کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ لیستی گورگستانی

Sunday, 26/07/2009, 12:00












هه‌ژده‌ ساڵه‌ من ره‌نجبه‌ری تۆم
به‌نان و ئاو و جل و به‌رگی خۆم
خزمه‌تم کردیت له‌ ئێران و ڕۆم
له‌ پێناوی تۆ شکاوه‌ ئه‌ستۆم
که‌چی هێشتا هه‌ر دیل و ڕه‌نجه‌ڕۆم
گوناهم چی بوو به‌م ده‌رده‌ت بردم
بۆچی به‌ناهه‌ق وا سووکت کردم
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

هه‌ژده ‌ساڵه‌ من ئه‌ڕه‌تێنی
به‌ فڕوفیشاڵ ئه‌م خه‌ڵه‌تێنی
ڕۆژی نه‌وعێکم هه‌ڵ ئه‌په‌ڕێنی
بۆ مه‌رامی خۆت ملم ئه‌شکێنی
که‌ ئیشت نه‌ما وازم لێدێنی
گوناهم چی بوو به‌م ده‌رده‌ت بردم
بۆچی به‌ناهه‌ق وا سووکت کردم
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

هه‌ژده‌ ساڵه‌ من تووشی تۆ بووم
له‌ ڕێی ژیانا هیچ پێشنه‌که‌وتووم
لات و په‌شمورده‌م، هه‌ر وه‌کو مردووم
قسه‌ی خۆمان بێت حه‌شرت پێکردووم
هیوام نه‌ماوه‌، تازه‌ له‌ده‌ستچووم
گوناهم چی بوو به‌م ده‌رده‌ت بردم
بۆچی به‌ناهه‌ق وا سووکت کردم
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟


هه‌ژده‌ ساڵه‌ تاڵه‌ ژیانم
له‌ ژێر ده‌ستی تۆ زۆر په‌شیمانم
له‌ ئینسان ناچم، عه‌ینی حه‌یوانم
که‌ی ڕزگار ئه‌بم ماڵی وێرانم؟
وا به‌خۆت ئه‌ڵیێت "حامی" گه‌لانم
گوناهم چی بوو به‌م ده‌رده‌ت بردم
بۆچی به‌ناهه‌ق وا سووکت کردم
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

هه‌ژده‌ ساڵه‌ من به‌ته‌ماتم
چاوه‌ڕێی نه‌ختێ لووتف و خه‌ڵاتم
ببوژێننه‌وه‌ خاکی ووڵاتم
هیچ گوێ ناده‌یته‌ ده‌ردوو ئاواتم
چونکه‌ ئه‌زانی که‌ بێده‌سته‌ڵاتم
گوناهم چی بوو به‌م ده‌رده‌ت بردم
بۆچی به‌ناهه‌ق وا سووکت کردم
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

هه‌ژده‌ ساڵه‌ زۆخاو ئه‌نۆشم
له‌ زوڵم و جه‌ورت هه‌ر چاوئه‌پۆشم
بۆ ره‌زامه‌ندی تۆ تێده‌کۆشم
له‌به‌ر تۆ زه‌ربه‌م داوه‌ له‌ خۆشم
وا تێگه‌یشتم که‌ چه‌ند بێ هۆشم
گوناهم چی بوو به‌م ده‌رده‌ت بردم
بۆچی به‌ناهه‌ق وا سووکت کردم
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

هه‌ژده‌ ساڵه‌ دڵم لێت پڕه‌
ئه‌حواڵم به‌ده‌ست تۆوه‌ زۆر شڕه‌
سه‌د به‌ڵێن بده‌ی له‌لای من تڕه‌
به‌سیه‌تی ئتر ئه‌م وڕه‌ وڕه‌
من ره‌نجبه‌رێکم پاک و به‌سه‌زمان
هه‌وڵم بۆ داوی به‌ دڵ و به‌ گیان
به‌سیه‌تی ئیتر درۆ و ته‌فره‌دان
وائه‌بێ عه‌دل ی ئینساف و ویجدان
گوناهم چی بوو به‌م ده‌رده‌ت بردم
بۆچی به‌ناهه‌ق وا سووکت کردم
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە