هەواڵێكى گرنگى حاجى ئەنوەرەكەى بریكارى وەزارەتى پێشمەرگە
Sunday, 15/08/2010, 12:00
هەواڵێكى گرنگ لەنوسینگەى حاجى ئەنوەرى حاجى عوسمان بریكارى وەزارەتى پێشمەرگە ماوەیەك لەمەوبەر ئەم حاجیە بەناو بریكارى وەزیرە لەلێدوانێكیدالەكەناڵە تەلەفیزۆنیەكانەوە ووتى من پێشمەرگەى شێخ جەعفەرم بەڵام لەچەند ڕۆژى ڕابردودا حاجى ئەنوەرى حاجى عوسمان دزەكەى جێگرى وەزیر لەكۆبونەوەیەكدا لەناو وەزارەتدا لەژورە كەى خۆى كۆبونەوەى لەگەڵ چەند ئەفسەرێكداكرد كە هەموویان كادرى عەسكەرى پارتى بوون لە قسەكانى دا باسى لە ڕێكەوتنە ستراتژیەكەى پارتى ویەكێتى دەكات بۆ ئەفسەرەكان لە قسەكانى دا دەڵێت:ئەوقسانەى ئێمە لەڕاگەیاندنەكاندا دەیكەین سەبارەت بە بەینى یەكێتى وپارتى باەىڕى پێمەكەن چونكە یەكێتى فێڵ لە پارتى دەكات بۆیە منیش وسەركردایەتى پارتیش دەبێت فێڵ ودرۆ لەگەڵ یەكێتیدا بكەین چونكە یەكێتى لەفێڵدایە .هەرلەوكۆبونەوەیەدا یەكێك لە كادیرە عەسكەریەكان كەناوى (ئەنوەرى حسۆلە) سەرۆك جاش وئەنفالچى بوە بە ئەنوەرە دز دەڵێت :بۆ جەنابت لەسەر تەلەفیزۆن دەڵێیت من پێشمەرگەى شێخ جەعفەرم .بەڵام حاجى ئەنوەرەدز پێى دەڵێت درۆم كرد بڕوامەكەن بەو قسانە .لەدرێژەى قسەكانیدا سەرۆك جاش وئەنفال چى ئەنوەرى حسۆلە دەڵێت:من هەرچى پێشمەرگەم كوشتوە جەلالى بوون وە ئەوانەشى كە ئەنفالم كردون هەموویان جەلالى وعایلەى جەلالیبوون . لەوەڵامى قسە كانى ئەنوەرى حاجى عوسمان بۆ ئەنوەرى حسۆلە دەڵێت:دەك دەستان خۆش بێت .دەك ڕوت ڕش بێت پێشمەرگەكەى شێخ جەعفەر كەوا دەست خۆشى لە جاش وئەنفال چى دەكەیت ئافەرینیش بۆ وەزیرى پێشمەرگە كە وەزارتى پڕكردوە لە جاشو ئەنفال چى یان قبوڵ دەكات لە ئەنوەرى حاجى عوسمان كە ئەم هەموو جاشەى كۆكردۆتەوە لەناو لەشكرى كوردستاندا.وەزارەتیان كردوە بەجێگاى فەخرو شانازى باسى كوشتن وبڕینى پێشمەرگەو ئەنفال كردن دەگێڕنەوە بۆ ئەنوەرى حاجى عوسمان ئەنوەریش لەبەر ئەوەى پارتى پێى خۆشە دەستخۆشى لە جاش وئەنفال چى ئەنوەرى حسۆلە دەكات بۆ كوشتنى 17 پێشمەرگەى یەكێتى بەدەستى ئەنوەرى حسۆلە وحەمەخانى حاجى داراى خۆفرۆش وئەنفالچى گۆڕبەگۆڕ لەگەڵ قالە فەرەجى گۆڕبەگۆڕو تەحسین شاوەیسى گۆڕبەگۆڕ كەلە گوندى قڕگە ساڵى 1980 كان شەهیدیان كردن دەك ڕوتان ڕەشبێت پارتیو ئەنوەرى حاجى عوسمان دزى شەڕواڵ پیس .كوردستان پێویستى بە لەشكرێكى پاك وباش هەیە نەك ئەم هەموو فەوجە خەفیفە كەشێخ جەعفەرى وەزیرى پێشمەرگە كۆى كردونەتەوە لەوەزارەتەكەیدا وە پلەو پایەیان پێ دراوە وەك پیاوە نەخۆشەكە ئەنوەرى حاجى عوسمان كە دەستەكۆڵەكەى لە كوشتنى پێشمەرگەدا كۆڵ بوو. حاجى ئەنوەرى حاجى عوسمانى جاش پەروەردە دەكات بۆ
شەڕى ناوخۆ گەر پارتى نیازى خراپ نیە ئەم هەموو جاشە لەناو لەشكرى پارتى دا بۆ كۆدەكاتەوە كە ئەمەش ناوەكانیانە بەسەركردەیى حاجى ئەنوەرى بێ ئابڕو:
1- ئەنوەرى حسۆلە .كەلەوەزارەت كراوە بە ئامر فەوج
2- كوڕە جاشەكانى عمرە بچكۆلى گۆڕبەگۆڕ ئێستا لاى حاجى ئەنوەر ئامر فەوجن وپشتیوانیان لێ دەكات
3- جاش و ئەنفالچى على ئەحاڕەش .ئەویش لەناو وەزارەتدا ئامر فەوجە كەبە ئاوبەدەساكەرەكەى ئەنوەر ناسراوە
4- كوڕى جاشە گۆڕبە گۆڕەكە (حمەخانى حاجى دارا) كەلەكاتى تۆپینیدا ئەنوەرى حاجى عوسمان باوكەڕۆى بۆدەكرد وەئێستا عیرفانى حمەخانى بەچكە جاش لاى ئەنوەرى حاجى عوسمان ئامر فەوجە لە فەرماندەیى گەرمیان .
5- كوڕەكانى گۆڕبەگۆڕ تەحسین شاوەیس لەوەزارەت ئامر فەوجن .
6- جاش وئەنفالچى خدرى ڕەشەبەحرى ئێستا لەوەزارەت ئەفسەرە بەپلەى ڕاید.
ئەم جاشانە وچەند جاشێكى تر لەوەزارەتى پێشمەرگە دەسەڵاتیان پێدراوەو پشتگیرى دەكرێن لەلایەن ئەنوەرى حاجى عوسمانەوە وداوایان لە مەسعود بارزانى بۆ دەكات كەخزمەتیان بكەن بۆ ڕۆژى تەنگانە. كەبێگومان برا كوژى ودزی و جەردەییە كەئیشى خۆیانە.دەك ڕوت ڕەشبێت بەناو حاجى ئەنوەر بۆ ئەو هەموو غەدرو تاوانە بەرانبەر پێشمەرگەى دێرین وخانەوادەى شەهیدان وكەس وكارى ئەنفالەكان. ئەم هەموو فەوجە خەفیفە تان دروستكردوە باشە پێمان ناڵێن سێ وەزیرى پێشمەرگە ئەمە قبوڵ دەكات . دەك ڕیسوابن یەكێتى و پارتى بۆ خۆتان و وەزارەتتان. خۆم بۆخۆم 20 ساڵە پێشمەرگەى پارتیم وشەهیدم داوەو بۆ ئازادى كوردستان .بەڵام ئێستە هەزاران پێشمەرگە دانیشتوى ماڵەوەن ڕۆژانە كرێكارى دەكەن لە ڕۆژانى سەختدا پێشمەرگە بوون بۆ ئازادى كوردستان خوێن وئارەقیان دەڕشت وشەهید دەبوون وەكەس وكاریان لە سجنەكانى بەعسدا دەیان ناڵاند بەدەستى ئەم جاشانەوە كەئێستا خزمەتیان دەكەن .با چیتر بەس بێت خزمەت كردنى جاش وخۆفرۆش باچیتر ئەنوەرى حاجى عوسمان لەسەر خوێنى شەهیدان خزمەت بە جاش نە كات وەك ئەنوەرى حاجى عوسمان دەڵێت من براكەم جاش كوشتى خزمەت بەجاش نەكەیت كە خۆت سەركردەیانى :وەك حاجى ئەنوەرى شەرواڵ پیس هەموو جارێ دەیووت بەرانبەر بە جەلالى نەك برا كوژى خوشك كوژیش دەكەم .دەك خەجاڵەت بیت وەك كە بوویت.
ئافەرین بۆ حكومەت و وەزارەتەكەى مەسعود بارزانى
لە ئەفسەرێكى وەزارەتى پێشمەرگەوە لەسەر لیستى پارتى كە 20 ساڵە خەبات دەكەم و پێشمەرگەم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست