کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆك لاى پارتى، سەركردەیەكی سیاسى وعەقڵانیش بۆ كورد؟

Wednesday, 04/04/2012, 12:00


 لە هەنگاوە سەرەتاییەكانى كیانى سیاسى و دەوڵەتداریدا دەبێت سەركردایەتى سیاسیمان بە عەقلانی و سیاسەتێكى زانستیانەی‌ دروست مامەلە لەگەڵ‌ رووداوو پێشهاتەكان بكات بۆ هەر ئەگەرێك چەندان بدیل و جێگرەوەی‌ سیاسی و هەنگاوى عملى دابنرێت، واتە بەفیرۆدانى كات و نەخوێندنەوەی‌ پێشهاتەكان و دراسەنەكردنى هەنگاوەكانى لە چوارچێوەی‌ دراسەی‌ زانستی و كەلك وەرگرتن لە كەسانى پسپۆر ناتوانین رووبەڕووى ئەم هەنگاوە خێراییانەبین كەلە ناوچەكەو ناوەخۆى عێراق روودەدەن.
 كەمتەرخەمی و یان خوێندنەوەی‌ هەلەى هەر هەنگاوێك لە ئاستە سیاسیەكانماندا رووبەڕووى گرفتى گەورەو درێژخایەنمان دەكات. بۆیە لێرەدا ئەگەر كەمێك بگەڕێینەوە دواوەو بە چاوێكى رەخنەگرانەى زانستیو واقعى لە هەنگاوە سیاسیەكانى سەركردایەتى كورد وورد بینەوە دەبینین كە چەندان هەلى زێرینیان لە دەست داوە كە دەتوانرا بەشێوەیەكى تر مامەلەى لەگەل رووداوەكان بكرابایەو دەستكەوتى گرنگ بۆ میللەتەكەمان بەدەست بهێنرایە.
هەر لەڕاپەڕینەوە ئەو دەرفەتەى بۆ ئێمەی‌ كورد هاتە پێش دەتوانرا بە دامەزراندنى موئەسەساتى دەستووری و یاسایی و دانانى سیستەمێكى سیاسى دیموكراسیانەو كرانەوەی‌ سیاسی و ئابووریەكى شەفاف و رێزگرتنى مافەكانى مرۆڤ و رێكخستنى ناوماڵى كورد لە سەر دەستورێكى مۆدیرن و كە رێگر بوایە لە خۆسەپاندن و گەندەلی و پێشێل كردنى مافى مرۆڤ نمونەیەكى دیموكراسى جوان لەناوچەكە پیشانى دونیا بدرایە كە ئەگەر ئێمە ئازاد بین و خاوەن دەسەڵاتى خۆمان بین دەتوانین ببین بەنمونەی‌ دیموكراتیەت و رێزگرتنى مافەكانى مرۆڤ و بە جۆرێك لە رۆژهەڵاتى ناوەراست نمونەیەكى چاوەڕوان نەكراومان پیشانى دونیا بدایە.
بەڵام بەداخەوە كە نەمان توانى ئەم هەنگاوانە بهاوێژین سەرەراى لە دەست دانى هەلێكى زێرین بوو بەڵام لەوەش خراپتر شەڕى ناوخۆیی و پێشێل كردنى مافەكانى مرۆڤ.
گەر تۆزێك لە سیاسەتى پارتى ورد بیتەوە زۆر شتت بۆ ڕووندەبێتەوە، گەر تۆزێكیش گوێ بۆ قسەیان ڕاگریت، ڕاستەوخۆ عەقلییەتێكت بۆ دەردەكەوێ كە وەك خۆیەتى و هیچ گۆڕانكاریى بەسەر دا نەهاتووە، چۆن لە دایك بووە ئاوەهاش ماوەتەوە، ئیتر هەرچى لە دەزگاكانى ڕاگەیاندنەوە گوێبیستى ئەبى هیچ نییە هەر ئەوە نەبێ كە دەڵێن ئەمەش لە مڕۆدا هەیە، چەند كابینەى تر كە پارتى دروستى دەكا و سەرۆكەكەى هەر كەسێك بێت نێچیرڤان بێت یان كەسێكى دى لە ناو پارتیدا، سیاسەتەكە وەك خۆیەتى واتە ئازادیى دەمرێت، دامەزراندن هەیە, بەڵام دەبێ ببیتە پارتی، كاروانى ئاوەدانى دەستپێدەكات, بەڵام خاوەنەكەى یان پارتییە یان بارزانییە یان كەسێك نزیك لە پارتى و بارزانی، حیزبەكان زۆرن, بەڵام هەموویان كارتۆنین ، بە فوویەكى پارتى كەف و كووڵیان دادەمركێتەوە، سەیر و سەمەرەیەكى زۆر سەیرە پارتى خۆى كە بەرگەى فوویەك ناگرێت، فوو لە حیزبى تر دەكا، لە هەموو خۆشتر ئەوەیە داڵێكى كردووەتە لۆگۆى حیزبەكەى كەچى لە مێژووى دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ لە بەرامبەر دوژمنەكانى كورد دا بۆ تەنها جارێكیش نەمان بینى لاكى دوژمنێك بە دەم داڵكەیەوە بێت, بەڵام بەرامبەر دەنگهەڵبڕینى تاكێكى كورد كە دەڵێت ئازادیى مایەى بەهێزبوونمانە لە بەرامبەر دوژمندا، نەك داڵە بەڵكو ڕێویەكى برسیشه.

‌یەكیك لە كارە سەرەكیەكانى سەرۆك كە دەبێت بۆ گەلەكەى بكات پەیمانى ئەو بدات كە ئەو ناوچانەى سەر بە وڵاتەكەیەتى داگیركراون بیانگەرێنێتەوە بۆ سەر خاكەى خۆى و دەوڵەتبونى خۆى بەزەبرى هێز بسەبینێت و گوێ بە هیچ لایەنێكى دەرەكى نەدات و لایەنە ناوخۆیەكانیش رێگرنەبن لەبەرامبەردا،
بەڵام ئەوەى جێى ئاماژە بۆ كردنە كە لە زۆربەى رۆژنامەو مەڵپەڕەكاندا دەیبیستین سەرۆكى هەرێم لە لێدوانەكانیدا یان لەكاتى كۆنگرەیەكى رۆژنەمەوانیدا بەقسەكانیدا ئەوە دیارە كە تەنها موجامەلەى گەلى كورد دەكات و هیچ لە توانایدانیە كە دەوڵەتى كوردى دروست بكات یان هەر لەبەسەر كردنەوەیەكیدا بۆ لاى هاوڵاتیانى شارى كەركوك لە كۆبونەیەكیدا لەگەل سەرجەم پێكهاتەكانى ئەو شارە مەسعود بارزانى رایگەیاند: خەڵكى كەركوك خۆیان چارەنوسى خۆیان دیارى دەكەن، ئەگەر دەیانەوێت بەكوردستانەوە ببن ئەگەر ناشیانەوێت ئازادن ئەم قسانەى سەرۆكى هەرێم خۆى لە بێدەسەڵاتیدا دەبینێتەوه
‌كاتێك وڵاتانى ئەوروپا شۆرشیان كرد سەركردەكانیان هەتا سەركەوتنى شۆرشەكەى لەگەڵیان بوو كە شۆرشەكە سەركەوت دەسەڵاتیان دایەوە دەست گەلەكەى ئازادى سەرۆكایەتیشى دایەوە دەست گەلەكەى كە بە ئازادانە سەركردەیەكى لێهاتوى سیاسى بۆ گەلەكەیان هەڵبژێرن، كوردیش سەركردەیەكى كاریزماى بەهێزى پێویستە، نەك ئەوەى لە كوردستان هەیە هەر كەسێك بەناوى شۆرشەوە هەڵدەستێت بە پشتیوانیكرنى گەلەكەى دواجار كە هاتە سەرحوكم تا ئەو رۆژەى دەمرێت هەر خۆى سەرۆك دەبێتو دواتر پشتاو پشت بۆ كوڕەكانى هەر ئەمەیە بۆتە ئەوەى كە لەكوردستان ناتوانرى بیرى دەوڵتبوون بچەسپێندرێت. كاتێكیش سەرۆكەكانمان دەمرن لێمان دەكەن بە مامۆستاى ماندیلاو گاندى ناتوانین سەرۆكێكى وەك ماندێلاو گاندى دروست بكەین. هەر ئەم كارەساتە بووە كە گەلى كورد بەو سۆزو عاتیفەیەى بۆ سەرۆكەكان ناتوانن دەوڵەتێكى دیموكراسى بەهێز دروست بكرێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە