سەردەشت تانک لە قوڵای ئوقیانووسەوە پیاوی تانکەکەمان دۆزیەوە
Saturday, 15/05/2010, 12:00
خۆزگە کارم لە بۆشایی ئاسماندابوایە* تا خۆلەمێشی خەمی سەردەشتم بپرژاندایە بەسەر جیهاندا چون خۆڵ و خاچی گاندی پرژێنرابەسەر ڕووباری پیرۆزی هیندستان ، پرژەی فرمێسکی ماڵئاوایتم وەک مژدەی ڕۆژێکی نۆێی بۆ کوردستانەکەت ڕژاند بە ئوقیانوسی ئهتلانتیک دا هاژەی چەمی گریانی ئازادیت ماسی قرشەکانی وەک سەگی گەڕ بە چنگ لە سە رشان،له گورگە برسیەکانی سەر لاشە ت بووه زەقنەبووت . ڕۆژی دوێ لەکاتی کارم لەقووڵیی دەریاوە لە پڕ دڵم پڕ بوو بۆ زاوایەتیەکەت لە سەر زەووی گووێبیستی هەنسکەکەم بوون کاتێک بە بێتەلی بەڕێوبەری تیمەکەم داوای لێکردم چی ئەبینی حووت، ماسی قرش بۆ واتێک چوویت، لێدنی دڵت زۆر زیادی کردوەە وەڵامی من ، ئەوە سەردەشت بوو ئەوان لێم تێنەگەیشتن ، داویان لێ کردم خێرا لە ژێر ئاو بێمە دەر ،لە ڕێگای هاتنەوەم دووجار٢٣ مەترمی ژێرئاو بیرم لەداخی دڵی ئەو دایک و باوکەی سەردەشتیان لێ بوە لە براو خوشکی. ئەبێ کام جەلاد بە جبرائیلی بە گرت دابێ بە ئەمری کام جەلاد ڕۆحی ئەم لاوەی لە بەهاری تەمەنیدا تەسلیمی کرابێ تۆ بڵێی ئەم سەردەشتە پیاوی دەبابەکە بێ وەڵامەکان پچڕان کاتێ سەرم هەڵبڕی لەسەر ئاو بووم لێیان پرسیم لە ژێر ئاودا چیت بینی بۆ ووڕێنەت ئەکرد ئەت ووت ساردهشت تانک ،کام تانکت دۆزیوه ووتم پیاوی تانکهکهی چین لهکوردستانه. باسی سەردەشتم بۆ کردن .چۆن لاوێک بێ تاوان تەسلیم بە جبرائیل کرا. هەموو سەرسام بوون چۆن، لە کووێ، لەم زەمانە، شتی وا ئەبێ، زۆر سەر زەنشتیان کردم، ووتیان تۆ دایم ئەڵێی کوردستان نە عەربستانە نە تورکستان نەفارسستان لای ئێوە بەهشت ستانه وەڵامی منیش ووتم هەڵەبووم . بە هۆی دڵگران بوون بۆ سەردەشت تیمەکەمان بڕیاریان دا کار ڕابگرن لەو نیوەڕۆیەدا. شەپۆلی ناڕەزایی و خۆپیشاندن خۆی لەکەناری دەریادا،کاری وا بێ وێنەیە هاوەلی سەردەشت دانسقەیە دوانەی سهردهشت لە چین پیاوی تانکەکەیە بەس.
پیاوی تانک * ڕۆژ 5.6.1989 شوێن مهیدانی تیانماتن له شاری شانگای له چین کاتێ تانکهکانی سوپای چینی مەزن چوون بۆسهروتکردنی خۆپیشاندهران پیاوێکی نهناسراوی عهلاگه بهدهست بهتهنها بهرامبهر زری پۆشهکانی سوپا ڕاوهستا جێی سهرسوڕمان بوو توانی ئهوکاروانه ڕابگرێ ساڵی 1998 و 2003 وێنهی ئهو پیاوە لە گۆڤاری time ئەمریکی دانرابه 100 ناودارتین پیاو له جیهاندا،جێی داخه بێسهرو شوێن کراوه لهوکاتهوه. بهڵام ئهو کارهی بوه هۆی پهردهههڵماڵین لهڕووی ئهوڕژێمه داپڵۆسێنهرهی چین.
*ماوەی زیاترلە ساڵه ساڵە وەک یاریدەدەری ژێر ئاو بۆ کاری فریاکەوتن و دۆزینەوە لە تیمی بەندەر کار ئەکەم
Tank Man*
http://en.wikipedia.org/wiki/Tank_Man ئهمهش لینکی ڤیدۆکهیهتی
http://www.youtube.com/watch?v=9-nXT8lSnPQ&feature=related سەرچاوە:
en.wikipedia.org
ئاشتی شێخ سەلام
دەریای باکور
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست