کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حاكم سالم بەرێوەبەرى داهاتى كوردستان جگە لە دزینى ماڵى میللەت بە كۆنە ئەمنى موسڵ دەرچوو

Sunday, 29/05/2011, 12:00


پاش بڵاوبوونەوەى هەواڵى راكردنى حاكم سالم بەرێوەبەرى گشتى داهات لە وەزارەتى دارایى حكومەتى هەرێم، ناوبراو كەوتە ژێرچاودێرى توند و لیژنەیەك لە ئەنجومەنى وەزیران پێكهات بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو هەواڵە لە ئەنجامدا چەندین بەڵگەى تر لەسەر حاكم سالم ئاشكرا دەبێت. كە كاتى خۆى سەر بە ئەمنى شیمال بووە و دواتر پارتى كردویەتى بە بەرێوەبەرى گشتى و چۆن پارەى خەڵكى كوردستانى دزیوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتى دارایى لەسەر ئەو مەسەلە رایگەیاند" لە لێكۆڵینەوە لاپەرەكانى مێژووى حاكم سالم هەڵدرایەوە، كە لەسەردەمى رژێمى بەعس ئەندامى فیرقەى حزبى بەعس بووە لە موسڵ لە هەمانكات دەستى هەبووە لەگەڵ ئەمنى شیمالى ئەوكات و بەردەوام دژى گەلى كورد وەساوەتەوە، كەچى دواى روخانى رژێم پارتى دیموكراتى كوردستان كردویەتى بە بەرێوەبەرى گشتى داهاتى كوردستان و پارەى هەموو خەڵكى خستۆتە بەردەستى ئەو پیاوەى كە هەرچى خراپە دژى خەڵكى هەژار و كوردپەروەرى كوردستانى كردوە بێ گوێدان بە رابردووى پڕ لە خیانەت و كورد فرۆشتن.

ئەو سەرچاوەى وەزارەتى دارایى گوتی" هەر لەگەڵ بڵاوبونەوەى هەواڵەكەى كوردستان پۆست حاكم سالم 58دۆنم زەوى لە دەشتى گۆران لە ناوچەى موسڵ كریوە. پێشتریش 24زەوى كە بەناوى وەزارەتى دارایەوە بوون لەسەر ناوى خۆى تەملیكى كردون و بە6ملیۆن دۆلارى فرۆشتووە و نیوەى پارەكەشى كردۆتە یۆرۆ، ئەو پۆستە و پارەى پارتى بە حاكم سالمى داوە گەر لە بەرامبەر كورد كوشتن نەبێت لە پایى چیە؟ بە پێى زانیارییەكان گەندەڵى و دزیەكانى حاكم سالم لە چوارچێوەى گەندەڵیەكانى مەسئولەكانى پارتیە لە وەزارەتى دارایى ئێستا بەهۆى ناكۆكى نێوان تەكەتولى مەسعود بارزانى و نێچیرڤان ئیدریس گەندەڵى یەكتر ئاشكرا دەكەن، ئا ئەمەیە بەرێوەبردنى حوكمرانى بەردەستى ئەم جۆرە جاش و گەندەڵانە دراوە.

بۆ ئاگادارى خەڵكى كوردستان لە ماوەیەكى نزیكدا چەندین بەڵگە و دیكۆمێنتى گەندەڵى و خیانەتى حاكم سالم بە فیلم و نوسراو لە سەردەمى رژێمى بەعس و حكومەتى هەرێم دەكەونە بەردەست و لە كوردستان پۆست بڵاوئەكرێنەوە. ئەوسا با خەڵك خۆیان حوكم بدەن كە پارتى چۆن پارەى هەموو كوردستانى داوەتە بەردەستى ئەو پیاوەى چى بۆ رژێمى بەعس كردوەو چۆنیش پارەى میللەتى كوردى دزیوە.

چاوەروانى بەڵگەكانى بن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە