کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


تیرۆركردنى سەردەشت، تیرۆركردنى هەموومانە

Monday, 17/05/2010, 12:00



بەڕێزان
سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان
سەرۆكایەتى پەرلەمانى كوردستان
سەرۆكایەتى حكومەتى هەرێمى كوردستان
وەزارەتى ناوخۆ
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى

لە كاتێكدا هەولێر پایتەختى هەرێم بانگەشەى بەرەو دوبەى بون ئەكرێـت و تەلارەكانى بەرەو هەور ئەڕوات، وەك نمونە پیشانى هەموو لایەكى ئەدەرێت، لە ژێر سێبەرى دییموكراسی و ئازادى رادەربڕیندا. خوێندكارێك لە زانكۆوە دەرفێندرێت و تیرۆر دەكرێت. بڕوانامەى كفنى ئەدەنێ و لە گۆڕدا دایئەمەزرێنن.
لە كاتێكدا بڕیارە لە پەرلەمانى كوردستان باس لە هەمواركردنەوەى یاساى گرنگیدان بە گەنجان بكرێت، لە كاتێكدا وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى باس لە دورخستنەوەى دەستى حزب دەكات لە زانكۆ. حەرەمى زانكۆ دەشكێت و خوێندكار (سەردەشت عوسمان) بە شەق و زلە ئەبرێت و وەك پیشەى دیكتاتۆرى بەعس دڕندانە فیشەك بە دەمى پیرۆزیەوە دەنرێت وەك ئاماژە كە زمانى ئازاد لەم وڵاتە قەدەغەیە،
ئێمە وەكو خوێندكارانى زانكۆى سلێمانى بۆ بەرچاوى هەموو لایەك رایئەگەیەنین ، پێمان وایە تیرۆركردنى سەردەشت زەنگێكە بۆ هەموو گەنجان و خوێندكاران و رۆژنامەنووسان و كپ كردنى دەنگى گەنج و بیروڕاى ئازادە، بۆیە تیرۆركردنى سەردەشت بە تیرۆركدنى سەرجەم خوێندكارانى زانكۆی دەزانین.
بۆیە لەم بەیاننامەیەدا داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین لێدوانى فەرمى لە بارەى ئەم كارە قێزەوەنە بدەن. هەروەها لە وەزیرە بەڕێزەكەمان وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى داواكارین هەڵوێستى بوێرانەو مەردانەى هەبێت بەرامبەر رفاندن و تیرۆركردنى خوێندكارێكى هاوڕێمان لەزانكۆى ێەڵاحەدین.
ئێمە بە هەموو لایەكى رائەگەیەنین كەمپینێك دروست ئەكەین و (گروپى گەنجانى كوردستان) لە ناو جەرگەى زانكۆى سلێمانى رائەگەیەنین و بەڵێن ئەدەیەن بە ئەنجامدانى هەموو جۆرە چالاكییەكى مەدەنى و هەڵوێست وەرگرتن تا ئاشكرا كردن و بە سسزا گەیاندنى بكوژانى رۆژنامە نووس و هاوِێمان (سەردەشت عوسمان).



- بەروارى 9-5 مەراسیمێك ساز كرا بۆ ئیدانە كردنى تیرۆركردنى (سەردەشت عوسمان) لە زانكۆى سلێمانى، بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بكەن بە ژمارە(07701537397)
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە