کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


نوكتەى كارەبا بڕان و سەرەى محاویلە!

Friday, 28/01/2011, 12:00


جارێكى تر قەیرانى كارەبا لە شارەكانى هەریەمى كوردستان ، سەرى هەڵدایەوە ، لە هەرشوێنێك كارەبا دەبڕێت دەڵێن ((كارەبا بڕا دیسانەوە سەرە محاویلەیە)) ئەم نوكتانە لەزارى هەموو كەسێكەوە هەرلەمنداڵ هەتاوەكو كەسێكى گەورە لەهەموو چینو توێژەكان ، ڕۆژانە دەیڵێنەوە ، كارەبا بڕا ەوتەى بەرپرسانى حوكومەت لەساڵى 1992 و دروست بوونیەوە كەتاوەكوئێستاش ، جۆرى زۆرە كە ئەوانەن كە باران نابارێت ، ئاستى بەنداوەكانى دوكان و دەربەندى خان ، دادەبەزن كارەباى حوكومەت ەبغداوە كەم دەكرێتەوە ، بۆئەمە ناڕەزایى دەربڕاوە گلەیى زۆریش كرا ، بۆیە حوكومەت چەند ساڵێك لەمەوبەر كەوتە خۆى و هەواڵى چارەسەركردنىكێشەى كەمپى كارەباى داو بودجەیەكى زۆرى بۆ تەرخان كرد ، بەرپرسانى حوكومەت دەیان گوت ، ئەوەى پێى بوترێت كێشەى كارەبا نامێنێت و چارەسەر دەكرێت ، دواتر وتیان كێشەى كارەبا چارەسەر كراوە ئەمە لەكاتێكدا بوو مۆلیدە ئەهلیەكان ، لەكۆڵانەكاندا هەرلەئیش كردن بەردەوام بوون خەڵك لێیان بێزار بوو ، قوتابخانەو مامۆستایان .....هتد بێزاربوون بەهۆى دەنگە بەرزەكەیان و دوكەڵەكەیانۆ بەڵام دواتر كێشەى كارەبا چارەسەر كراوە بەهەرحاڵ هاوڵاتیان بەوەش دڵ خۆش بوون ، ئەگەر حكومەت بتوانێت بەكارەباى خۆیان كە بەنیشتیمانى ناو دەبرێت و مۆلیدەكان كارەباى بەردەوامى شەوڕۆژ بدەن بەڵام ئەوەش نەكرا ، هەروەك بینیمان لەوەبەدوا قەیرانى كارەبا سەرى هەڵدایەوە ، ئەمجارەیان بەرپرسان هۆكارێكى تازەیان دۆزیەوە جیاواز لە دوو هۆكارەكەى جاران وتیان گازى پێویستیان بۆ وێزگە كانى بەرهەم هێنانى كارەبا نیە ، دواتر چارەسەر كرا ، ئێستاش جارێكى تر بەم سەرمایە قەیرانەكە سەرى هەڵًدایەوە وەكوباس دەكرێت دیسانەوە مەسەلەكە گازەكەیە ، ئەوە جیاواز لە قسەى ڕۆژانەى بەرپرسانى كارەباش دەڵێن ((هاوڵاتیان كارەا زۆر بەكاردەهێنن)) ناكرێت لەساڵى 2011 یەك گەڕەكە ماڵ 24 سەعاتى تەواو جگە لە 8 سەعاتى خۆمان لە مۆلیدەكەى دەكڕین كارەبات نەبێت ، بەبیانوى تەحەمول نەكردنى فیدەرەكانەوە ، كە ئەم چارەسەرە زۆر سەرەتایەو لەساڵى 1992 دا دۆزرایەوە ڕەنگە تاڕادەیەك بۆ ئەوكاتانە گونجاو بوبێت بەڵام پاش 19ساڵ هەمان چارەسەر بەكار بهێنن لە پاش نەمانى كارەاى مۆلیدەكە ئیتر ئەوگەڕەكە دەبێت بەدیار چوارلایتى شەحنەوە بێگومان ئەگەر هەبێت ئەوشەوە بەڕێبكەن و ئیترئەگەر خوێند كارو قوتاى ئەگەر ئەركى خوێندنیان لەسەر نەبێت دەبێت وەك ساڵانى شەستەكانى ەدەى ڕابردو بەنەسەرو بەبیانوى تەحەمول نەكردنى فیدەرەكانەوە لەمانگێكدا 4بۆ 5 شەو سەرە محاویلە دەبێت ئەمە لەكاتێكدا دەبێت گەر بارانێكى زۆر ببارێت ، كارەبا دەبڕێت ، ڕەشەبایەكى بەهێز بێت كارەبا دەكەوێت و دەبڕێت ، بەفرببارێت كارەبا دەبڕێت ، خۆریش گەرم بێتا خەڵك كارەبا زۆر سەرف دەكات، كارەبادەبڕێت ، ئەى چارەسەر چییە ؟ من دڵنیام ئاو كارەباى كوردستان كەم نیە بە بەراورد لەگەڵ دانیشتوانەكەى بەڵام خراپ بەكار دێت و خراپ بەڕێوە دەبرێت ، وەك چۆن لە وەزیرى كارەباى پێشوى حوكومەتى هەرێمیان پرسى بوو پێشنیار دەكەین كە وێزگەیەكى كارەباى 500 میگاواتى لە كۆیە ددروست بكرێت ؟ ئەویش لە وەڵام دا وتبوى گەر ئەوكارەبایەى كە زیادەلێمان زیادەكەى بەكێ بفرۆشین ؟ ئەمەیە وڵاتى قەزاوقەدەر ، وڵاتى نوكتە چیەكانى حكومەت دیارە جەنابى وەزیر خەمى ئەو كارەبازیادەى هەبوو كە بە كێى بفرۆشین خۆزگە جەنابى وەزیر ئەوكات دروستت بكردایە ئێستا دەماندا بە و تونسە فەقیرە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە