بانگەوازێك لە تۆرى بەرگرى ماف و ئازادییەكانى خەڵكەوە.

Friday, 18/02/2011, 12:00




بۆ /
1- رایگشتى و سەرجەم پارتە سیاسیەكانى كوردستان
2- رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و بەرگریكاران لە مافى مرۆڤ.
3-چالاكوانانی مەدەنی و نوسەران و ڕۆشنبیران لە دەرەوەو ناوەوەى كوردستان.

ئاشكرایە كە كوردستانیش بە شێكە لەو جیهانەى كە مۆركى گەندەڵى بەسەریدا زاڵە، ئەم ڕاستیەش ڕۆژانە لە زارى سەرۆك و بەرپرسانی حیزبی و حكومییەوە دانى پیادا دەنرێت، بۆیە پێویستى بە گۆڕانكاری ڕیشەیی بە پەلە هەیە، لەسەرجەم كایە سیاسی و ئابوورى و كۆمەڵایەتیەكاندا.
هەر بۆیە خەڵكەكەى ڕۆژانە توڕەیی و بێزارى خۆیان لەو دەسەڵاتە دەرەبڕێت كە (20) ساڵە كوردستانیان توشى سەدان قەیرانى سیاسى و ئازادیى و بێكارى و گەندەڵى كردوە،.هەر لەم دەرئەنجامەشەوە ئەگەرێكى چاوەروانكراوە كە هەركات و ساتێكى خەڵك بڕژێتە سەر شەقامەكان و نارەزایەتى و تورەى خۆى دەرببرێت و داواى ماف و ئازادى و دابینكردنى پێویستیە سەرەتاییەكانیان بكەن. لەبەرامبەریشدا دەبێت دەسەڵات و لایەنى پەیوەندیدار بەشێوازى مەدەنى و دورلەتوندوتیژى وەڵامى تورەى خەلك بداتەوە و ئاسایشى ژیانى خەڵك بپارێزێت.
بۆیە ئێمە وەك تۆڕى بەرگرى لە ماف و ئازادییەكانى خەڵك ئەو داواكاریانە ئاراستەى هەموولایەك ئەكەینەوە لە پێناو ئاسایش و پاراستنى ئەزمون و گیانى حەڵكى كوردستان .

1- داوا لە سەرجەم رۆشنبیران و نوسەران و خەڵكانى ئازادیخواز ئەكەین كە بەپەلە هەوڵى هێوركردنەوەى بارودۆخەكە بدەن و هەڵوێستى مرۆڤدۆستانەى خۆیان لەسەر روداوەكان دەرببرن.
2- داوا لە تەواوى رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى و پارێزەرانى مافى مرۆڤ لە ناوەوە و دەرەوەى كوردستان ئەكەین، كە بێنەسەر خەت و پستیوانى لە داخوازییە رەواكانى خەڵك بكەن و نەهێڵن بەئاراستەیەكى هەڵەدا ببرێت و بەئامانجى تێكدانى رەوشەكە، وە لەرێگەى خۆیانەوە چاودێرى وردى ئەو توندوتیژیەبكەن كە روئەدات.
3- دەبێت سەرجەم پارت و لایەنە سیاسیەكانى سەرگۆرەپانى كوردستان، ئەوراستیەبزانن كە هەریەكەیان لەم دۆخەبەرپرسن و دەبێت دەست بەجێ هەوڵى چارەسەركردنى رەوشەكە بدەن و هیچ پارت و لایەنێك لەدەرەوەى بەرپرسیارێتى ئەم دۆخە نائارامەدا نیە.
4- دەبێت حكومەت و دەسەڵاتدارانى یاسایى و هێزە ئەمنیەكان ئەوراستیەبزانن كە بەرپرسیارێتى ژیان و ئاسایشى خەڵك لە ئەستۆى ئەواندایە، وە نابێت بەبیانوى ململانێى سیاسى دەرفەت بۆ كوشتنى خەڵك و ئاژاوەگێرى دروست بكەن.
5- ئێمە وەك بەرپرسیارێتى ئەخلاقى و مرۆیى ،هۆشدارى بە جەماوەرى كوردستان و رایگشتى ئەدەین كە ململانێ سیاسیەكانى حیزبە دەسەڵاتدارەكان و ئۆپۆزیسیۆن ئەوەمان پێدەلێن كە خەریكە جارێكى تر كوردستان روبەروى جەنگێكى ناوخۆى دەكەنەوە كە تەنها زیانمەند خەڵكى كوردستانە،بۆیە
6-هۆشدارى دەدەینە دەسەڵات كە بە تەقە كردن و خەڵك كوشتن مامەڵەلەگەلأ تورەبوەن و هەڵچونەكانى جەماوەرنەكەن، تەنیا بەخۆداچونەوە دەرفەتە لەبەردەمیان ئەوەى دەستیشى بەخوێنى خەڵك سوربووە بەهەربیانویەك بوبێت دەبیت بدرینەدادگا.

تۆرى بەرگرى لە ماف و ئازادییەكانى خەڵك
18-2-2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە