کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خانەقین ئەناڵێنێت بەدەست مەلاى چەواشە

Monday, 19/04/2010, 12:00


لە دنیایەكى سەیرو عەجایبدا دەژین مەلا بەختیار مەسیر خانەقى لەدەستدایە و بەكەیفى خۆى تەرانتێن دەكات و رۆژ بەدواى رۆژ خانەقین بەرەو هەڵدێران و دارمان ئەبات و خەڵكەكەى دەكاتە دوژمن یەكێتى بەبێ ئەوەى كەسێك هەبێت هاواربكات و لەیەخەى خەڵى داماوى ئەم شارەكوردپەروەرە بكاتەوە . لەیەكەم رۆژەوە هاتۆتەوە ئەم شارە خەڵكانى بێمستەوا و لەناوخەڵك مەنبوز و بەعسیەكان كۆدەكاتەوە و دەیانكات بە كەڵەگا بەسەر دڵسۆزان و نیشتیمانپەروەرەكان ئەم شارە وەك ئەوەیە تۆلەى خۆى لە خانەقینیەكان بكاتەوە . بۆیە ئەبینین ئەمرۆ ئەوەى موسەقەفە و خاوەن مستەوایە خۆى لە یەكێتى و لە كوردایەتیش كێشاوەتەوە و بەوە رازیە كەسومعەتى خۆى بپارێزێت و تێكەڵ ئەو بەعسى و گەندەڵ و جاشانە نەبێت كە مەلا كۆیانى كردۆتەوە .
زۆر كەس ئەمەلێكیان بە عیمادئەحمەد هەبو كە ئەو شتێكیان بۆ بكات بەڵام ئەوەندەى پێنەچو بۆیان دەركەوت كە ئەوە خەیاڵبوو چونكە ئەمیش تەنها لە خزمى خۆى زیاتر ئەسلا حەز ناكات بیرى خەنەوە كە خانەقینیە و رنایەوێت كەسى بەتواناو بە مستەوا بێتە ناو ساحەكە و ئەوەشى كە هەیە دوریان ئەخاتەوە . تەنها خزمەكانى خۆى نەبێت ئەگەر بەعسیش بوبێتن بۆ كەسى تر ئیش ناكات . بۆ نمونە پێش چەند مانگێك چەند خزمێكى خۆى كە لە خارجن بە دەرەجەى مدیرعام خانەنیش كردوە بەبێ ئەوەى گوێ بداتە قانون یان ساڵى خزمەت . لە هەموشى خراپتر یەكێك لەو خواَپێداوانە كە لە نەمسایە هەركەسێك ئەبینێت ئەڵێت خانەنیش كرام لەبەر ئەوەى ناتوانم لەكوردستان بژیم لە ناو ئەو وەحشیانە . نازانم ئەمە چى حیزبێكە و چى رۆژێكە یەكێتى تێیكەوتوە هیچ مقیاسێك نەماوە و بوە بە شارەكەى هەریەك بۆخۆى .

دكتۆربەرهەم گەر بەراستى دەتەوێت خزمەت بكەیت و سەركەتو بیت كۆتایى بهێنە بەم ناعەدلەتی و تەجاوزانە و هەمو ئەو بریارانە هەڵبوەشێنەوە كەبەپلەى تایبەت خەڵكانێك خانەنیش كراون بەبێ ئەوەى رۆژێك دەوامیان كردبێت یان گەرابێتنەوە كوردستان لە براكەى حەمەقادرخۆشناو و ژنەكەى حەمەقەراخى تاكو خزمەكانى عیمادئەحمەد و ئاورێك لە خانەقین بدەرەوە و هەمو ئەو جاش بەعسیانەى مەلابەختیار لە حكومەت و لە یەكێتى دورخەرەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە