کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌خه‌ومدا

Sunday, 04/04/2010, 12:00


غاندیی سه‌رۆک بوو نیلسون ماندیلا ‌ده‌سته‌ ڕاستی بوو . خه‌وه‌که‌ی خوالێ خۆشبوو که‌مال سا بیر په‌ڕله‌مانمان سه‌روه‌ره‌ کوردستان ببوه‌ به‌هه‌شت هه‌رزانی بوو فه‌رده‌یه‌ک برنج فه‌رده‌یه‌ک شه‌کر به‌ 10 دینار بوو که‌س شانی له‌شانی که‌س نه‌ئه‌که‌وت وه‌ک گۆرانیه‌که‌ی سعادحوسنی [دنیا ربیع وه‌ل جه‌و به‌دیع] دنیا به‌هاره‌ که‌ش و هه‌وا خۆشه...‌ بو هه‌ر له‌ خه‌وه‌که‌ما کورد ئیدی وا سه‌رزاره‌کی نه‌مابوو زوو هه‌ڵنه‌ ئه‌چوو به‌ فیکه‌یه‌ک زوو ساحه‌ی چۆڵ نه‌ ئه‌کرد. به‌غه‌مزه‌یه‌ک خۆی هه‌ڵنه‌ ئه‌ڕشت ، به‌ دوکه‌‌ڵی وه ‌جاخی که‌باب خانه‌ خۆی تێر نه‌ ئه‌کرد ،خۆشباوه‌ڕ نه‌ ئه‌بوو له‌شاری کووێران چاوی خۆی نه‌ئه‌به‌ست . نوسه‌رو روناک بیره‌کانمان کوێر نه‌ ئه‌بوون کویره‌کانمان چاو ساغ مان نه‌ئه‌بوو نه‌خۆش له‌جێی دختۆر نه‌ئه‌بوو گه‌نده‌ڵ حاکم نه‌ ئه‌بوو دز له‌ جێی پۆلیس نه‌ ئه‌بوو، له‌خه‌وه‌که‌ما خۆزگه‌م هه‌بوو: ئیدی کورد بێ ئه‌ر شیف نه‌ئه‌ ‌بوو گۆڕانخوازه‌کانمان گۆڕان ئه‌بوو نانبڕاوه‌کانمان نانه‌وه‌خانه‌یان ئه‌بوو نووێنه‌ره‌کانمان له‌کوردستان وه‌ک دایکمان ئه‌بوو له‌ به‌غاش وه‌ک باوکمان ئه‌بوو له‌گه‌ڵ دووژمنان مامه‌ ڕیشه‌ ئه‌بوون له‌گه‌ڵ دۆسته‌کانمان تیریزا ئه‌بوون له‌گه‌ڵ خۆشمان خۆ خۆر نه‌ئه‌بوو له‌ چێشت لێنانا په‌له‌ی به‌رکووڵ خواردنی نه‌ئه‌بوو له‌ م گۆڕانه‌شدا تۆزێک سه‌بری ئه‌بوو هه‌مومان له‌م تۆفانه‌شدا یه‌ک که‌شتیمان ئه‌بوو ئیراده‌ی نووێکردنه‌وه‌ نووحمان ئه‌بوو... شۆڕش که‌ له‌ حه‌ج گه‌ڕایه‌وه‌ به‌داچڵه‌کین وه‌ خه‌به‌ر نه‌ ئه‌بوو.......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە