست هێنانیان که‌ووتونه‌ته په‌له‌قاژێ و په‌نایان بردوه‌ بۆ پلان گێڕان و له‌ناو بردنی هێزه‌ نووێکه‌ ئاماده‌ش بوونه‌ ده‌ست له‌گه‌ڵ دوژمنانی تێکه‌ڵ بکه‌ن به‌س له‌ پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان بێ گوێدان به‌وویستی خه‌ڵک و نه‌ته‌وایه‌تی کورد هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بزوتنه‌وه‌کانی کورد له‌باشور بوه‌ به‌کلتور له ساڵانی 50 ی سه‌ده‌ی پێشوه‌وه‌ مێژوو شاهیده‌ هانابردیان بۆ دوژمن زیاتره‌ له‌پشت به‌ستن به‌هێزی گه‌ل چونه‌پاڵ دوژمنان تورک عاره‌ب فارس که‌سیان له‌م میراته‌ بێبه‌ری نه‌بوون دژایه‌تی یه‌کتری خوێناوی ڕوویانی ڕه‌ش کردوه‌ سه‌رکه‌و‌تنی گۆڕان نه‌بوایه‌ ،‌ پلنیۆمه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌ده‌به‌سترا ئاکاریش مۆر نه‌ده‌کرا له‌سه‌ر شێوه‌ی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست ئه‌وروپا سوار باشه‌کان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنه‌کانیان به‌خوێنی خۆیان مۆریان ئه‌کرد به‌ڵام جه‌لالیه‌کان ئه‌وسوێنده‌یان دژ گۆڕان خوارد و که‌وتنه‌ گیانیان له‌ نه‌و‌شیروان مسته‌فاوه‌ ده‌ستیان پێ کرد تا هه‌وادارانی گۆڕان بێ گوێدان به‌هیچ بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵایتی یا نه‌ته‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی جه‌لالیه‌کان له‌م خاڵه‌دابوو هه‌ڵه‌ی گۆڕانیش له‌هه‌ڵ نه‌ سه‌نگاندنی ئاکارو پلینیۆمدابوو. له‌ساڵی1988 یش یه‌کێتی هه‌مان هه‌ڵه‌ی کرد کاتێ ڕژێمی سه‌دام په‌یمانی ئاشی و وه‌ستانی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئێران مۆرکرد له‌ 8.8 دا یه‌کێتی کورت بین بوو بێ به‌ڕنامه‌بوو نه‌ی ‌زانی سه‌دام هه‌رچی هێزی سه‌ربازی ‌و‌ توانای مادی خۆی دژ به‌کورد ئه‌خاته‌گه‌ڕ ، ته‌نگی به‌ کورد هه‌ڵچنی تا کردنی به‌ودیو سنوردا .ئینجا یه‌کێتی خۆی ڕێکخسته‌وه‌ به‌ گرووپی پارتیزانی بچوک ، گۆڕان ئه‌بێ ده‌رس وه‌رگرێ . ئێستا خۆی ڕێک بخا چاوه‌ڕێ کاردانه‌وه‌ی نه‌کا له‌کۆنگره‌ی سێی ی خه‌تی گشتی، خوا وه‌کیلی نه‌کا. ئه‌وان ڕاسته‌ که‌رت بوون به‌ڵام سامانێکی گه‌وره‌ له‌ژێرده‌ستیانه‌، بۆمانه‌وه‌ی خۆیان دورنیه‌ له‌ به‌نگلادیشه‌وه‌ خه‌فیفه‌ هاورده ‌بکه‌ن ، (ێاماژه به‌و دیداره‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌م دواییه‌ی ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ knn ده‌ڵێ بۆ دژایه‌تی ئێمه‌ پسپۆڕی بیانیان هێناوه)‌ . هه‌روه‌ها پسپۆڕی کوردیش به‌شداری کردوه‌ له‌ تینک تانک* دروست کردن بۆ جه‌لالیه‌کان نه‌ک بۆ دۆزی نه‌ته‌وه‌یی کورد (فاروق ڕه‌فیق) چه‌ند خولێکی فکری بۆ کادره‌ جه‌لالیه‌کان ئه‌نجام داوه‌. چه‌ندکۆرسێکی به‌هێزکردنیشی به‌ مه‌لابه‌ختیار و تاقمه‌که‌ی کردوه‌ جێ ده‌ستی فکری ئه‌م به‌ دیداره‌ تایبه‌تیه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیاره ‌وه‌ دیاره‌ له‌‌ چاودێردا، هه‌ر جه‌نابیشی ئه‌و پسپۆڕه ‌بیانیانه‌ی بۆدابین کردون ، نه‌ک قوباد وه‌ک گروپی چیا له‌ڕه‌خنه‌یه‌کدا ئاماژه‌ی پێ کردوه‌ .

گۆڕان چی بکا

خۆپاراستن نه‌ک چاره‌سه‌رکردن. هه‌ڵسه‌نگاندنی هێزی به‌رامبه‌ر به‌که‌م کردنه‌وه‌ لێیان نا. ڕه‌چاوکردی سامانه ‌زه‌به‌لاحه‌که‌ی به‌رده‌ستی لایه‌نی ده‌سه‌ڵات. ئاماده‌باشی و کارکردن نه‌ک چاوه‌ڕێی بۆ کاردانه‌وه‌ی. هه‌‌ڵسه‌نگاندنی 7.3 ئینجا 25.7 . پشت به‌ستن به‌هێزی پشتیوانی گه‌ل. خوێندنه‌وه‌ی جودا بۆ ناوچه‌‌کانی کوردستان به به‌ڕه‌چاوکردنی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر ناوچه‌یه‌ک. کارکردن له‌سه‌ر خاڵه‌ لاوازه‌کانی گۆڕان وه‌ پته‌وکردنی . لاواز کردنی خاڵه‌ به‌هێزه‌کانی به‌رامبه‌ر. ڕێکخستنی گۆڕان پێش کۆنگره‌ی سێی خه‌تی گشتی . ده‌ست نیشان کردنی ڕابه‌ری ڕۆحی بۆ گۆڕان نه‌ک سکرتێر یا سه‌رۆک .‌ ئه‌کتیڤ کردنه‌وه‌ ی کادره‌ کۆنه‌کان بۆ کاری سیاسی .



*تینک تانک واته ‌تانکی فکر بیرکردنه‌وه یا کارگه‌ی فکر، ده‌سته‌واژیه‌که‌ فاروق ڕه‌فیق‌ له‌ پێش ده‌ستکردنی به‌ ڕیکلام کردنی ‌هه‌ڵبژاردن بۆ خه‌تی گشتی ینک له‌که‌ناڵی کوردسات چه‌ند جارێک ئاماژه‌ی پێ کردوه‌ ئه‌مانه‌چه‌ند گروپێکن له‌ئه‌مه‌ریکا think tankڕێنمای سیاسی و فکری ئه‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌کان:‌ سایتی چاودێر. سایتی ک ن ن .کورستان پۆست. کوردستانی نوێ

4.5.2010


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە