کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌هۆی ئاشكرابوونی دزیی و گه‌نده‌ڵی ،ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری لیوای یه‌كی نه‌وتی پارتی بریاری وازهینانیان ڕاگه‌یاندووه‌

Friday, 10/08/2012, 12:00


زیاتر له‌چه‌ند جارێك بابه‌ت و هه‌واڵی دزیی و گه‌نده‌ڵی و كێشه‌كانی لیوای یه‌كی دامه‌زراوه‌نه‌وتیه‌كان له‌هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مرۆ منیش بریارمدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه ‌ئاشكرای بكه‌م، به‌وه‌ی ئه‌و لیوایه‌له‌گشت نێوه‌نده‌سه‌ربازیه‌كان قسه‌و باسێكی زۆری له‌سه‌ره‌به‌وه‌ی ئامر لیواكه‌ی، یه‌كێكه ‌له‌ هه‌ره‌ دزو گه‌نده‌له‌كانی ساڵانی رابردوو له‌ناو حزبی سۆسیالیست و دوای یه‌كگرتنیش له‌ناو پارتی هه‌مان ڕۆلی دزیی و گه‌نده‌ڵی و ته‌كه‌تول بازی په‌ره‌پێداوه‌، ئه‌ویش مه‌لا فایه‌ق چوچانی یه‌.
ئه‌وه‌نده‌ی شاره‌زایم له‌ گه‌نده‌ڵێه‌كانی حاجی مه‌لا فایه‌ق بووه‌ له‌ فه‌رمانده‌ی زیره‌ڤانی ئه‌و كه‌سه‌م ناسیوه ‌و دواتر بۆته ‌ئامر لیوای یه‌كی دامه‌زراوه ‌نه‌وتیه‌كان، وه‌ك خاوه‌ن كۆمپانیایه‌ك فه‌رمانده‌ی ئه‌و لیوایه‌ی كردووه‌، یه‌كه‌مین هه‌نگاوی هه‌رچی نابوت و گه‌نده‌ڵ و دزیی ناو فه‌رمانده‌ی سلێمانی یه‌ له‌گه‌ڵ خۆی هێناویه‌ته ‌ناو لیواكه ‌و به‌ئامۆزا و خزم كوتله‌كانی ناو سۆسیالیستیش وه‌ك ئه‌وانه‌ی خۆیان باشی ده‌ناسن.
ئه‌م مه‌لا فایه‌قه‌ وه‌ک په‌ندێکی کوردیی هه‌یه‌ ده‌ڵێت: بریاری داوه ‌له‌ نێوان هه‌ردوو چاودا، لوت بدزیت، له‌ پرۆسه‌ی ئازادی به‌چاوی خۆم بینیم كه ‌ده‌یان فه‌رده ‌ئاری دابووه ‌كۆڵی خۆیی و پیاوه‌كانی كه ‌نزیكه‌ی 12 لۆری ئاردی دزی و له ‌كه‌ركوكه‌وه ‌بۆ هه‌ولێری هێنایه‌وه ‌جگه‌ له‌ كه‌لو په‌لی ناو مالان و ده‌زگا ئیداریه‌كان.
دواجاریش وه‌ك خۆیی گوتبووی ، دایكی پێی گووتووه ‌تۆ چۆن به‌و ماڵه‌ دزیانه‌ حه‌ج ده‌كه‌ی، ناچار به‌ پاره‌ی دیاكی ئه‌و حه‌جه‌ی كردووه‌!
زیاتر له ‌ساڵێكیشه ‌ئه‌وه‌ی من ئاگادارم به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م مه‌لا فایه‌ق چوچانیه‌ به‌هه‌ر چوار په‌ل دزیی و گه‌نده‌ڵی ده‌كات، به‌وه‌سڵی دزیی كه‌ گه‌وره‌ترین دزی ناو سۆسیالیستی له‌گه‌ل خۆی هیناوه‌ته ‌ناو لیواكه‌ به‌ناوی (والی مه‌حمود عه‌لی، ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌والی مه‌حمود ئه‌لی بانگی ده‌كه‌ن) ئه‌مه ‌والی یه ‌به‌و سیفته‌ی ئه‌ندامی به‌شی ئیداره‌ریه‌ هه‌رچی وه‌سڵی ته‌زویرو ساخته‌كاری به‌ شه‌و و رۆژ بۆ مه‌لا فایه‌ق چووچانی جێبه‌جێده‌كات؟!
ئه‌وه‌ی سه‌مه‌ره‌یه‌هیچ وه‌سڵێك تیناپه‌ڕیت ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی (موباره‌كی)ئه‌م والی یه‌دزه‌نه‌بردرێته‌به‌رده‌م مه‌لا فایه‌ق، ده‌یانجار عه‌مید و عه‌قید و مقه‌ده‌م رائیدم بینیوه‌كه‌ڕه‌خنه‌و گلیه‌یان هه‌بووه‌به‌وه‌ی وه‌سڵه‌كانیان له‌لایه‌ن مه‌لا فایه‌قوه‌واژوو نه‌كراوه‌، له‌كاتێكدا والی وه‌سڵی ساخته‌كاری نه‌خۆشخانه‌بۆ دایك و ژنی و مناڵی مه‌لا فایه‌ق به‌ناوی پێشمه‌رگه‌كانه‌وه‌ته‌سلیم ده‌كات، والی ده‌بێت له‌هه‌موو ڵیژنه‌كاندا هه‌بێت هه‌رچی ئه‌وی تیانه‌بێت ئه‌وا هیچ كاروبارێكی كرین نایه‌ته‌جێبه‌جیكردن.
له‌پاڵ والی یدا نه‌قیب حه‌مه‌حه‌سه‌ن ناسراو به‌(هۆگر) دانراوه‌ئه‌مه‌له‌زێره‌ڤانی له‌سه‌ر دزینی پاره‌ی مووچه‌ی ده‌یانكه‌س لادرا، به‌لام مه‌لا فایه‌ق بۆ سودوه‌رگرتن له‌ته‌زویره‌كانی خستویه‌ته‌ناو كاروباری لیژنه‌و دزیه‌وه‌.
له‌وه‌ش گه‌نده‌ڵتر زیاتر له‌(60) سه‌ربازو پیشمه‌رگه‌به‌هۆكاری تایبه‌ته‌وه‌وازیان هێناوه‌ماوه‌ی 8 مانگه‌له‌جیاتی راگرتنی موچه‌كانیان، كه‌چی مه‌لا فایه‌ق تا ئێستا مووچه‌كانیاوه‌رده‌گرێت و ده‌یخاته‌گیرڤانی چه‌پ و راستیه‌وه‌.
ماوه‌یه‌كه‌مه‌لا فایه‌ق له‌هه‌وڵی لادانی موقه‌ده‌م فه‌رحان دایه‌كه‌به‌ڕیوبه‌ری ژمێریاریه‌و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌،‌تا والی شه‌ریكه‌دزی بخاته‌شوێنه‌كه‌یه‌وه‌، به‌ڵام فه‌رمانده‌ی زیره‌ڤانی به‌و پیلانه‌یان زانیوه‌ئیشه‌كه‌یان بۆ جیبه‌جێنه‌كردووه‌.
مه‌لا فایه‌ق له‌نزیك خانزادی مه‌سیف سه‌لاحه‌دین مه‌زره‌عه‌یه‌كی هه‌یه‌و بیرێكی لێداوه‌و له‌كه‌سنه‌زانیش به‌هه‌مان شێوه‌مه‌زره‌عه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و له‌وكاته‌ی مه‌سعود بارزانی بریاری یدا بیرلێدان رابگیریت، ئه‌وا بریاره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی شكاندوو بیرێكی گه‌وره‌و قولی لێدا،ئه‌م حاجی مه‌لا درۆزن و دزو گه‌نده‌ڵكاره‌بۆ چه‌واشه‌كاری خه‌ڵك نویژ ده‌كات ڕۆژوو ده‌گرێت باسی سه‌رفتره‌ش ده‌كات، هه‌موو ماڵه‌كه‌ی به‌پێی ئایه‌ت و قورئان حه‌رامه‌چونكه‌له‌كه‌ركوك خاوه‌نی كارگه‌یه‌كی ئه‌هلی ئاردی كوشت تا ئارده‌كه‌ی بدزیت، دیان سه‌یاره‌ی له‌كه‌ركوك دزیی و 3 كه‌سیشیان دا به‌كوشت دا، له‌وه‌ش كارسات تر بۆ دزیی و گه‌نده‌ڵی ته‌ماحی كردۆته‌كه‌ركوكیه‌كان و به‌هاوكاری ئارام كه‌ركوكی نوینه‌ری پارتی له‌لیژنه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی 150 پارچه‌زه‌وه‌ی به‌ناو كه‌ركوكیه‌كانه‌وه‌وه‌رگرتووه‌له‌ژیانیدا شه‌وێك له‌كه‌ركوك نه‌ماوه‌ته‌وه‌، له‌وه‌ش كاره‌سات تر كۆبوونی خۆراكه‌كه‌شی بۆ كه‌ركوك گواستۆته‌وه‌و، له‌هه‌ولێریش به‌ناوی ژنه‌كه‌یه‌وه‌10 دۆنم زه‌وی به‌ناو پرۆژه‌وه‌رگرتوه‌و و زیاتر له‌200 پارچه‌زه‌وی له‌هه‌ڤالان و هه‌ولێری نویی و كه‌سنه‌زان و شوینی ئاواره‌كان وه‌رگرتووه‌و ، خاوه‌نی 12 خانووه‌له‌هه‌ولیر و سلێمانی و بایی زیاتر له‌100 ده‌فته‌ر دۆلار مه‌رو مالاتی كریوه‌و له‌گونده‌كانی سنوری قه‌ره‌داغ بۆی به‌خێو ده‌كه‌ن و شوانه‌كانی كردۆته‌خانه‌نشینی پیشمه‌رگه‌و ئه‌فسه‌رو ده‌وام ناكه‌ن شوانی بۆ مه‌لا ده‌كه‌ن.
گه‌نده‌ڵیه‌كی دیكه‌تا ئێستا كه‌س نه‌ییبیستوه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌كه‌مه‌لا فایه‌ق گریبه‌ستێكی نهینی له‌گه‌ل كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌كرینی سوته‌مه‌نی نه‌وت و گاز و به‌نزین به‌ناوی (هیرش) ناویكه‌وه‌كه‌خزمی نه‌قیب حه‌مه‌حه‌سه‌ن ناسراو به‌(هۆگر)واژوو كردووه‌تا خراپترین سوته‌منی بهێنیت و تا ئێستا زیاتر له‌20 سه‌یاره‌(ڤیلپه‌می)سه‌یاره‌كانیان له‌كار كه‌تووه‌و له‌هه‌ولێر به‌و جۆره‌سوته‌منیه‌ده‌لێن سوته‌منی (پێ له‌قه‌) و بۆ هه‌ر لیترێك 1000 دینار نووسراوه‌به‌لام خۆیی به‌470 دینار كراوه‌واته‌مه‌لا دزیی كه‌شی له‌وه‌ش ئاشكرابووه‌مانگانه‌نزیكه‌ی 3ده‌فته‌ر دۆلاری بۆ ده‌مێنیته‌وه‌، ئیتر جگه‌له‌كرینی خۆراك و پیداویستو جۆراو جۆر كه‌له‌وانه‌ش به‌هه‌مانشێوه‌والی و هۆگر بۆیان رێكخستووه‌.
ئه‌وه‌ی ماته‌وه‌كه‌عه‌مید ناسیح كه‌جێگره‌هه‌موومان به‌زه‌یمان پیادێته‌وه‌كه‌واژووی بۆ سه‌عاتێك مۆڵه‌ت ناخوات ئه‌وه‌نده‌ بیئ ئاگایه‌شه‌رم ده‌كه‌ین بڵێن جێگرمان هه‌یه‌.
سه‌مه‌ریه‌كی دیكه‌ده‌بوو هه‌موو كاروبه‌ری لیژنه‌كان مقده‌م عه‌بدوڵره‌حیم به‌ڕیوبه‌ری ئیداره‌و میره‌ئه‌وی بیكردایه‌، به‌لام مه‌لا فایه‌ق چوچانی هه‌موو ده‌سته‌لاته‌كانی لیسه‌ندۆته‌وه‌و والی مه‌حمود عه‌لی له‌شوینه‌كه‌ی بۆ رێكخستنی گه‌نده‌لیه‌كان و دزیه‌كان ئه‌وه‌كاره‌یی پێسپێردراوه‌.
ئه‌وه‌شزانراوه‌هه‌ر ئه‌فسه‌ریكی لیوای یه‌كی دامه‌زراوه‌نه‌وتیه‌كان به‌هه‌ر بیانوییه‌ك سه‌ردانی فه‌رمانده‌ی زیره‌ڤانی بكات مه‌لا فایه‌ق كیشه‌ی تووش ده‌كات و ناهیلێت له‌لیواكه‌ی بمینیته‌وه‌، چونكه‌ده‌ترسێت باسی دزی و كوتله‌و گه‌نده‌لی و قۆرخ كاریه‌كانی بكه‌ن
خۆزگه‌عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی زیره‌ڤانی سه‌ردانێكی ئه‌و مه‌خزنانه‌ی مه‌لا فایه‌قی ده‌كرد كه‌بزانن چی شاردۆته‌وه‌یو به‌تامه‌ایه‌چیتر بشارێته‌وه‌
له‌كۆتایدا داوا له‌لیژنه‌ی په‌رله‌مان بۆ كاروباری پیشمه‌رگه‌و زیره‌ڤانی سه‌ردانیكی لیوای یه‌كی دامه‌زراوه‌نه‌وتیه‌كانیان ده‌كرد تا بزانن چه‌نده‌ئه‌م نووسینانه‌ی ئیمه‌راسته‌؟
چونكه‌ئه‌وانه‌ی كه‌له‌سه‌روو مه‌لا فایه‌قه‌وه‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌و لیوای یه‌كه‌ده‌كه‌ن مه‌لا فایه‌ق به‌به‌رتی و پاره‌و دیاری و سه‌یاره‌ده‌میان چه‌وركردوون له‌وانه‌لیوا به‌ختیار بابان و ئاریانی سه‌ربه‌وه‌وزاره‌تی سامانه‌سرووشتیه‌كان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە