بەرپرسێكى پارتى سوكایەتى بە 23 ى شەهیدەكەى شەقلاوە دەكات .

Sunday, 11/04/2010, 12:00


شەقلاوە كە بە بووكى كوردستان ناسراوە شارێكە كەوتۆتە رۆژ هەلاتى هەولێر شەقلاوە خاوەن مێژووێكى پڕ سەروەریەو هەردە لانەى پێشمەرگە بووە لە رۆژە سەختەكان و لە شۆرشە یەك لە دواى یەكەكانى كوردستان دا بەشى شێرى بەركەوتووە لە قوربانى دان و خاوەى كۆمەلێك شەهیدى قارەمانە و رەمزى شەقلاوەش 23 ى شەهیدەى شەقلاوەن بەلام لە هەلبژاردنى 7/3/2010 خەلكێكى زۆر دەنگى بە كاندیدەى پارتى نەدا لەو سنورە ئەوەش لە بەر گەندەلى چەند بەرپرسێك نەك لەبەر كلندیدەكە لە كۆیى 9400 دەنگدەر لەناو شەقلاوە تەنها 4250دەنگ بۆ كاندیدەكەى پارتى چووە بۆیە بەرپرسى ناوچەى شەقلاوەى پارتى تووشى شۆك دەبێت و پلامارى ئەم ئەو دەدات و دەلێت ئەو دەنگانەى كە هاتووە دەنگى خەلكى گوندەكانە نەك شەقلاوەیەكان لە دانیشتنێك دا خەلكى شەقلاوە بە خەلێكى بێ متمانە داناوە و بەوەش نەوەستاوە شەهیدەكانى شەقلاوەى بە پیاوى بەعس و هەلپەرست داناوە بۆیە بەعس ئیعدامى كردوون ئەگەر نا هیچ پەیوەندیان بە كوردایەتى نەبووە و ناوى چەند كەسێكیشى هێناوە كە خەلك هەبووە لەسەر كێشەى كۆمەلایەتى كوژراوە و بە شەهید لەگەل 23 شەهیدەكە كەوتووەو ئەوەشى بەوە چوواندووە كە بۆ دەولەمەند كردنى مێژووى بنەمالەو شەقلاوە داناوە پێم باش بووە كە بە چەند ووشەیەك وەلامى ئەم بەرپرسە بدەمەوە كە تۆ فەشەل دەهێنى لە كارەكەت خەلكى شەقلاوە چى بكات و تاوانیان چى یە كە شكستەكەى خۆت بەو خەلكە شۆرشگێرە پینە دەكەى وە ئەگە خوێنى ئەم شەهیدانە نەبووایە تۆ چۆن ئەوها بە ئازادى لەو شارە دەسورایەوەو پلەو پایەت وەر دەگرت لە كۆتایى دا ئەم پەندە كوردیە بەسە بۆ تۆو ئەمسالى تۆ كە خەلەلى خۆیان بە خەلى تر بزر بكەن و مێژووى شارێكى وا خەباتگێر بشێوێنن دەلێم (دەریا بە دەمى سەگ پیس نابێت) .
کوردستانپۆست وێنه‌که‌ خۆمان بۆمانداناوه‌ ، په‌یوه‌ندی به‌ برای نووسه‌ر نییه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە