به‌ری گرده‌که واڵایه بۆ ڕۆڵه‌کانی
Saturday, 03/04/2010, 12:00
باوه‌پیاره ڕه‌زای گرانه جێی متمانه نیه گه‌ڕانه‌وه بۆ لای باوک مافی خۆتانه. ئه‌و کابرایه : دوای کچۆڵه‌ی هه‌رزه‌کاری کورسی به‌غدا که‌وتوه , له‌شاخیش هه‌ر ئه‌شقی سه‌فه‌رو سه‌فابوه به گه‌نجی .به‌م خه‌ڵه‌فاویه‌ش عاشقی ئه‌و زڵفو ئه‌گریجه خاوه‌ی عه‌مار و سه‌دره ، شه‌یدای کوڵمی مه‌لیکه مالیکی و شا عه‌لاوی بوه . شێتی په‌ڕۆ سورێک* بوه تا تاران حه‌و فرزه‌قی بۆ ئه‌بڕێ . مه‌جنونی پوزی کورسی باوکی خۆی به‌قوربان ئه‌کا . بۆنی بن باخه‌ڵی ئێوه و نێو سینه‌ی ئه‌وان کوجا مه‌رحه‌با . ئه‌و سه‌رخۆشی عاره‌قی فه‌لی خورمایه ، چی داوه له مێوژی مام زۆرابی ئێوه. محبه‌سی نایلۆن و شای عه‌ترلی و شه‌وچه‌ره‌ی نوکته خۆان هه‌ر قابیلی کاکا یه. مه‌جلیسی گه‌ڵته جاڕی به کورد لای شروگیه‌کان باوه پیاره‌ی ئیوه گه‌رمی ئه‌کا . ئه‌م شه‌کرۆکه‌یه تاکه‌ی ده مڕاست و قڕوقه‌پ پێ که‌ری ئێوه‌بێ . لاستیکی پانتۆڵتان * کێ ته‌سمیلی کرد له که‌رکوک ، کاره‌با شه‌شه‌م جار* کێ بو وه‌سڵه‌که‌ی ده‌فع نه‌کرد . ده‌سته و ستانی به‌رهه‌م کێ بێ به‌رهه‌می کرد . کوا ژنه‌که‌ی ئیوه له ژن به ژنی یه‌ک لایه‌نی کورسی په‌ڕله‌مان . ماره‌یی کورسی به‌غدا....... ئارام و خاڵه شه‌هاب به‌س شه‌کراو خواردنه‌وه بوو ....
فریای خۆتان بکه‌ون شیربایی به‌غا ، ئێمه ناچینه ژێر باری....
*ئالای عیراق
*ده‌ست دریژی کردنه سه‌ر خیزانی پیشمه‌رگه یه‌ک
ته‌سمیل = ته‌سلیم
* کابینه‌که‌ی به‌رهه‌م سالح
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست