کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە كفرى نوێنەرێكى پێشوى تاڵەبانى و ئەندامێكى ئەنجومەنى ناوەندى یەكێتى دزى دەكات

Thursday, 10/11/2011, 12:00



مەلا ئیدریس حەمە فەرەجى ئەندامى ئەنجومەنى ناوەندى یەكێتى نیشتمانى كوردستان هۆكارێك بۆ دۆڕانى یەكێتى لە كفرى و سەر ترۆپكى دزى و گەندەڵى و دوێن پیسى, لێرەدا بۆ خوێنەرانى خۆشەویستى سایتى (كوردستان پۆست) و هەموو بەرپرس و ڕێكخستنەكانى یەكێتى ڕوون دەكەمەوە كە مەلا ئیدریس كێ یەو چى دەكات.
ئیدریس حەمەفەرەج كە نازناوى مەلاى پێوەیە , ئێستا ئەندامى ئەنجومەنى باڵاو كادرێكى باڵاى یەكێتیە لە قەزاى كفرى و پێشتر لە دەزگاى پاراستنى پارتى كارى دەكرد دواتر پەیوەندى كرد بە یەكێتیەوەو لە مەڵبەندى كفرى جێگەى خۆى كردەوە لەو ماوەیەدا پەیوەندیەكى نهێنى دروست كرد لەگەڵ عەرەبەكانى قەرەتەپە تەنانەت جارێك ئەمیرێكى دەوڵەتى ئیسلامى گیرابوو لەو سنورەو ناوى مەلا ئیدرسى هێنابوو كە هاوڕێ و هاوكاریەتى بەڵام یەكێتى بۆى پۆشاو نەى هێڵا ئیجرائاتى لە گەڵدا بكرێت, دواى ماوەیەك مانەوەى لە ناو مەڵبەندى كفرى دوابەدواى ئەوە لەبێ كەسى و تەكەتول و دەستەگەریەوە كرا بە نوێنەرى مام جەلال بەبێ ئەوەى مام جەلال بۆ تەنها جارێكیش بە فەرمى بى بینێت, ئینجا لە كۆمیتەى زەند ئاباد ئۆتۆمبێلێكى جۆرى نیسان دەبڵى برد و دواتر بەبێ ئاگادارى كەس خستیە مونەزەمەى نەوتەكەى نزیك كفرى بە مانگى ملیۆنێك دینار دواتر هەرفرۆشتى كە ئۆتۆمبێلەكە موڵكى مەڵبەندى یەكێتى بوو, دواتر ئۆتۆمبێلێكى ترى مەڵبەندى یەكێتى كە پێشتر هى وەسفیە بەنى وەیس بوو تەسلیمى كردەوە بە بەمەڵبەند كەچى ئەوەشى بردو هەر نەیگەڕاندەوەو فرۆشتنى , ئەمە جگە لەوەى كە بەناوى نوێنەرایەتى مام جەلالەوە ئۆتۆمبێلێكى ترى بێ بەخشراوەو فرۆشتویەتى,واتە سێ ئۆتۆمبیلى یەكێتى فرۆشتووە بۆخۆى, لە پێشتریشدا لە ناو پارتى و بەتایبەت لەلایەن دەزگاى پاراستنەوە باشترین ئۆتۆمبێلى دراوەتێ و ئەوەشى قوت دابوو, لە ئێستادا ئیدریس حەمەفەرەج باشترین ماڵى دروست كردووە لە كفرى كە ماڵەكەى بە (فیرعەون ناسراوە) ئەوەندە گەورەو گران بەهایە, دواتر بەناوى مام جەلالەوە بەبێ ئاگادارى ئەو دەیان پرۆژەى بچوكى پێكەوەناوە لە كفرى و دەوروبەرى, ئەمە جگەلەوەى بەشێكى زۆرى كەسوكارەكەى سەربەبزوتنەوەى گۆڕانە كەچى خۆى لافوگەزاف لێدەدات و بەناوى خزم و كەسوكارەكەیەوە قسەدەكات لە شوێنان, سەرەتاى بوون بەئەندامى ئەنجومەنى ناوەندى و لە یەكەم كۆبونەوەیاندا لەگەڵ مام جەلال مەلا ئیدریس بەناوى خزم و كەسوكارەكەیەوە (9) دەفتەر دۆلارى وەرگرتووە بەحساب چارەسەرى كێشەى عەشایەرى دەكات بەپارە لە كفرى كەچى یەك دیناریشى لەو بڕە پارەیە خەرج نەكرد بۆ سوڵح, لە هەمان كاتدا ئەم پیاوە لەلایەنى ئەخلاقیەوە زۆر دۆڕاوە تائێستا سێ جار لەلایەن حزبەكەیەوە سڕكراوە و ئیهانەكراوە و دوجاریش سوڵحى عەشایەرى بۆكراوە بەوەى كە زۆر خەریكى مێ بازى دەبێت, ئەم كابرایە لە ناوەڕاستى مانگى ئەیلولى ئەمساڵدا لەگەڵ دوو كەسى تردا لەشارى كفرى كە یەكێكیان هەڵسوڕاوێكى دیارى گۆڕانەو ئەویتریات پارتیە سەردانى نێچیرڤان بارزانیان كردووە بەدزیەوە بۆ پەیوەندى نهێنى و وەرگرتنى ئیمتیاز, كە لەزارى كادرەپارتیەكەوە گێڕدراوەتەوە كە مەلا ئیدریس داواى پارەى كردوەو ئینجا چەند خاڵێكى ڕێنمایى خستۆتە ڕوو بۆ ئەوەى پارتى لەكفرى زیندوبێتەوە, هەروەها داواى كردووە كەناڵە ڕاگەیاندنەكانى پارتى سەردانیان بكات و لە كێشەوە كەموكورتیەكانیان بكۆڵێتەوە, بۆیە دواى زیاتر لەهەفتەیەك لە گەڕاندنەوەى ئەو سەردانەیان گۆڤارى گوڵانى سەر بە پارتى و نێچیرڤان بارزانى سەردانى قەزاى كفرى كردو جەهەنم ئاسا ڕاپۆرتێكى دورودرێژى لە سەر كەموكورتیەكان كرد. بۆیە لە ئێستادا كەس نازانێت مەلا ئیدریس خەریكى چیە بەپلەو پۆست یەكێتیەو بەڵام بەكارو كردەوە نزیك لەپارتیەوە لەبەرژەوەندى ئەوان دەجوڵێتەوە و زۆریش عوسمانى حاجى محمود دەبینێت دواین جارى لە كۆتاى مانگى هەشتى دوهەزارو یازدە بوو لە ماڵى خۆیان لە سلێمانى, بۆیە حەق وایە یەكێتى لەمەلا ئیدریس بپرسێتەوە بزانێت خەریكى چیە واتە سێ ئۆتۆمبێلى یەكێتى هەربە نێرەكەرى دزی وەو فرۆشتویەتى لە سنورى مەڵبەندى گەرمیان , دواتر ئەو هەمو پەیوەندیە نهێنی و جۆربەجۆرانەى لە گەڵ پارتى لە چیەوە سەرچاوە گرتووە, لێرەدا بۆ خۆێنەرە بەڕێزەكانى ئەم سایتە ڕوونە كە مەلا ئیدریس حەمە فەرەجى كفرى لە سەرەوە یەكێتیەوە و لە ژێرەوە پارستن و پارتیەو پێشتر گومانى بەهێزى لێدەكرا لە گەڵ عەرەبە شوڤێنیەكان دەستى هەبووەو پەیوەنیەكى باشى هەیە لەگەڵ كاك عوسمانى حاجى محمودى بزوتنەوەى گۆڕان, بۆیە هیوادارین هەموو ئەو لایەنانە ئەوەندە ساویلكە نەبن و بە مەلا ئیدرس نەخەڵەتێن و یەكێتیش لە سنورى گەرمیان پێداچونەوەى لەگەڵدا بكات و چیتر خۆى ڕزگار بكات لە خەڵكى دزو داوێن پیس و ئەمسەروئەوسەركەر.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە