خزمەكانى تاڵابانى هەڕەشەى توند لەیەكێتى دەكەن

Saturday, 04/06/2011, 12:00



یەكێتى كاربەنوسراوى تاڵابانى ناكات
لەئێستادا دەگوترێت كەپارتى كار بەنوسراوەكانى بەرهەم ساڵح ناكات بەڵام من لێرەدا باسێكتان بۆ دەكەم كەیەكێتى نەك كار بەنوسراوەكانى بەرهەم ساڵح ناكات بەڵكو كاربەنوسراوەكانى تاڵابانیش ناكرێت لەسەر كێشەى زەوى كەبەهۆى شەڕى ناوخۆوە لەلایەن یەكێتى نیشتیمانى كوردستانەوە دەستى بەسەردا گیرابوو كێشە دەكەوێتە نێوان یەكێتى و پارتیەوە دواى ئەوەى كەچەند كەسێك لەخزمە نزیكەكانى جلال تاڵابانى لەدواى ڕێككەوتننامەى ئاشتى نێوان پارتى و یەكێتیەوە هەوڵ دەدەن ئەو زەویە دەست بەسەرداگیراوانە وەربگرنەوە بەڵام تائەم چركەساتەش كێشەكە بەهەڵواسراوى ماوەتەوە و هیچ چارەسەرى بۆ نەكراوە بەهۆى درێژە كێشانى ئەم ناكۆكیەش هەریەكە بنەماڵەى شێخ محمد ساڵحى شوشكە و چەند خانەوادەیەكیش لەگوندەكانى كەلكان و مێوژە لەساڵى ڕابردووەوە هەوڵى ئەوە دەدەن كەبگەڕێنەوە بۆ ئەم ناوچەیە و خانوو لەسەر زەویەكانیان دروست بكەن بەڵام بەهۆى ئەوەی بەشێك لەخزمانى تاڵابانى كەلایەنگرى پارتى دیموكراتى كوردستان دەكەن و ئێستا لەبێتواتەى نوێ لەشارى هەولێرن یەكێتى نایەوێت ئەم زەویانەى بۆ بگەڕێنێتەوە لەكاتێكدا كەنێچیرڤان بارزانى لەكابینەى پێنجەمەوە نوسراوى كردووە بۆ ئەوەى ئەم زەویانە بگەڕێنرێنەوە بۆ خاوەنەكانیان و چەندین جاریش خودى سەرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان و سكرتێرى گشتى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان لەم كێشەیە ئاگاداركراونەتەوە بەڵام پێدەچێت ئەم كێشەیەش ببێتە یەكێكى تر لەخاڵە ناكۆكەكانى نێوان یەكێتى و پارتى دەبێت ئەوەش بزانرێت كە خودى جلال تاڵابانى دوو ساڵ لەمەوبەر نوسراوى تایبەت و نهێنى كردووە بۆ مەڵبەندى (8)ى ڕاپەڕین كەئێستا بۆتە مەڵبەندى (24) بەڵام كاربەنوسراوەكەى جلال تاڵابانى نەكراوە تائەم چركەساتەش ئەم كێشەیە درێژەى هەیە و ئێستاش كەلەلایەن چەند چەكدارێكى سەربەیەكێتى نیشتیمانى كوردستانەوە یەكێك لەخزمە نزیكەكانى تاڵابانى بەسەختى برینداركراوە كێشەكە بەهەڵواسراوى ماوەتەوە و پێناچێت ئەم كێشەیە بەئاسانى چارەسەربكرێت چونكە چەند كەسایەتیەكى بەناوبانگ شێخانى تەریقەت هەریەكە لەپارتى دیموكراتى كوردستان و یەكێتی نیشتیمانى كوردستانیان ئاگاداركردۆتەوە ئەگەر لەماوەیەكى زۆر كورتدا ئەم كێشەیە چارەسەرنەكرێت ئەوا خۆیان بەهێزى بازوو چارەسەر بۆ ئەم كێشەیە دەدۆزنەوە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە