کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان ده‌وڵه‌مه‌نده‌، بۆچی‌ كیومه‌رس چاره‌سه‌ر ناكا ؟

Monday, 21/10/2013, 12:00







ئازاره‌كه‌ی‌ كیومه‌رس! پرسیاره‌ ئه‌خلاقی‌ و بێ متمانه‌ییه‌كه‌ی‌ میدیای‌ كوردی‌ تاكه‌ی‌؟!


هه‌ندێكجار بیر ده‌كه‌مه‌وه‌ حه‌ز ده‌كه‌م هه‌مو شتێك بم له‌م وڵاته‌ ته‌نها مرۆڤ نه‌بێت،هه‌ست ده‌كه‌یت هیچ به‌های‌ خۆی‌ نیه‌،ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌م گه‌ردونه‌ ،ئه‌م ولاته‌ سروشتی‌ واهه‌ڵكه‌وتوه‌ ،به‌هاو پَیوه‌رو ئینسانیه‌ت نیه‌ به‌رامبه‌ر هیچ شتێك ،ته‌نها خودی‌ مرۆڤ خۆشی‌ ڕێز و بهای‌ خۆی‌ ناپارێزێت،ئه‌وه‌ی‌ بینیم كه‌ كیومه‌رس حوسینی‌ ڕۆژنامه‌نوس ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ به‌دیار نه‌خۆشیه‌وه‌ ده‌تلێته‌وه‌ و هاواریكی‌ هه‌ست پێ‌ ناكرێت،ده‌نگێكی‌ ناگه‌یه‌نرێت،ئازاره‌كانی‌ نابیسترێت،له‌ دۆخێكی‌ هه‌ره‌ دژواردا ژیان به‌سه‌رده‌بات.

هه‌ر مرۆڤێك ئه‌مه‌ ببینیت ویژدانی‌ ده‌له‌رزێت هه‌ركه‌س بێت و به‌وته‌مه‌نه‌ گه‌نجه‌وه‌ به‌دیار نه‌خۆشیه‌وه‌ بتلیته‌وه‌، هیچ نه‌بێت ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ له‌ و په‌ڕی‌ وزه‌ و كاركردندا ته‌مه‌نی‌ گه‌نجێتی‌ خۆی‌ له‌ ناو میدیاو ڕۆژنامه‌وانی‌ كوردیا به‌سه‌ربرد ،خزمه‌تێكی‌ باشی‌ به‌و بواره‌ كرد،ئه‌وه‌ی‌ سه‌یره‌ ئه‌م گه‌نجه‌ ڕۆژنامه‌نوسه‌ له‌ زۆریك له‌ مدیاكان كاری‌ كرد،به‌لام ئه‌وه‌ وه‌فای‌ میدیا وڕاگه‌یاندنه‌كانه‌ له‌ كوردستان و ئه‌وه‌ پاداشتی‌ ڕۆژنامه‌نوسێكی‌ گه‌نج و خێر له‌ خۆنه‌دیوی‌ ئه‌م وڵاته‌یه‌ ،به‌ر له‌هه‌مو شتێك ئه‌و میدیا و ڕۆژنامانه‌ی‌ ئه‌م ڕۆژنامه‌نوسه‌ تیایدا كاری‌ كردوه‌ ،ده‌كه‌وێته‌ ژێرپرسیاری‌ ئه‌خلاقیه‌وه‌؟!ئاوهاش ته‌ماشای‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌دیار نه‌خۆشیه‌كی‌ مه‌ترسیداره‌وه‌ ،ده‌تلێته‌وه‌.

نه‌گبه‌تی‌ كورد له‌وێوه‌ ده‌ست پێده‌گا، كه‌ هه‌موو ته‌وه‌ره‌ مرۆیی و ئه‌خلاقیه‌كان كاڵبونه‌ته‌وه‌، كه‌س ده‌ربه‌ستی‌ كه‌س نایاو هه‌ریه‌كه‌ به‌دوای‌ كڵاوی‌ خۆی‌ كه‌وتووه‌، ڕۆژێك دێت بایه‌ك خۆمان كڵاومان به‌ره‌و هه‌ڵدێرێكی‌ سه‌خت ئه‌با.

به‌پێی ووته‌ی‌ خودی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌شارێكی‌ وه‌ك سلێمانی‌ دا، نزیكه‌ی‌ (2000) ملیۆنێر هه‌یه‌، به‌سه‌دان ملیاردێری‌ تیادایه‌، كه‌خه‌ریكی‌ وێرانكردنی‌ ژێرخانی‌ ئابوری وڵاتن. له‌حاڵێكدا رۆژنامه‌نووسێكی‌ كارای‌ وه‌كو كاكه‌ "كیومه‌ست" تووشی نه‌خۆشی و لێقه‌ومان ده‌بێت ،كه‌س مته‌قی‌ لێوه‌ نایات و،پاره‌ی‌ سه‌فه‌رێك یان مكیاژێكی‌ خۆیانی‌ بۆ ته‌رخان بكه‌ن. با واز له‌مه‌ش بهێنین، گۆڕان ئه‌مڕۆكه‌ هێزێكی‌ گه‌وره‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندتر له‌یه‌كێتی‌ .ڕه‌نگه‌ پاره‌كانی‌ یه‌كێتی‌ په‌رت په‌رت بوبێتن، به‌ڵام دارایی گۆڕان مه‌ركه‌زیه‌ت ته‌حه‌كومی‌ پێوه‌ ئه‌كا. چه‌ندین سۆپه‌رماركێتی‌ گه‌وره‌و بازرگان و سه‌رمایه‌دار له‌ژێر ڕكێفی‌ نه‌وشیروان مسته‌فادان. بودجه‌ی‌ مانگانه‌یان له‌حكومه‌ت هه‌یه‌، كارگه‌ی‌ چیمه‌نتۆیان هه‌یه‌.داهاتی‌ ڕیكلامیان هه‌یه‌.ئه‌ی‌ بۆچی‌ بێباكن له‌چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشی كیومه‌ستدا،كه‌ چی‌ نه‌ماوه‌ له‌كه‌ی‌ ئێن ئێن و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا وه‌ك خزمه‌ت پێشكه‌شی نه‌كا ؟.ئی‌گه‌ر مه‌به‌ستی‌ یان بێت هه‌ر ئه‌مشه‌و ده‌یان وه‌زیرو په‌رله‌مانتاری‌ خانه‌نشین له‌گرده‌كه‌ هه‌یه‌،هه‌ریه‌كه‌و له‌شوێنی‌ خۆیه‌وه‌ خۆبه‌خشانه‌،گرفته‌ ماددیه‌كه‌ی‌ بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن ،تاوه‌كو ئه‌میش وه‌ك كاكه‌ بێستۆن به‌ده‌م ئازاره‌وه‌ گیان نه‌سپێرێت.



چونكه‌ ئه‌م میدیایانه‌ نه‌ڕێز له‌ خۆیان و پیشه‌ی‌ كاری‌ ڕۆژنامه‌نوسی‌ ده‌گرن ، نه‌ڕێز بۆ به‌های‌ ئینسانی‌ خۆیان!ئه‌مانه‌ خۆیان گه‌وره‌ترین كێشه‌ی‌ ئه‌خلاقیان هه‌یه‌،به‌ر له‌وه‌ی‌ ڕه‌خنه‌ ئاڕاسته‌ی‌ هه‌رشوێنێك بكه‌ن!ئه‌وه‌ی‌ كاره‌ساته‌ ئه‌وه‌یه‌ ،سه‌دان ڕۆژنامه‌نوسی‌ سیخور وبه‌رده‌ستی‌ مه‌سئولی‌ نامه‌سئول ،ده‌یان و سه‌دان له‌وانه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ماستاو كردن و سواڵكردنی‌ ئه‌م به‌رپرس و ئه‌و مودیر ده‌چنه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات و گه‌شتی‌ ڕابواردن ده‌كه‌،ئه‌مه‌ش به‌ بڕێكی‌ زۆر پاره‌ی‌ خه‌یاڵی‌ و خزمه‌ت گوزاری‌ و هاوكاری‌ كردن ،به‌ڵام گه‌نجێكی‌ ڕۆژنامه‌نوس كه‌ ده‌زانن به‌دیار نه‌خۆشیه‌ك ده‌تلێته‌وه‌ بۆ ئه‌وان هیچ به‌هایه‌كی‌ نیه‌ و ته‌نانه‌ت وتارێك یان هه‌واڵێكیشی‌ له‌سه‌رناكه‌ن،ئه‌وه‌یه‌ پیشه‌ی‌ میدیا و ڕۆژنامه‌نوسی‌ له‌ كوردستان،كه‌ به‌رگری‌ له‌ مافی‌ خه‌ڵك و ئازادی‌ و یه‌كسانی‌ ده‌كات!

ئه‌ی‌ باشه‌ بۆچی‌ سه‌ندیكای‌ ڕۆژنامه‌نووسان بێده‌نگه‌ ؟. ئه‌گه‌ر ئه‌وان بۆ خزمه‌تی‌ ڕۆژنامه‌نووسانن،ئه‌ی‌ بۆچی‌ خێرا په‌یوه‌ندی‌ ناگرن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و چاره‌به‌كی‌ كیومه‌ست بكه‌ن و به‌سه‌ری‌ بكه‌نه‌وه‌، تكایه‌ كه‌س نه‌چێت له‌ماڵه‌وه‌ سه‌رقاڵیان بكاو ،وێنه‌بگرێت و له‌فه‌یسبوك بڵاوی‌ بكاته‌وه‌، به‌ڵكو باخه‌مێك له‌كیومه‌ست بخۆین.

ئه‌مه‌یه‌، وڵاتی‌ نه‌وت و غاز؟؟ ئه‌مه‌یه‌ حكومه‌تی‌ بێباك به‌رامبه‌ر ژیانی‌ هاوڵاتیان، ئه‌مانه‌ن سه‌رمایه‌داره‌ چاوچنۆكه‌كانی‌ وڵاتی‌ من به‌پاره‌ی‌ خه‌ڵك خۆیان لۆرت كردووه‌و ڕائه‌بوێرن، ئه‌وه‌شه‌ حاڵی‌ ڕۆژنامه‌نووسان ،بۆیه‌كێ هه‌رایه‌و دنیا ده‌نه‌ن له‌یه‌ك، بۆیه‌كێكی‌ تریش ئێش و ئازاره‌و كه‌س لێی ناپرسێته‌وه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە