کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌ر دهۆک خەوتینە، لێ ئه‌ز سۆرەم، به‌ خه‌به‌رم و بێده‌نگ نابم

Wednesday, 12/05/2010, 12:00


هەندێ بەناو ڕۆشنبیرانمان حساب نازانن ئەگەر باسی بادینی و سۆرانی بکەی لێیان کردوین بە قورئان نابێ باس بکرێ

ساڵان هات و ڕۆیشت گوێمان لێ نەبوو چی لەم دەڤەرەوە دەرچووە ، لەکاتی خەبات و کاردا ئەم بەشە بچوکە جوانە خەمیان بەس کاسپی و دۆلاربووە ، کاتێکیش جادە تەخت ئەبێ ئەڵێن ئێمە هەین ، کاتێ باسی زمان ئەکەین دڵگران ئەبن بۆ بە زاراوەی ئەوان نانوسرێ، دەی کوا چیتان نووسی بۆ سەردەشت ئەوەی هەتانە چەند چاونەترسێکن بە عارەبی دەنوسن . بۆ خۆم لەو کەسانە نیم ناوچەگەری بکەم سەیری مێژووی سەدەی بیست بکەن تا ئەمڕۆ کوا، کێ ، کامە، چیتان کردوە؟ ئەوەی لە یادەوەری مندا بێچار شتە دەربارەتان.
یەکەم کارەساتی هەکاری کە ڕۆڵە سۆرەکان، کاتێ ئێوە خەوتبوون لای ئێوە بەدەستی ساواک و میت و موخابەراتی عێراق و جاشە کوردەکان‌ لە موپەلەپی مێرگە سور 700 کوڕی گەنجی وەک سەردەشت ئاسا بێ سەر و شوێن شەهیدکران .
دوەوەم کاتێ ڕاپەڕین سۆرانییەکان کردیان، ئێوە چەند ڕۆژێ پێش کۆڕەوەکە پێتان زانی. سێ هەم لەدوای ڕاپەڕین هەموو بەرە و سنورەکان هەڵهاتین سوپای ئەمریکا هاتە هانای ئێوە و سەدامی لە دهۆک بۆتان دەرپەڕان، بەڵام ئێمە بەس خوا پاڵپشتمان بوو لەگەڵ شێرەکان.
چوارەم کاتی ئێمە لەدوای کۆڕه‌وه‌که‌ بە قۆڵ و بازووی خۆمان ناوچەکانمان پاککردەوە ئێمەتان خستە ژێر ئابڵوقەی سێلایەنی ئابلوقەی ئەمریکا سەدام و بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه‌، تاجر باشەکانمان ئەبوایە سێ جار باج بدەن ئێمەش چوارجار هەتا وای لێهاتبوو سەرۆکی هەرێمی ئێستا پسووڵەی تایبەتی بۆ هەندێ بەناو ڕۆشەنبیرە ساختەچیە سۆرەکان کردبوو، که‌ ئێستا به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای چاپه‌وانینی جه‌لالیه‌کانن شەکر و چاو و ڕۆن گوایه‌ بێ گومرگ بهێنن بۆ سلێمانی.
ئێوه‌ زۆر کەیفتان بە حیساب دێ باپێتان بڵێم ئێوە ئەگەر 400 هەزار دەنگتان هەبێ لە باشور، به‌ڵام بڕواناکەم خۆتان و زارۆکەکانیشتان ، با وابێ بە تەزویر. موبارەکتان بێ. چۆن برادەرەکەی لەمەڕ خۆمان ووتی بەینی ئێمە و ئێوە ئاوەکەی قەندیلە ئەبێ هەر بەش کرێ برامان برایی و کیسەمان جودایی ئەگەر وانیە ئەی کوان دەهەستن لە خەو.

کاتێ سەردەشتی شاری شێران گورگان بە خوارد کرا ئێوە هەر وەک خۆتان ئاسا نە با نە باران ، کوا هەڵوێستان ئەی بەهدینان ئەڵێن زاخۆ و ئاکرێ شێریان هەیە دەی بتان بینم چۆن گورگه‌کان کەوڵ ئەکەن.

ئاشتی شێخ سه‌لام

هامبۆرگ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە