کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دینار به‌نرخی عانه‌یه‌ک

Friday, 16/04/2010, 12:00


هه‌رکه‌سێ ئه‌یه‌ووێ خانوو یا زه‌وی بکڕێ له‌سلێمانی با چاوه‌ڕێی کۆنگره‌ی یه‌کێتی بێ به‌ نرخی ئێستای خانوویه‌ک .3 دانه‌ ی پێ ئه‌کڕی تازه‌ پیاکه‌وتوه‌کانی سلێمانی و وناوداره ‌ سه‌یره‌کانی ئه‌م زه‌ مانه‌ هه‌ریه‌که ‌و ناوی گوندێکی نه‌ناسراوی کردوه‌ به‌ ناوبانگ یا مجه‌ورێکی مزگه‌وت نانی ئێواره‌ی له‌سه‌ر گوند نیشینه‌کان بوه‌ ،خویان لێ کردوین به‌وه‌چه‌ی‌ مه‌لا. پڕۆفیسۆر و کۆنه‌ شیوعی ، مامۆستای سه‌دام و سایه‌ق شۆفڵی ئه‌نفال ،هه‌ ڵ گره‌وه‌ی جه‌ڵه‌به‌ مه‌ڕوماڵاته‌کانی ئه‌نفال کراوه‌کان ، یا سه‌رۆکی شڕه‌خۆری ساڵی 1991 بازرگان که‌ره‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه.‌ خوا بی کا به‌ قوربانی شه‌وکه‌تی حاجی موشیر چۆن ناوی ئه‌چوه سه‌ر مارکه‌ی ته‌له‌فیزیۆن ، ئیستا جۆلانه‌ بۆ منداڵانی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕائه‌ژه‌نێ ، کۆمه‌ڵه‌ی علوج له* ‌ده‌فته‌ری جینز دا له‌ 2003 وه ‌ په‌یدا بوه ‌ تازه ‌داهێنه‌ره‌کانی، 533 کۆمپانیایان له‌ کوردستان هه‌یه‌ * ناوی وا نامۆ سه‌ری هه‌ڵداوه ‌ که‌ریمی ئه‌له‌که*‌ به‌ سۆاڵکه‌ری به‌ردرگا ڕاناگرێ .یا حمه‌ قه‌ دۆی موسڵ له‌چاو ئه‌مانه‌ دا وه‌ک عه‌به‌ شه‌که‌نه‌یه* ئه‌ڵێ توخوا په‌نجا فلسی تازه‌م به‌ری بۆ دایکم ‌. سه‌یر له‌وه‌دایه‌ ئه‌حه‌دۆڕانی* له ‌مانه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوه یا مام ئینشه‌ڵا به‌دوو لفکه‌ی ده‌ستی که ‌ ئه‌یفرۆشی ‌ ، له‌سه‌ر جنێودان به‌سه‌دام ‎له‌و زه‌مانه‌دا خرایه‌ به‌ندینخانه‌ ، ئه‌و کاته ‌ ئه‌مانه‌ی به‌ناو ده‌وڵه‌مه‌ندی سلێما نین هه‌نوکه‌ ، چڵکاو خۆرو موسته‌شار و مه‌ز‌اد هه‌ڵ گره‌وه‌ی ماڵو و مووڵک و مه‌ڕوو ماڵاتی ئه‌نفالکراوه‌کان وخانوو زه‌وی و زاره‌کانی ماڵه‌ پێشمه‌رگه ‌بوون. ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ هه‌مویان به‌ وه ‌کاله‌ت عامه‌ خاوه‌ن هیچن خانوو وه‌ کۆمپانیا و هین سێڵ و هین ته‌لیکۆم هین نۆکان و هین دۆکان یان هه‌یه‌ له‌ جگه‌ره‌ وه ‌ تا هێڵی ئاسمانیه‌کان هه‌مووی به‌ وه‌کاله‌ت .‎ له‌به‌رئه‌مانه‌ هه‌مووی چاوه‌ڕێ بکه‌ن تا کۆنگره‌ی یه‌کێتی ئه‌م هاوینه‌ . خانوو زه‌ووی به‌ .دینار به‌ نرخی تۆڵه‌که‌ له‌مه‌زاددخانه‌که .‌ به‌ جه‌ڵه‌ب وه‌ک مه‌ڕه‌کانی ئه‌نفال، یا وه‌ک ته‌عویزه‌که‌ی دوای 1975 ، به‌ نرخی علووج به ‌گۆتره .. یا له‌به‌ر درگای فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی دینار بکڕن به‌نرخی عانه‌یه‌ک‌...



*ژوری بازرگانی سلێمان زیاتر له‌ 500 کۆمپانیای نووێ په‌یدابوه‌له‌دوای 2003 وه‌

*عه‌به‌ شه‌که‌نه‌ و ئه‌حه‌ دوڕانی و ‌ مام ئینشه‌ڵا له‌ ناوداره‌کانی سلێمانین زۆر هه‌ژاربوون له‌ باری ده‌رونی و گیرفاندا.

* حه‌مه‌ قه‌دۆی موسل له‌ده‌وڵه‌مه‌ندیا ناوبانگی هه‌بوو

*ده‌فته‌ری جینز بۆ تۆمارکردنی به‌رزترین به‌ ها یا نوێترین داهێنان.

هامبۆرگ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە