به حه‌وت ساڵ تاکێ نه‌عل وونتان کردین ساڵ یادی بۆمباران کردنی قه‌ڵادزه‌و هه‌ڵه‌بجه‌دا
Friday, 23/04/2010, 12:00
جه‌ژنی سه‌رکه‌وتن به‌هاری 1991 بوو ،جه‌ژنانه که‌مان به‌شی سووڕێک چه‌نک و فه‌له‌قی تیا نه‌بوو. نێرگزی ئه م ساڵه‌مان هه‌ر زوو سیس بوو بارانی ڕهحمهتتتان* ئاوی مهتارهیهکی کوون بوو. بۆ خۆتان مه‌رکانه ئاو، بۆ ئێمه‌ش بێژه‌نگێک ئاو . شوانی سه‌رلێ شێواو کۆڕه‌وی پێکردین به جه‌ڵه‌ب به‌ره و کوێستان بێ پۆشاک بێ نان بێ ڕیشه مام بێ هیوا . خێری گاوروو جوو بنوسێی تۆزێک دڵسۆزی بڕیاری خۆیان بوون ، له ژێر چه‌تری سنه‌وبه‌ریان له هێڵی 36 سێبه‌ریان بۆ کردین له به‌رزی ئاسمانه‌وه خۆراک و هیوایان پرشه کردوه به سه‌رمانا. ئه‌مجاره‌ش له‌برسا وه‌ک ئهفریقایهکانتان لێ کردین به‌شه‌ڕی ناوخۆ بێ نان بێ شیر بۆ وه‌چه‌کان خۆشتان شیشی سه‌دامی گۆشت و که‌باب خه‌ڵوزی وه جاختان لاشه‌ی ڕۆڵه‌کانمان ، خێریان بنوسێ ئه‌هلی کیتاب ئه‌م جاره‌ش بڕاوامان پێیان ئه‌بێ مێژوو شاهید بێ . نه‌ک قسه‌ی سه‌ر ته‌نوری خۆمان خه‌تای چهرجل نه‌بوه یا کیسنجه‌ر یا باوک و کوڕ بۆش . شوانه‌که‌ی خۆمه به‌نایی عه‌ره‌بان له‌سه‌ر فه‌رشی کاشان بۆته ته‌ته‌ری ته‌یموریان به‌ناز کردن به‌سه‌رمانا ، نامه‌ی سه‌ر شۆڕی ته‌سلیم ئه‌کا . به‌خشینی ئێمه هه‌ڵه‌بجه و قه‌ڵادزه و ئه‌نفال ، ده‌ست که‌وتی ئێوه‌ش دۆلار و کورسی ژوورێکی سور له فندق قاپێ وویسکی و کچۆڵه‌یه‌کی چاوشین وه‌ک نوێنه‌ره‌که‌مان له لۆزان . به‌رهه‌م تان چی بوه کوا ئاشتی کوا ووڵات ئه‌ی شوان. به‌حه وو ساڵ له به‌غا تاکێ نه‌علی *ئه‌بو ته‌حسین بوو، کردی به خێر بۆ هه‌ڵه‌بجه له یادی قه‌ڵادزه . پێمان خاوسه . له‌م حهوساڵهی دا هاتوو توو خوا جووتێک بووتی حوشتر نا له به‌غا لای ئێمه کوێستانه ئه‌ی شوان......
بابه‌ت ئاوێنه‌یه‌ک بۆ سه‌رۆک ،خۆتان ببینن له‌گه‌ڵ ڕێزمان
* ئه‌بو ته‌حسین ئه‌و پیاوه عه‌ره‌به‌ی به نه‌عله‌که‌ی له وێنه‌که سه‌دامی ئه‌دا ساڵی 2003 . له 23.4.2009 ئه‌و تاکه نه‌عله‌ی پێشکه‌ش کرد به مینۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه
هامبۆرگ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست