چپه‌ی لافاوه‌که‌ی سلێمانی له سه‌رده‌شته ئه‌م ساڵ
Sunday, 16/05/2010, 12:00
چپه‌ی لافاوه‌که‌ی سلێمانی له سه‌رده‌شته ئه‌م ساڵ
دووڕیان ،جوانتان تێدا نابیم,خهڵاتهکهکهی شاکیر فه‌تاح
به‌رده‌وه‌امه لافاوی* خوێن و ده‌ستدرێژی ڕۆژا نه مان له سه‌رمان گلۆپی ڕه‌ش ڕۆشنای خۆرمانه ، له‌بری باران بۆ ده‌غل ودان گوولهبارن ،جۆگه‌له‌ی خوێنی ڕۆڵه و ڕۆشنبیران ووشکه‌ساڵی بڕان ،23 سڵ پێش ئه‌م کاته من و سه‌رده‌شت ده‌رکه‌وتین، من لافاو ئه‌ویش شنه‌ی با ، داخی ئه‌م ساڵم له‌یادم سه‌رده‌شت هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندم خووێنی خۆی کرده خه‌ڵاتم ڕه‌نگی سوری کرده بهیاخم ، له‌بری جه‌ژنی یادم خۆی لێ شاردم ته‌رمی کرده به‌راتم. گێژاوی تۆڵه‌م ته‌وژمی تووڕه بونه بۆت.
تاپێش ڕاپه‌ڕین پاساوتان گه‌ره‌ک نه‌بوو کوێرتان کردبوین هیواو ئامانجمان وامان ئه‌زانی یه‌کن هه‌رلایه‌و به ئاوازێک ڕۆڵه‌یی ئه م گه‌له‌ی ههڵفڕیوو دابوو ،له‌ڕۆژی ڕه‌شدا بهتاساوی له‌درگای هه‌ست ی ئه‌م میله‌ته‌تان ئه‌دا ئه‌ی به‌ناو به‌ره‌ی کوردستانی پاته‌ی لاستیک و نه‌علی ئسفهنجتان له‌سه‌ر ئێمهنهبوو برێشکهو په‌نیری پێسته بهرچایتان له‌سه‌ر سفره‌ی هه‌ر ئێمه بوو ، به‌نزینی پاسکیلی به‌ناو خهباتکردنتان هه‌ر به‌خوێنی ڕۆڵه‌کانی من بوو گێڕانی زه‌ماوه‌ندتان له کۆڕێ و قه‌یوان و ئه‌زمه‌ڕ سه‌رچۆپیه‌که‌ی من بوو ، ته‌قه‌ی به زاوابونتان له‌لووله‌ی تفهگهکهی منه‌وه بوو ، شاکر فهتاحهکهی* من بوو له‌شی ڕووتی ئێوه‌ی داپۆشی له‌هه‌ولێره وه به‌ده‌نگه دلێره‌که‌ی به‌چوار چل ئێسقانه‌وه بانگی حه‌قی به‌هاوار گێڕا به‌گووێی فاشیسته‌کانی به‌غدا ،ئه‌ی ئه‌وکاته هه‌موو خۆتان نه‌کرد به‌خاوه‌نی لهڕادیۆکانتانهوه به‌شانوو باڵی نووسه‌ره خۆڕاگرهکانتانا هه‌ڵ ئه‌دا شێرکۆ کوایت بۆ سه‌رده‌شتت به‌بێ که‌س به‌جێ هێشتوه.من ڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له، ئه‌مانه‌م به‌داخه بۆ دروستکردنی ناوی ئێوه کردوه ئێوه چیتان پێ بوو بۆمان .په‌یمانی به‌به‌هه‌شت کردنی کوردستان لهقهندیلهوه له‌شاخ ئه‌ی مام نه‌تان ئه‌وت ئه‌گه‌ر ڕۆژێ بێ ئه‌م شاخ و داخ و ئاوه جوانه‌ی هه‌مووی ئه‌که‌ین به سه‌یرانگا نمونه‌ی نه‌بێ له‌جیهان، پارکی ئازادی ئه‌بێ ئه‌م ووڵاته، تاجارێکی دی وه‌ک شاکیر به ده‌ستی ڕه‌شی داگیرکه‌ر له‌سه‌رئازادی ده‌ربین نه‌بێته قوربانی ههردوێێ بوو سۆران له‌دڵی کوردسان ئیمڕۆش سه‌رده‌شت بهشاکیر شاد بوو له‌شاری شێران به‌ده‌ستی کێ ! خۆتان ناوێک بنێن له‌خۆتان .ئێستا ڕاپه‌ڕینه .ئامانجتان گیرفانه ئێوه . هیومان خه‌وی شاعیرانه ئێمه به ئێوه نایه‌ته دی ، به‌ری ده‌رگامان به‌ربده‌ن به‌رۆکمان به‌ربده‌ن خوێنمان نیه بۆ په‌ڕۆ سوری ڕوو سوری زاواێتی تان. گه‌ل مۆته‌که‌ی مه‌رگی ئێوه یه. ئێمه ڕووناکی ئێوه‌ش گڵۆپی ڕه‌ش.
*5.5.1987 لافاوه‌که‌ی سلێمانی 23 ساڵم له‌گه‌ڵ سه‌رده‌شت 5.5 .2010 سه‌رده‌شت به‌ته‌نها به جێی هێشتم
*شاكر فه‌تاح ساڵی 1914 له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه و له‌ماوه‌ی ژیانیدا 119 بڵاوكراوه له نووسین و وه‌رگێرانی به‌چاپ گه‌یاندووه و 46 به‌رهه‌می تایبه‌ت به په‌خشان و شیعر و چێروكی بڵاوكردۆته‌وه، پاش ته‌مه‌نێكی پر به‌خشش، ساڵی 1988 له‌ته‌مه‌نی 74 به‌هۆی هه‌ڵوێستێكی نیشتیمانی له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌هه‌ولێر له‌سه‌ر کیمیای بارانکردنی هه‌ڵه‌بجه هاواری کرد به‌عسیه‌کان ئێوه بوون له سێداره درا .
سه‌رچاوه : پهیامنهر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست