کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامەى بەشێك لە ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى گەرمیان

Wednesday, 23/05/2012, 12:00



ئێمە لە ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى لە گەرمیان پشتگیرى خۆمان بۆ بەیاننامەى ژمارەیەك چالاكەوان و رۆژنامەنوس و گەنجى سەربەخۆى گەرمیان دەكەین, بۆئەوەى دەستى حزب دوور بخرێتەوە لە ئیش وكارى حكومەت ئەمەش لەسۆانگەى بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر بە گەل و نشتیمانەكەمان كە بە سیستەمێكى دیموكراتى و بنەماى لیهاتووى و خمخۆرى حكومرانى بكرێت , هەروەها پێویستە لەسەر حكومەتى هەرێمى كوردستان پاداشتى ئەوانە بكات كە كارى باش و خزمەتگوزارن لە ئیش وكارەكانیاندا هەورەها سزاى ئەوانەش بدات كە كەم تەرخەم و لاوازن لە ئیش و كارەكانیان , پێویستە گۆڕانكاریەكانى دەزگا ئەمنیەكان لەرێگاى وەزارەتى ناوخۆوە بكرێت نەك بەرپرسانى حزبى چونكە ئەمە دەست تێوەردانى راستەوخۆى حزبە لەناو حكومەت , دەكرێت حكومەت متمانەى خۆى بەهاووڵاتیان بێت لەسەر دامودەزگاكان بۆئەوەى هاوكارى تەواو بكرێن بەرپرسیارێتیش بەرێز گرتن لەسەر شوێن وجێگاى و جوگرافیاى هاووڵاتیان بێت , بۆیە داواكارین كەسانى دلسۆز مەكەنە خۆراكى مەرامى حزبى چونكە ئیداردەان و بەرێوەبردن لەحكومەتى هەرێمى كوردستان تووشى شەلەل بووە, گۆرینى بەرپرسى پۆلیس لەسەر ئەوەى كەسانى ناوچەیەكى تر بهێنێت بۆ شوێنەكەى كە نازانێت پێكهاتە و جوگرافیاى ناوچەكە و هەلسوكەوتى خەڵكە چۆنە ئەمە كارێكى ناشیاوە , بۆیە داوا لە حكومەتى هەرێمى كوردستان دەكەین رێز لە داخوازى گەنجان و رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى و رۆژنامەنوسان بگرێت لە گەرمیان


بەشێك لە رێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى لە گەرمیان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە