مردن له خۆشه‌ویستی به‌هێزتره؟
Friday, 04/06/2010, 12:00
مردن له خۆشه‌ویستی به‌هێزتره؟
[ گابرێل گارسیا ماركیز]
گه‌ر شیرین و فه‌رهاد و رۆمیۆ جولیت و مه‌جنون و له‌لیلا وه‌ک سه‌ردشت و مه‌رگ نه‌بونایه! ناویان نه ئه‌بوو ئه‌فسانه ، نه‌گه‌یشتن به خۆشه‌ویست نهێنی هێزیانه ،ته‌موو مژی ژێر تارا‌ی بوکی مه‌رگ نه‌مری پێ به‌خشیون له‌م ووڵاته ووڕێنه به مه‌رگه وه هه‌واداری گه‌لێکه ، نێتی دڵ له‌پارشێو بۆ ڕۆژووی ڕۆژێکی ڕوناک له‌تاریکستان مه‌رگی ڕه‌ش به‌ربانگه ، سه‌ردێری نامه‌ی ئه‌عمالتان له‌دۆزه‌خ خوێنی سه‌رده‌شته . ده‌ستی ڕه‌ش یه‌خه‌یی دوا ڕۆژمان به‌رنادا ، تاوانی عه‌سکه‌ره گازگره* دوژمنەکە که‌ڵبه‌ی بوو له گۆشی گیر ئه‌کردین ، ئه‌ی تۆ دراکۆلای خۆێنم بۆ ئێسکمان ده‌شکێنی تێرت نه‌خوارد کوڕماڵ . به‌سه بازرگان دایکمان پۆشین به قوماشی ڕه‌شت ، خەمی سەردەشت خەونی ژێر سێبەری سنەوبەرەکانی شه‌هیدانه ،داخی دڵم بۆ گەنجیت سەرابە. دەردی دڵم زەردەخەنەکەی ژێر لێوتە دەردی بەیانیم نەبینینی ڕوخسارتە دەردی ئەمڕۆشم دڵسوتانی خۆشەویستەکانتە ، خەم ڕەوێنم شادبونتە بە دایکە خاک لە ئاسمانە پەپولەی بەهارەت بێ خەم پاڵی لێ بە لە فیردەوس هەڵمژە هەوای بێ گەردیت . بۆنی پێکەنینەکەت لە ڕوخسارە جوانەکەی ڕۆژی خونچە هەڵوەرینت شەهادەی پاکیتە. لە نیوەی ڕۆژدا مەرگی ڕەش ئاوێنەی تاریکە شەوی هەڵگرت بۆ دڵەکەم
* مردن له خۆشه‌ویستی به‌هێزتره ڕۆمانێکی گابرێل گارسیا ماركیز
*عه‌سکه‌ره‌گازگره‌که[ وه‌ک ملازم محسین] دوای مه‌لیکی بوه له‌سلێمانی له‌به‌رده‌رکی سه‌را گازی له‌خه‌ڵک ئه‌گرت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست