ماتزینی، بۆ ئارامکردنەوەی ڕۆحی و پشوودان بە جەستەی شەکەتی، شەوانە پەنا بۆ Gitarre ەکەی دەبات و بەدەست و پەنجەی ڕەنگینی چەند ئاوازێکی دڵفڕێن دەژەنێ و وردە گۆڕانیشی لەتەکدا دەچڕێ. بەم جۆرە خەمەکانی بە بادا دەدات. خەمی گەورەشی بیرکردنەوە بوو لەم دەستکەوتە گەورە، لەم دۆخە هیوابەخشە، تۆ بڵێیت تا کەی بەردەوام...
ھەواڵ و دەنگوباسی خەون و ئاواتی بەدەستھێنانی ئازادی و سەربەخۆیی کاتالۆنیا، لە دنیادا بە کۆتایی نایەت. کاتالۆنی نەتەوەیەک مێژوو ستەمی لێکردووە، لێ ویست و خواستی نەکوشتووە.، بۆیەکا بێ پەروا ھەر دەرەتانێکی بێتە بەردەم، دەیقۆزێتەوە بۆ ئامانجی بوونە دەوڵەت. دەسەڵاتی ستەمکاری ئیسپانی، بە زەبروزەنگ و دەرکردنی...
بسمارک ھەر ئەو کاریزمایە نەبوو، کە ڤیلھێلمی پاشای پرووسیا دەیووت: «زۆر زەحمەتە پاشایەتی بکەیت لە ژێر دەسەڵاتی ڕاوێژکاریی بسمارک دا»...بسمارک لە ئاستی دەرەوەدا بە شەڕی وڵاتانی : دانیمارک و نەمسا/ ھابسبۆرگ و فەڕەنسا و سەرکەوتنی بەدەستھێنا و ئەڵمانی یەکخست. لە ئاستی ناوخۆشدا، چەندین ستراتیژ و تاکتیکی گرتبەر،...
نیشتمان بەر لەهەر شت هوشیارییە بە نیشتمان، نەک ئەو خاکەی پێی پێدا دەنێن و ئەو سنوورەی سروشت خوڵقاندوویەتی لەنێوان خاکەکەتان و خاکی ئەوانی تردا، ئەو زمانە سازگارەی تێیدا دەزرنگێتەوە،هیچ نیین جگە لەوەی لە نیشتمان بینراون. بەڵام ئەگەر بێت و ڕۆحی نیشتمان لە پەرستگای ژیانتا نەبێت، کە پێی دەووترێ هوشیاری،...
لە ڕۆژی 11 / 12 / 2020 ــەوە شەڕێکی ساردی بە ناوەڕۆک گەرم لە نێوان تورکیا و ئێران دا ھەڵگیرساوە. پێشتریش بەشێوازی جۆراوجۆر ھەبووە تا دەگەینەوە سەرەتاکانی عوسمانی و سەفەوی... ئێرە سەرچاوە و ڕەگی ناکۆکییەکانی نێوان ئەم دوو دەوڵەتەیە... ئەوەی جێی سەرنجە لەم سووکە شەڕەی ئێستا، خوێندنەوەی بەیتە شیعرێکە...
گاریباڵدی و لەشکرە10,000 کەسییەکەی... لە باشووری ئیتالیاوە Pama,Modena,Toskan گاریباڵدی بوو لە ساڵی 1860 دا بەخۆیی و 10,000 هەزار لایەنگرییەوە ھاتوو لە دورگەی سیسیلیاوە دەستی بەسەر باشووری ئیتالیای گرت و دەسەڵاتی ھابسبۆرگی دەرپەڕاند . کەوتە دەرپەڕاندنی پاشای بۆربۆمییەکان . بەم شێوەیە سیسیلیا و...
کورتەیەک لە مێژووی ژیانەوە و یەکگرتنەوەی ئیتالیا/ Risergimento 1848-1871 ئەزموون و وانەیەک، بۆ لێوە فێربوون ************************************** نووسین و ئامادەکردنی … ھەڵۆ بەرزنجەیی 11.11.2020 … ئەو ئیتالیایەی ئێستا لەسەر نەخشەی جیھان دەیبینن، مێژووەکەی بریتییە...
لە ئەڵمانییەوە: ھەڵۆ بەرزنجەیی -----------------------------«سەرۆک: بە توندی پەلاماری ئەوروپا و ئەڵمانیا دەدات بە شێوەیەکی وا توند کە پێشتر شتی وا نەبووە بەم ورووژاندنە چ مەبەستێکی ھەیە و دەیەوێ تورکیا بەرەو کوێ ببات».... ئەوەی ڕاستی بێت، بەھۆی پەتای کرۆناوە خۆپیشاندان لە تورکیا ڕێگەپێنەدراوە....
ئەو سەردەمەی ئەڵمانەکان ، بەھۆی پارچە پارچەیی و فرە میرنشینی و بوونی ھەرێمی سیاسی جیاواز جیاوازەوە، لەدۆخێکی خراپدا بوون لەچاو ئینگلیز و فەرەنسیدا دواکەوتوو بوون لە بوونە دەوڵەت. بۆ خۆ قوتارکردن لەم دۆخە بە دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو، کە بۆسەردەمی خۆی بەھێزترین ئامڕازی خێرای لێتێگەشتن و گەیەنەر بووە،...
وتارێک بۆ دیالۆگ و توێژینەوە و بە دۆسییەکردن:ڕەنگە دوای ڕووداوەکانی11ی ئەیلوولی 2001 لە ئەمەریکا بتوانین ئەوە بڵێین ، کە ھاوسەنگی لە سیاسی جیھاندا نەماو و ڕووداوەکان بە ئاڕاستەیەکی تری، زیاتر ڕووە و شەڕ و ناسەقامگیری و نائارامیدا ئاڕاستەیان گرت. ڕووداوی تاساندن تا مردنی( جۆرج فلۆید)یش لە 25 گوڵانی 2020...
بەشی ٣ ـ ٣ دوابەش شوکور مستەفا ١٩٢٤ ـ٢٠٠٣ عەتا قەرەداخی بە ھەندێ لە بەرهەم و نووسینەکانی ڕەوانشاد شوکور مستەفامان دەناسێنێ و ئاماژە بەو بڕگە و باس و بۆچوونانەی دەکات، کە لەسەر بنەمایەکی ماتریالیزمی دەڕوانێتە مرۆڤ و پەرەسەندنی کۆمەڵایەتی. قورسایی کاری شوکور لەسەر زمان و سیستەمی خوێندن دەخاتە ڕوو لە...
بەشی ٢ ـ ٣ مەسعوود محەمەد ١٩١٩ ـ٢٠٠٢ بە ئاماژەدان بە بەرهەمەکانی مەسعوود محەمەد و پۆلێنکردنی گوتارەکەی بۆ گوتاری فەلسەفی فیکری و کۆمەڵناسی و زمان و ژینگە و سروشت و گوتاریی نەتەوەیی،کاک عەتا دەست بە شرۆڤەی بەشێک لە بەرهەمەکانی مامۆستا لە ٤٤ لاپەڕەدا دەکات. مامۆستا بەوە ناسراوە خاوەنی جیهانبینییەکی...
لەژێر ئەم ناونیشانەدا، لە ماڵپەڕی ڕووداو/ کرمانجی ئەم باسەم بەرچاو کەوت، کە گۆڕیومەتە سەر ڕێنووسی کوردیی خواروو. پاشان کۆمێنتێکی لەسەر دەنووسم.-----------------------------٢٦/٥/٢٠٢٠ ھەولێر « ڕووداو » Sîna Soma سەرۆکی شارەوانی پێشووی شاری ئامەد و ئەندام پەرلەمەنتاری پێشووی ھەدەپHDP عوسمان بایدەمیر،...
ساڵی ٢٠١٩ چاپی یەکەم/ ٢٩٥ لاپەڕە، دەزگای جەمال عیرفان پێشتر خوێندنەوەم بۆ هەردوو بەرگی ١ـ٢ ی کتێبی گوتاری ناسیۆنالیزمی کوردی کاک عەتا قەرەداخی کردووە و بە دوور و درێژی لەسەرم نووسیوون. لێرەدا نامەوێ جارێکی تر بگەڕێمە سەر نووسەر و ئەو میتۆدانەی کاری پێ دەکات. ئەم بەرگەش کە هەوڵێکی تری کاک عەتایە...
خوێنەری خۆشەویست و مێژوونووسان و لێکۆڵەران ئەمە لاپەڕەیەکی زۆر زۆر گەش و زیندووی جێی بایەخ و ھەڵوێستێکی گرنگی قۆناخێکی تایبەت و ھەستیاری پاسۆکە و گرنگە بۆ ئەوانەی ئەم مێژووە دەنووسنەوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن لێی ئاگادار بن. پێویستە ئەم باسە و ھاوشێوەکانی لە بەرایی لاپەڕە گەشەکانی بزاڤی کوردایەتیدا...