بۆ/ مەسعود بەرزانى: ئەوەش بەڵگە دەى ئیجرائات بكەن

Wednesday, 22/06/2011, 12:00


بەرپرسى ئەندامى داواكارى گشتى لە كلار بە ناقانونى دامەزراوە.
دەلێن بۆ ئەوەى گۆشتەكە نەگەنێت دەبێت خوێى پێوە بكرێت، ئەى ئەگەر خوێكە گەنیو بوو ئەو كاتە چى؟
لەم وڵاتە قانون تەنها بۆ خەڵكى هەژارو بێ دەسەڵات هەیە، ئەوەیشى بە حساب ناوى چاكسازییە لە ئەنجامدا هەر ئەوانە دەگرێتەوە، ئەندامى داواكارى گشتى لە گرمیان گوایە خەریكى بنەبركردنى گەندەڵیە دەربارەى ئەوانەى بینایەى حكومەتیان داگیركردووە یان دوو پارچە زەویان وەرگرتووە، بێ گومان لەم پرۆسەیەدا باسى داهاتى نەوتى حەسیرەو كفرى وناو زەنگەنەو ئەو پالاوگانە نییە كە بە سەدان ملیۆن دۆلارە چى لێ دێت و دەچێتە گیرفانى كێوە.
بێ گومان ئەوەى دوو پارچە زەوى وەرگرتووە یان ئەوەى لە بینایەى حكومەتدا نێشتەجێیە یان بارەگاى حزبى لێیە سەرپێچى مادەیەكى یاساییە، ئەوە پەرپرسى ئەندامى داواكارى گشتى لە كلار(نزار حسن) خۆیشى بە پێچەوانەى یاساو مادەیەكى یاسایى دامەزراوە، واتە دامەزراندنەكەى ناقانونیەو بریارى دامەزراندنەكەى بە پێى یاسا پوچەلە، هەر كارێكیش ئەو دەیكات بە پێى یاسا پوچەڵە چونكە یاسا جەخت لەسەر ئەوە دەكات(ئەوەى بە پێچەوانەى یاساوە بێت باتڵە). ئەم ئەندامى داواكارى گشتیە كاتێك دامەراوە بە خزمەتى كەمتر لە شەش ساڵ دامەزراوە كە هیچ یاسایەك رێگە بەمە نادات. ئەگەر هەزار جاریتر لەسەر ئەم بابەتە بنوسرێت كەس بە نزار حسن ناڵێت بەرى چاوت بە كلە لەبەر ئەوەى یاسا لەم ولاتەدا بۆ هەژارو بێ دەسەڵاتە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە