بیرۆکەی رێزلێنان لە کەسایەتیی پایەبەرز و زانستکار و کورددۆست ،زانای ناودار"ئیسمائیل بێشکچی"وەک هەنگاوێکی باش و ئەمەکداریی، بەرامبەر بە پاداشتدانەوەی دۆستتان،بەرهەمی چالاکی" وەقفی بێشکچی" یە،کە لەلایەن چەند کەسایەتییەکی رۆشنبیر و وکوردپەروەرەوە، ساڵانێکە دامەزراوە.ئێوارەی رۆژی ٣/١٠/٢٠١٤،هاوشان لەگەڵ جەژنی...
کورتەیەکی مێژوویی:سکۆتلەندە، لەتەک ئیرلەندەی باکوور و وێلز و ئینگلتەرادا، چوارەمین دوورگەی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزنە. دانیشتوانەکەی زیاتر لە ٥ ملیۆن و رووبەری خاکەکەی ٧٨کم دووجایە. سکۆتییەکان، خاوەنی تەواوی بنەماکانی نەتەوەیەکی سەربەخۆن. لە ساڵی ١٧٠٧ دا، بە بڕیاری کۆمەڵێ دەسەڵاتداری ئەو سەردەمە،یەکگرتن...
ئەوەی، لە شەوی ٩/١٠/٦/٢٠١٤ بە گرتنی شاری موسڵ لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی ناسراو بە داعش (دەوڵەتی ئیسلامی لە وڵاتی عێراق و شام)، لە دەوڵەتەکەی عێراقی مالکی روویدا، شانۆگەرییەکی یەکجار سەیر و سەمەرەیەی گاڵتەجاڕیئامێزە. خەرمانی پووش و پەڵاشیش وا خێرا گڕ ناگرێ. ئەم رووداو و کارەساتە، تا ئێستاش هەر جێی لێدوان...
بۆ ئەوەی تێگەشتنێکی دروست لەسەر هەندی هەڵوێست و رووداو هەبێ، هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی رابووردوو، دەبێتە پێویستییەکی ناچاریی.من لای خۆمەوە ئەو ئاگادارییەی هەمە، لەسەر هەڵوێستێکی دیکەی هونەرمەند شەهرامی نازری، گەرەکمە لێرەدا تیشکێکی رووناککەرەوەی بخەمە سەر و لەم دەلاقەیەوە جارێکی دیکە دەمامک لە روخسارە دزێوەکەی...
وەستان لەبەردەم شکۆی، یادی شەهیدێکدا، چەند پیرۆز و ئارامبەخشە، هەمان کات، دەهاهێندە سەخت و دژوارە. بە تایبەت گەر ئەو شەهیدە، کێوێک بێت لە باوەڕ و قەڵایەک لە وورە،بڵێسەیەک بنوێنێ لە ئامانچ و زەریایەک لە خۆشەویستی، بورکانێ بخوڵقێنێ لە جۆشوخرۆشی کوردایەتی، هاوبیرێکی رێبازی کوردایەتی بێت، سەرکردەیەکی هەڵکەوتووی...
مەیدانی شەڕ گوندی" ئالان و حاسڵ"ی دەشتی شارەزوور، نێزیک بە هەوار و زێدی حەزرەتی "نالی". کات چەند ساڵی بەرلەوەی "هەڵەبجە"ژارباران بکرێ.. رۆژ و ساڵیش ١٩/٤/١٩٨١ یە. ئا لەم دەڤەرەدا سەرلەبەیانییەکی زوو، دوو مەفرەزەیەکی پارتی کۆمەنیستی عێراق لە بۆسەدا دەبێت،لەناکاو بەهێزێکی گەورەی جاش و جەیش، گەمارۆ دەدرێن...
١/٤/٢٠٠٢،دڵی زانا و بیرمەندیی گەورەی کورد،مامۆستا مەسعوود محەمەد لە تەمەنی (٨٣)ساڵیدا لە لێدان کەوت. مامۆستا مەسعوود لە روویی هزرەوە، بە قوڵی لەگەڵ مرۆڤدا سەرگەرم بووە و بە نیگایەکی بەرفراوانەوە تەماشای ئاسۆی ژیانی کردووە .جگە لە دید و روانگەکانی بۆ ژیانی سیاسی و باری کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردیی، لەسەر...
لە رۆژی ٣١/٣/٢٠٠٠ دا، ژمارەیەکی نوێی مەرگی دڵتەزێن ، چووە سەر لیستە دوور و درێژەکەی خەم و ئازارەکانی مانگی ئازاری هاوبیران. لەم رۆژەدا، دوای ململانێیەکی سەختی ٢٨ رۆژی، لەگەڵ نەخۆشیدا، برا و هاوبیریی خۆشەویست کاکە" شەماڵ عەزیز" بۆ دواجار چاوە گەشەکانی، دوور لە نیشتمانی دایک،لە شاری بەرلین، لێک ناو ماڵئاوایی...
نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش ٢٠١٣لە زنجیرە بڵاوکراوەکانی ناوەندی غەزەلنووسبەرگی یەکەم ٤٥٥ لاپەڕە بەرگی دووەم ٤٣٩ لاپەڕەپێشەکییەکی کورتی ناوەندی غەزەلنووس شانۆی ژیانی کورد،هەر پەردەیەکی پڕ لەرووداوی کارەساتاوی و شادیی هەمەجۆرە. بەسەرهاتەکانی تاڵ و شیرینن، ئازارەکانی بەسفتوسۆن،چیرۆکەکانی...
لە ١٩/٣/١٩٨٩ وە، و هەر ساڵێ لە دامێنی بیرەوەرییەکانی "شینی هەڵەبجە و شایی نەورۆز"دا، بۆ ئێمەی هاوبیرانی نەتەوەیی، خەمێکی تریش دێتە سەر کۆی خەمەکان. بەژنەباڵای کاریگەریی ئەو خەمە، تا بێت، بەرزتر هەڵدەچێ و بازنەی ژان و ئازاری فراونتر دەبێت.٢٥ ساڵ بەر لە ئێستا، لە نەخۆشخانەی کارۆلێنسکا/ستۆکهۆڵم،دڵی سکرتێری...
٣٥ ساڵ لەمەوبەر،رۆڵەیەکی تازە هەڵکەوتووی پڕ لە ووزە و هیوا و جۆش و خرۆشی کوردایەتی ،ئەم نیشتمانە بریندارە،بەوپەڕی دڵسۆزییەوە دێتە مەیدانی...
" چی بچێنی ئەوە دەدووریتەوە" پەندی پێشینان چەند رۆژێکە میدیاکانی کوردستان، بە ئاقاری جیاواز، باس لە ئابڕووچوونی ناوهێنانی پارتی و یەکێتی لە لیستی رەشی ئەمریکادا و رەتکردنەوەکەی...
١ ـ ساڵی ٢٠١٣ ، سەروەختێ هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتی نێجیریا گەشتە قۆناخی فینال و دەبوو رووبەرووی هەڵبژاردەی وڵاتی بورکین فاسۆ، بۆ بەدەستهێنانی جامی ئەفریکا بێتەوە، چەند رۆژێ بەر لە سازدانی یاریی کۆتایی، ژنەلەشفرۆشەکانی نێجیریا، بە هەواڵێکی سەیر و سەمەرە میدییەکانی جیهانیان ئەبڵەق کرد. کاتێ رایانگەیاند،...
روونکردنەوەیەکی پێویست:کاتێ." نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش" ،ژیننامە و بیرەوەریی شاعیری گەورەمان "شێرکۆ بێکەس" م خوێندەوە،هەستم کرد، کۆمەڵێ کەلێنی تێدایە. کەلێنەکان مەحکومی توانای یادەوەریی مامۆستا شیرکۆن و رەنگیشە بەچاوی بایەخەوە تێنەڕواندرابێت.هۆکاری کێماسییەکە هەر کامیان بێت،لام گرنگ و مەبەست بوو، لێرەدا...
من لەنێو هەموو کتێبخانەی شەودا من یەک کتێبم هەڵبژارد ئەمیش پاداشتی تەنیایی ئەستێرەیەکی غەریب بوو! لەنێو هەموو گۆرانییەکانی چیادا، من یەک گۆرانیم هەڵبژارد ئەمیش گۆرانی ئازادیی داربەروویەکی شەهید بوو لەنێو هەموو خەونەکانی یادگاردا،من یەک خەونیانم هەڵبژارد ئەویش خەونی زەردوسووری منداڵی بوو بەڵام من خۆم...