کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەرلەمانتاران داواى پشتیوانى لە خەڵك دەكەن

Tuesday, 03/04/2012, 12:00


دواى ئەوەى لە چەند رۆژى رابردوو بیست پەرلەمانتارى فراكسیۆنەكانى ئۆپۆزسیۆن پرۆژە یاسایەكیان بۆ رێكخستنى خانە نشینى لە هەرێمى كوردستان پێشكەش بە سەرۆكایەتى پەرلەمان كرد لە ئێستادا ژمارەیەك پەرلەمانتار داوا خەڵكى دەكەن هاوكاریان بن بۆ سەرخستنى پرۆژە یاساكە، پێشیان وایە ئەمە هەنگاوێكە بۆ بەدیهێنانى دادپەروەرى كۆمەڵایەتى.
ئەو پەرلەمانتارانە لەو داواكاریەیان كە ئاڕاستەى هاوڵایانى كوردستان،ڕێكخراوەكانى كۆمەڵى مەدەنى،ڕۆژنامەنوسان، مامۆستایانى ئاینى، ڕۆشنبیران،ژنان، گەنجان، كرێكار، جوتیار، كاسب كار و فەرمانەرابەران كردوە و ئەوە رون دەكەنەوە هەموو لایەك ئاگادارن بە چەندین ڕێگا بودجە و سامانى گشتى بە هەدەر دەبرێت، هەندێك جار بە یاسا شەرعیەت دراوە بەو دۆخە، لە خانەنشینكردنى پلە باڵاكاندا بە ڕوونى بە دى دەكرێت، كاتێك كەسێك تەنها 4 ساڵ یان كەمتر خزمەتى گشتى هەیە لە بەر ئەوەى لە پۆستێكى باڵادایە خانەنشین دەكرێت بە موچەیەك چەند جار زۆرترە لە خانەنشینى یەكێكى تر كە زیاد لە 20 ساڵ خزمەتى هەیە.
ئەمەش دەقى داواكاریەكەى پەرلەمانتاران:
***********************************

هاوڵایانى كوردستان،
ڕێكخراوەكانى كۆمەڵى مەدەنى،
ڕۆژنامەنوسان، مامۆستایانى ئاینى، ڕۆشنبیران،
ژنان، گەنجان، كرێكار و جوتیار و كاسبكار و فەرمانەرابەران.
هەموو لایەك ئاگادارن بە چەندین ڕێگا بودجە و سامانى گشتى بە هەدەر دەبرێت، هەندێك جار بە یاسا شەرعیەت دراوە بەو دۆخە، لە خانەنشینكردنى پلە باڵاكاندا بە ڕوونى بە دى دەكرێت، كاتێك كەسێك تەنها 4 ساڵ یان كەمتر خزمەتى گشتى هەیە لە بەر ئەوەى لە پۆستێكى باڵادایە خانەنشین دەكرێت بە موچەیەك چەند جار زۆرترە لە خانەنشینى یەكێكى تر كە زیاد لە 20 ساڵ خزمەتى هەیە. لە لایەكى ترەوە كەسانێك بە موچەى گەورە خانەنشینكراون بێ ئەوەى تەنها ڕۆژێك خزمەتى گشتیان هەبوبێت، ئەمە لە ڕوى مەعنەویەوە بێ بەها كردنى واتا و پیرۆزى خزمەتى گشتیە و زوڵمە بە ڕەنج و ماندوبونى دەیان ساڵەى فەرمانبەران، لە ڕووى ئابوریشەوە كۆى پرۆسەكە غەدرێكى گەورەیە چەندین ساڵە لە زۆرینەى هەرە زۆرى هاوڵاتیانى كوردستان كراوە و دەكرێت.
بێگومان دەرئەنجامى نادادپەروەریە لە چۆنیەتى دابەشكردنى پارە و بودجەى گشتیدا واى كردووە بەشێك لە هاوڵاتیان لە خوار هێڵى هەژاریەوەن، دەیان هەزار كچ و كوڕ بە هۆى بێ كاری و نەبونیەوە توانایان نیە خێزان پێك بێنن، بگرە ڕۆژانە گوێ بیستى هەواڵى ناخۆشى نمونەى هەڵوەشاندنەوەى خێزانەكان و چیرۆكى ژیانى ئەو كەسانە دەبین كە لە یەك كاتدا نەخۆش و نەدارن.
بۆیە كاتى ئەوە هاتوە ئاوڕێكى جدى لەو بابەتە بدرێتەوە و دەرفەت بڕەخسێنرێت هاوڵاتیان بە شێوەیەكى دادپەروەرانە لە خێرو بێرى وڵات سودمەندبن، ئەمەش پێویستى بە كارى جدى و پێداچونەوە هەیە بەو یاسایانەدا كە سیستمى موچە و خانەنشیان ڕێكخستووە.
لەو ڕووە لە چەند ڕۆژى ڕابردودا ژمارەیەك پەرلەمانتار پرۆژە یاسایەكمان پێشكەش كردووە بۆ پێداچونەوە بە یاساكانى خانەنشینى هەموو ئەو پلانەى لە سەر بنەماى هەڵبژاردن دێن و دەڕۆن وەك (پەرلەمانتار، وەزیر، سەرۆكایەتى هەرێم و حكومەت..تد)، هەروەها ئەوانەى بە نایاسایى خانەنشین كراون، پێمان وایە پرۆژەكە تا ئاستێكى زۆر باش دەتوانێ ئەو ناهەقیانە كەم بكاتەوە و هاوسەنگى بە دى بێنێ لە نێوان موچەى خانەنشینى نزمترین و بەرزترین پلەى وەزیفیدا و دەشێت لە پەرلەماندا دەوڵەمەند بكرێت، شانبەشانى ئەم هەوڵە ئەركى پەرلەمانە بە زویى كار بكات بۆ ئەوەى لە سەر بنەماى سیتمێكى یاسایى دروست هەموو هاوڵاتیان لە بودجە سودمەند بن و مافى هەموو تاكێكە كە دەوڵەت زەمانەتى بژێوى و ژیانێكى شەرەفمەندانەى بۆ بكات.
بۆ سەرخستنى ئەو پرۆژەیە داواكارین هەموو لایەك هاوكارو پشتیوانمان بن.
لە گەڵ ڕێزدا..
3/4/2012
ناوى پەرلەمانتاران:
1- پێشەوا تۆفق
2- عزیمە نجمەدین
3- ڤیان عبدالرحیم
4- سەرگول رەزا
5- پەیمان عزالدین
6- سیویل عوسمان
7- عبدالله محمد ئەمین
8- دلشاد حسین
9- فرمان عزالدین
10- عبدالله مەلا نورى
11- شێرزاد حافز
12- ناسك تۆفیق
13- ئارام قادر
14- بیلال سلێمان
15- عدنان عوسمان
16- كاردۆ محمد
17- رێباز فتاح
18- ئاهەنگ عارف
19- سەرهەنگ فەرج
20- ئاشتى عزیز
21- پەیام ئەحمەد
22- عمر عبدالعزیز

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە