کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سلێمانی ئه‌مجاره‌ بریاری خۆیداوه‌ !.

Monday, 04/05/2009, 12:00


ئەم نووسینەی خوارەوە ئاخاوتنە لەگەڵ گەلە گورگێكی برسی كە هیچ مۆراڵێكی ئەدەبی و هونەری نووسینی تیادا بەكارنەهاتووە و كەسیش گلەیی ئەوەم لێ نەكات چونكە من خۆم نووسەر نیم و ناشمەوێت ببمە نووسەر تا خۆم ڕا بهێنم سەروپۆتەڵاكی ووشە ناشرینەكان بڕازێنمەوە و لەو باوەڕەشدام كە هەڕەشەی هێرشی گورگ بە قسەی خۆش ناگەڕێتەوە تا داروبەردی تێ نەگریت و تا نەیدەیتە بەر شەستەی فیشەك.
من ئەمەوێت زیاتر لە سەر شاری سلێمانی بنووسم ، ئەو شارەی پێش هەموو لایەكی تر كەوتۆتە بەر ئەم هێرشە دڕندانەیە و زۆر لە مێژەوە و بگرە لە سەردەمی كۆڵوانە سوورەكانەوە ئیشی بۆ كراوە كە ئەو دڕكەی ئەوسایان لە بن پێ دەربێنن !!! كەسێك نی یە نەزانێت و نەیبستبێت و یان نەیدیبێت چ سووكایەتیەك بەم میللەتە ئەكرێت و ڕۆژ بە ڕۆژ بە ناخی زەویدا ئەبرێتە خوارەوە و ئەمە پێویست بە باسكردن ناكات چونكە بووە بە قەوانی سواو و كەس تاقەتی گوێ لێگرتنی نەماوە ،بەڵام ئەوەی كە لای زۆر كەس نەبینراوە یان بینراوە و خۆیانی لێ هەڵە ئەكەن ئەو دەردەیە كە بەسەر ئەم شارە براوە و ئەبرێت . سیاسەتی تۆڵە سەندنەوە لەم شارە زۆر كۆنە و گەورەترین پیادەكەر و پلانڕێژی ئەم ڕق و كینەیە خودی تاڵەبانی خۆیەتی ، تاڵەبانی فاشلترین بازرگانی ئەم سەردەمەیە كە دوای نزیكەی پەنجا ساڵ كار و شەونخوونی ئینجا توانی بەری ڕەنجەكەی بخوات ئەویش بە نەخۆشی و لەسەر مێزێكی پڕ ئاژاوە كە هاكا بەسەر خۆی و ژنە توورەكە بەدەستەكەی قڵپ بۆوە و ئینجا با بزانین عدی و قێی چۆن ئەو كەرەی بە پارەی بەفر كڕیوویەتی بۆی ئەدەن بەدەم ئاوەوە.
بەشەهیددانی سەدەها پێشمەرگەی خۆشباوەڕ بە درۆكانی ئەو و كیمیایی خواردوو كردن و ئەنفالكردنی هەزارەها مرۆڤی بێ تاوان بە دەست تێكەڵكردنە گوماناوییەكانی ئەو ئینجا خۆ دزینەوەی لە مەیدانی جەنگ و سەوداكردن بە دۆزی كوردەوە دەستپێكی پیادەكردنی ئەو سیاسەتە نەگریسەیە كە تاڵەبانی خۆی بۆ ناوەتەوە.
هاتنەوەیان هەر یەكە و لە ووڵاتێكەوە و بۆ سەر ئەو سفرەیەی بەرژەوەندی یەكانی ئەمریكا لەم ناوچەیە ڕای خست لە ساڵی 1991 و ئینجا دابەشكردنی ئەم مەملەكەتە وەكوو قاڵبێك كێك و ماچ كردنی شانی دكتاتۆر و زیارەتی بەغدای قیبلە و شەڕە جنێوی كە تەنها لە بێ ئەدەب ترین مەخلوقاتی ئەم جیهانە ئەوەشێتەوە و گوێ ڕاكێشانیان بۆ تەبابوونەوە و دیسان دابەشكردنی كێكەكە بە شێوازی نوێ و كەشف بوونی فایل و مووچە وەرگرتن لە ڕژێمی پێشوو و سەدەها بێ حورمەتی تر ئەمانە هەموویان ئەچنە قاڵبی گشتی یەوە و زۆری لەسەر ووتراوە و مەبەستی ئەم ئاخاوتنەی من نین .
تێكدان و شێواندنی مۆركی سلێمانی بوون یەكەم هەنگاو بووە و ئینجا داڕماندنی ئەو بونیادە و پەرتەوازە كردنی بۆ سرٍینەوەی هەموو ئاسەوارەكانی ، چونكە سلێمانی بوون لە هەموو سەردەمەكاندا مانای كرانەوە و دەسپێشخەر و ڕۆشنبیر و بەجەرگ و سەربەرزی گەیاندووە و مایەی ترس بووە تەنانەت بۆ خودی دكتاتۆریش كە بە سەری مارەكە یان (المدینە الێعبە)ی وێنا كردووە چ جای بۆ كەسانی تری بودەڵە كە هەرگیز لە مەیدانی قسەكردن و بەرخودان و پێشڕەوی دا نەیانتوانیوە هاوشانی سلێمانی بن و هەمیشە بە بچووكتر خۆیان بینیوە.
لەو هەنگاوانەی كە نراون بۆ ئەم تێكدانە بە تایبەتی لە لایەن تاڵەبانی یەوە :
1. هاوردەكردن و نیشتەجێكردن و پایەبەرزكردنەوە و دەسەڵات پێدانی تێكەڵەیەكی زۆری شار و ناوچەكانی تری كوردستان بە ناوی شەڕی ناوخۆوە یان گواستنەوەی ڕاژەیان یان زیاتر وێران كردنی دێهاتەكانیان یان ئاوارە بوونیان ، هێنانی عەرەب و تورك و فارس بەناوی یەكپارچەیی خاكی عێراقی عوروبە ، هێنانی كەسانی بیانی بەناوی كۆمپانیا و پرۆژەی وەهمی ، هەڵكەندنی هەر مرۆڤێك لە زێدی خۆی و نیشتەجێكردنی لە جێگەیەكی تر هیچ ئینتیمایەكی بۆ ئەو شوێنە تیادا ناخوڵقێنێ و هەمیشە خۆی بە نامۆ ئەزانێ لەبەر ئەوە هیچ بەلایەوە گرنگ نی یە كە ئەگەر لەبەر چاوی خۆشی وێرانی بكەن ، كەسی نامۆش هەرگیز سڵ ناكاتەوە لە ئەنجامدانی ئەو كارە دزێوانەی لەناو ناخی هەموو مرۆڤێكدا هەیە بەڵام كەلتور و داب و نەرێتی ڕێگەی پێنادەن ، بەنەمانی ئەو سنورانەش لای كەسی نامۆ هەموو خواستە ئاژەڵیەكانی دەرئەپەڕن و پەرژینێك نامێنێت بۆ كۆنترۆڵكردنیان بۆیە ئەو بێ ئینتیمایانەی لەم شارەدا كۆكرانەوە ئاژەڵ ئاسا كەوتنە داروپەردووی پیرۆزیەكانی و دەستیان نەپاراست لە هیچ جۆرە دەستدرێژی كردنێك بۆ چێژ وەرگرتن لەو سەربەستیانەی هەیانە دوور لە چاوی ڕەقیبی داب و نەرێتی زێدی خۆیان ...ئاژەڵیش لەهەر شوێنێك ژیا بە تەویلەكەی خۆی ئەزانێت و پیساییەكەش ئەكاتە ژێر خۆی ، قەت دیوتانە ئاژەڵێك بەرهەیوانی خاوەن ماڵ گسك بدات؟؟؟
2. تێك ئاڵۆسكاندنی مانای شەرەف و خۆشەویستی و ڕێزگرتن لەگەڵ بێ كەرامەتی و داوێن پیسی و بێ ڕێزی لە ڕێگەی جیاوازیی دابەشكردن و بەخشینی پارە و پۆست و دەسەڵات و بەرزكردنەوەی كەسانی تا سەر ئێسقان بێ ڕەوشت و دوورخستنەوە و كەرامەت شكاندنی كەسانی خاوەن ڕەوشت ، ئینجا دەست بردن و یاری كردن بە پیرۆزی ئافرەت و بچووك كردنەویان بەشێوەیەك كە هەر سەرسەرییەكی بێ نرخ ڕێگەی پێ بدرێ لە پشتی ئۆتۆمبێلێك یان لە هەر پەنا بەرد و سەر گردێك ئارەزووە ئاژەڵیەكانی تێر بكات بەناوی ئازادی ئافرەتەوە ، بۆ لای جەنابتان ئازادی ئافرەت تەنها لە ناوگەڵیدایە یان لە كەسایەتی و كارو بڕوانامەكەیدا؟؟؟ پێدانی گڵۆپی سەوز بە گورگە ناوگەڵ ئاڵۆش و كەڵبە لیكاویەكانی وەك سەعدی پیرە (كە هەر خۆیان و لە ڕۆژنامەكانی خۆیاندا ناوی قالە شێتەكەی سلێمانیان لێنابوو كاتێ سەری لووتی خۆی ڕەش كردبوو و ووڵاتی جێهێشتبوو دوای ئاشكرابوونی فایلە پڕ سەروەرییەكەی لەگەڵ بەعسدا) و سەدانی وەك ئەو كە دەسەڵات و شوێنی كارەكانیان بخەنە خزمەتی پڕكردنی گیرفانیان و فێنك كردنەوەی ناو دەرپێكانیان ، گرنگ نی یە چەند ئەدزێ و چەند زیانی ئەبێت بۆ نازناوی حزبەكەی ، گرنگ ئەوەیە تۆوی بەدڕەوشتی بچێنێت و بیكاتە سەنگی مەحەك بۆ پەخشان كردنی سەروەت و سامانی زەوت كراوی میللەت لە ڕێگەی ئەنفالە تازەكەی دەسەڵاتی كوردیەوە ..تۆیەك كە پیرۆزی ئافرەت لە دوای كردنەوەی بەنەخوێنی شەرواڵە بۆگەنەكەی سەعدی پیرە ببینیت ئیتر بە چ ڕوویەكەوە و چ فشەیەكە بۆمان ئەكەیت كە ئیمزا لەسەر اعدام كردنی ئەو كەسە ئەكەیت كە ئافرەتێك بكوژێت ؟؟ بۆ سەدام كەمی بە ئافرەتی كورد كرد لە دەستدرێژی و كوشتن و بڕین كەچی پەنجە ناسیۆلیستەكانت لەئاستیدا گۆت بوون ئیمزای اعدام كردنیت نەكرد؟؟ بۆ تاریق ڕەمەزان كیمایی هەر بە پیاوانی هەڵەبجەدا كرد وا ئەوەندە سووك و بچووك بوویتەوە و ئازادت كرد؟؟ نەخێر تۆیەكی ناسیۆنالیست كە لە جیاتی پێنووس (وەك ڕەفسنجانی داوای لێكردیت كاتێ تۆ وویستت خەنجەرێكی بدەیتێ و ئەو وەری نەگرت) دەمانچە ئەبەخشیتەوە ئەوەندە مرۆڤێكی ئاشتیخواز نیت و ئەوەندە بە تەنگ گەرامەتی ئافرەتەوە نایەیت تا لەسەر لەشفرۆشییەكی ئەوان ئیمزای اعدام كردن بكەیت (وەك چۆن لەبەر چاوی ئافرەتانی بەزۆر پەلكێشكراو بۆ كۆڕەكانت لە سلێمانی بانگەشەی بۆ ئەكەیت) ، بەڵكو تۆ تەنها مەبەستت ئەوەیە نامەیەك بنێریت بۆ سەگە دەستوپێوەندە چڵكاوخۆرە پیاوگوژەكانت كە ئەگەر هەر ئافرەتیًكی سلێمانیتان دیت لە هەر پەناو پەسێوێكدا گیانی خۆی هەڕاج كردووە بۆ فرۆشتن بەهەر نرخێك بێت ، لێ ی مەپرسن و زویری مەكەن چونكە تەنها ئەوە ئەو كۆمەڵگەیە ئەخوڵقێنێت كە لە مێژە لە خەیاڵی سەرۆكەكەتاندایە ، ئەم یاریانەی تۆ كە تەنها لە سلێمانی ئەیكەیت و لە هیچ شوێنێكی تر ئەم حیكمەتانەمان لێ نەیستوویت ، زۆر ئاشكرایە و بە تۆزێك بیر كردنەوە هەموو كەس تێ ی ئەگات ئیتر نازانم ئەو بەناو سەركردانەی خەڵكی سلێمانی كە بە دانسقە لەدەوری جەنابت ماون بۆچی كوێراییان داهاتووە و خۆیانی لێ گێل ئەكەن و تا ئێستاش بەدوای كلكتەوە بۆنی ئەو بایانە هەڵئەمژن كە بەریان ئەدەیتەوە؟؟
3. بڕیاری دەركردن و دوور خستنەوەی كەسانی خەڵكی سلێمانی لە هەموو پۆستێكی حیزبی و حكومی بە بیانووی ئەوەی كە خەڵكی سلێمانی هەموو لایەنگری نەوشیروان مستەفان ، ئەمە خۆی لە خۆیدا دانپیانانێكی گەورەیە كە خەڵكی سلێمانی زوڵم و دەست درێژی تا سەر قبوڵ ناكات و هەمیشە هیوای بەوەیە كە گۆڕانكاری ببێت و هەوڵی بۆ ئەدات هەرچەندە تا ئێستاش بەو دوعایانە ناڵێین ئامین كە لە گردەكەوە وەكو جادوو دێنە خوارەوە بەڵام كورد ووتەنی دوژمنی دوژمنەكەم دۆستمە . جەنابی سەرۆك قەت ئەوەت بیر نەچێت كە تۆ دروستكراو و گەورە كراوی دەستی خەڵكی ئەم شارەیت و هەتا ماویت ئەبێت سوپاسگوزار بیت ، خەڵكی ئەم شارە زۆر لەوە دڵپاكترن كە تۆ تێیگەیشتوویت ، ئەوان كە ساڵانێكی زۆر دوای قسە باق و بریقەكانی تۆ كەوتبوون لەبەر سادەیی و خۆش باوەڕیان بوو كە لەوانەیە تۆ بەڕاستی سەركردە و شۆڕشگێڕ بیت ئەوا شوكور ئێستا دەركەوت كە تۆ لە بازرگانێكی چاوچنۆك زیاتر هیچی تر نیت و ئەوانیش وا دەستە دەستە لێت ئەتەكێنەوە كاسە لێسەكانت نەبێ كە مایە پووچن و هیچ كاروكاسبیان نی یە و لەسەر ئەو پارچە نانە ئەژین كە تۆ بۆیان فڕێ ئەدەیت . نەكەی جارێكی تر ئەو ناماقوڵیە بكەیت و مل خوار و لووت دەمە پاچ و پێست گەڕ بنێریت خوتبەت بۆ بدەن لەبەر دەمی خەڵكی سلێمانی ، ئەگەر ئەمجارە هوهایان لێكێشان جارێكی تر بێ دەرپێش ئەگەڕێنەوە بۆلات ، ئەوانە ناوبانگیان زۆر قێزەونە ، هەیانە لەگەڵ ژنی وەزیرەكانی خۆتان شەوەكانیان سوور ئەكەن و هەشیانە حەزی لە داگیركردنی ژنی خەلّكی ترە ، ئەم شارە بەو دەم و چاوانە داگیر ناكرێت كە كەس نازانێت لە كونجی چ عەتارێكدا دۆزیوونەتەوە.

ئێمە زۆر دلّنیاین كە هەتا چڕوچاوی ئێوە و وەچەكانتان لەمسەر زەویە بێت كەس خێر لە خۆی نابینێت بۆیە ئومێدێكی گەورەمان بەوانەشدا هەڵنەبەستووە كە ئێستا و دوای ئەوەی ساڵانێكی زۆر پشت و پەنای تۆ بوون و بە ڕاستەوخۆ یان نا ڕاستەوخۆ بەشداربوون لە هەموو خراپەكارییەكانی تۆدا و فاكتەرێك بوون لە هێنانە كایە و خوڵقاندنی ئەم ڕۆژگارە چ بە هاوكاری كردنت یان بە بێدەنگیان یان بە خۆ دزینەوەیان لە بەرپرسیارێتی بەهەر بیانوویەك ، هەندێكیان ئێستاش كە لەسەر تێری قسە ئەكەن شانازی ئەكەن بە هاوڕێیەتی چەند ساڵەی تۆوە ، وەكوو بڵێن ئێمە ئێستا تێگەیشتووین ئەم زاتە چ جانەوەرێك بووە بەڵام بەخوا ئەو سەردەمەش خۆش بوو كە میلەتێكمان كەر كردبوو و تێمان ئەخوڕین.
ئێوە زێرابێكی بۆگەنی گیراون بە تێزاب نەبێت پاك نابنەوە ، پەرلەمانەكەتان عەرەبانەیەكی شكاوە ئاخنراوە بە مریشكی نەخۆش و كەرێكی ئەژنۆ خوێناوی ڕای ئەكێشێت چ هیوایەكمان پێ ی بێت بگاتە هیچ شوێنێك؟؟ بەناو وەزیرەكانتان مەڕی گێژن تا لەوەڕەكەیان باش بێت سەر بۆ هەورە بروسكەش بەرز ناكەنەوە چ هیوایەكمان پێیان بێت بەردێك بخەنە سەر بەردێك بۆ ئەم كەلاوەیە؟؟ بوخچەكانتان سازدەن و خۆتان كۆكەنەوە ئەمجارە لافاوی خوێن هەناسەتان لەبەر ئەبڕێت ، لێتان ئەبین بە دێوەزمە و خەو لەچاوتان ئەكەین لەهەر سەرە نوێلكێكی ئەم دنیایە خۆتان حەشار بدەن ، ئەوەی خواردتان ئەوەی ڕووخانتان ئەوەی وێرانتان كرد هەمووی گەردنتان ئازاد بێت بەڵام بتانەوێت دواڕۆژی ئەم میللەتە و ئەم شارە تاریك بكەن ئەوە بڤەیە و پەنجەكانتان ئەكەین بە قیمە ............بە قییییییییمە.
30/4/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە