هەندێك مامۆستای خۆفرۆشی زانكۆ درێژە بەتە مەنی گەندەڵی و گەندەڵكاران دەدەن
Monday, 15/02/2010, 12:00
مامۆستای زانكۆ لە هەموو دونیادا هەمیشە رۆڵی بەرچاوی بینیوە لەپێشخستنی كۆمەڵگەدا لە گشت روەكانی سیاسی و ئابوری و زانستی وكۆمەڵایەتی و..... هتد ئەوەی لێرەدا مەبەستمە بیخەمە روو ئەوەیە كە تاچەند لەم هەرێمەی ئێمەدا مامۆستایانی زانكۆ ئەم رۆڵە دەبینن بەراستی، بەداخەوە لەدوای راپەرینی ساڵی 1991 كاتێك هەردوو حیزبە گەندەڵەكەی كوردستان گرەویان لەسەر بەفیرۆدانی خوێنی كورد كرد نەمان بینی مامۆستایانی زانكۆ بۆ تاكە جارێك هەڵوێستێكی جوامێرانە لەدژی ئەو شەرە وێرانكەرە دەرببرن ئەمەش لەبەر ئەوەی كە بەناو مامۆستایانی زانكۆ دابەش بوبون بەسەر هەردوو بەرەكەی شەردا لە لایەنگری كردنیاندا كەئەمە بۆ خۆی شورەییە مامۆستای زانكۆ رۆڵەكانی كۆمەڵگەكەی بە كوشت بدرێت ئەویش سەیركات و پشتگیری بكوژەكانی كۆمەڵگە بكات، پاشان لەدوای روخانی رژیمی بەعس هەلێكی گرنگ بۆ كورد هاتە پێش ئەویش بەوەی بوو بەشەریك لە بەرێوەبردنی عێراقدا وە دەستكەوتنی 17% داهاتی عێراق كە دەكرا نەك كوردستانی بەتەواوەتی پێئاوەدان بكرێتەوە بەڵكو خەڵكی كوردی بگەیاندایەتە ئەوپەری ژیان خۆشی و رابواردن، بەلام بەداخەوە لەسایەی ئەم دوو بنەمالە گەندەلە كەدەستیان بەسەر ئەم كوردستانەدا گرتووە حالی خەڵك و ولات رۆژبەرۆژ خراپتر دەبێت بۆیە هەموو ئەمانە وای كرد كەخەلكی بێزار بیت لەم دوو دەسەلاتە گەندەلەی كوردو ئامادە نەبیت جاریكی تر لەشەری هەلبژاردندا دەنگیان پێبدات چونكە هەموو كەسەكانی ناو ئەم دوو دەسەلاتە لای خەلك ئاشكرا بوون كەچەند دزو گەندەلن، ئالێرەدا بەپێویستی دەزانم ئاماژە بەدوو شۆرشی گەورەی جیهان بكەم كەدژی گەندەلی بەرێوە چوەو مامۆستایانی زانكۆش سەرمەشقی ئەو دوو شۆرشە بوون، یەكەمیان شۆرشی فەرەنسایە لە رۆژئاوا كە دەبینین دوای ئەوەی دەسەلاتی ئەوكاتەی فەرنسا رۆدەچێت لەگەندەڵیدا مامۆستایانی زانكۆكانی فەرەنسا ئەمەیان پێقبوڵناكرێت هەڵدەستن بە ریكخستنی جەماوەرو ئامادەكردنیان وهوشیاركردنەوەیان بۆ شۆرش كردن دژی ئەو دەسەلاتە گەندەڵە و لەئاكامدا سەركەوتنی شۆرش و لەناوبردنی گەندەلكارانی لێكەوتەوە، دووەم شۆرشیش شۆرشی ئیسلامی ئێرانە لە رۆژهەڵات لەم ولاتەشدا لە كۆتایی حەفتاكانی سەدەی رابوردودا پاش ئەوەی دەسەلاتی شاهنشایی هەموو ولات و دەرامەتەكەی قۆرخ كردبوو بۆ خۆی و لایەنگرانی، وە بێزاربونی گەلانی ئیران لەو بارودۆخە، دەبینین لە شۆرشی ئیسلامی ئیرانیشدا كەدژی گەندەلی بەریوە چوو مامۆستایانی زانكۆكانی ئیران چ رۆلیكی گرنگیان بینیوە لەسەرخستنی ئەو شۆرشە و لەناوبردنی گەندەلكاراندا، ئالێرەدا پیویستە هەلوەستەیەك بكەین لەسەر هەلویستی مامۆستایانی زانكۆكانی كوردستان بە گشتی و مامۆستایانی زانكۆی سلیمانی بەتایبەتی، دژی ئەو گەندەلیە گەورەیەی كە لەكوردستاندا هەیە، ئیمە دەبینین وەكو ئەوەی ئاماژەمان پیدا كە هەموو كەسە حیزبیەكان لەبەرچاوی خەلك قیزەونن لەبەر ئەوە لیرەدە پیویستە ئەوەی كە كریكاریكی ئەم ولاتە یاخود حەمالیك و قۆنەرە بۆیاخچیەك و دوكانداریك و دەستگیریكی ئەم ولاتە هەستیان پییكردوە و هەلویستیان لەسەر هەیە مامۆستایانی ئەم زانكۆیە گەشەیان پیبدایە و ریكیانبخستایە بۆ شۆرشی دژە گەندەلی، بەلام بەداخەوە هەندیك لەم بەناو مامۆستایانە پاش ئەوەی یەكیتی تالەبانی گەندەلی كوردستان گورزیكی كوشندەی بەركەوت لەهەلبژاردنەكەی 25/7 دا كەواچاوەروان دەكریت ئینشائەلا لەم هەلبزاردنەی ئازاردا بەتەواوەتی رورەشی بەردەم جەماوەری كوردستان بیت دەبنین كۆمەلیك لەم مامۆستا خۆفرۆشی بیهەلویستی ترسنۆكی نامرۆڤانانە دژی خەلك دەوەستنەوەو دەیانەویت دریژە بەتەمەنی گەندەلی و گەندەلكاران بدەن لەكوردستاندا چونكە خەلكی نازانێت ئەمانە چ دەعبایەكن لە زانكۆدا دەبینین یەكیتی دەیەویت خەلك بەم نامامۆستا سوكانە هەلخەلەتینیت بۆ دەنگدان بەكاندیدەكانی، بەلام با جەلال و پیاوەكانی باش بزانن ئەوەی كە من وەكو مامۆستایەك لەسەر ئەم كاندیدانەی ئەوان دەیزانیت لەناو زانكۆدا لە گەندەلی و دزی و نادادپەروەری لەخویندنی بالا و چەندەها مەلەفی گەندەلی تری هەر یەك لە سامان فەوزی و جەزا تۆفیق تالیب و مارف عومەر گول دلنیابن خەلكی كوردستان بەس بەوەدا دەزانن كە ئەمانەش گەندەلن چونكە قبولیان كردووە بچەنە لیستەكەتانەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست