مهسعود خیانەتى 31ئابى دوبارە كردەوە
Sunday, 27/12/2009, 12:00
26\12\2009 مهسعود سەردانى بیتوێن و پشدەرى كرد، سەرەتالەشارى قەڵادزێ لایدا لەهۆڵێكداكۆبونەوەى بەناو شارى قەڵادزێوە كرد ،بەڵام لەڕواڵەتدا ئامەدەبوان ئەبینران تەنها ، ئەندامانى ى ن ك وپ د ك بون لەگەڵ ئەومەلایانەى تائێستا لەلایەن وەزارەتى ئەوقاف، دان بە بڕوانامەكەیان و بەو مەعریفەى كەلە ناوئیسلامیەكاندا خوێندویانە پێ دانەنراوە، هەریەك لەمەلایەكان بەخۆیان و عەریزەیەكەوە ئامادە بون. تاكوبیدەنە مهسعود ،بەڵام جێگەى داخ بو یەك عەریزەى لەهیچ مرۆڤێكى شارى قەڵادزێ وەرنەگرت .ئەوەى جێگاى سەرنج بو مهسعود لەبەردەم ئامادەبوان زۆر پاڕایەوە ، لەقسەكانى داهەمیشە دەیگوت ئەم شارە لانكەى شۆڕشەكانى كوردستان و(باوكم)بوە، بەڵام نەیگوت ئەم شارە چوارجارشەهیدە ،بەڵام لەڕاستى دا دوو جاریان بەدەستى ئێمە وێران بوە .لەساڵى 24\4\1974 دا مەلامستەفا لەڕێگەى ڕادێۆ خوێ ناویەكەیەوە هاوارى دەكرد قەڵادزێمان كردوە بەپایتەختى كوردستان ،زانكۆمان بۆمێژو لەم شارەدامەزراند . لەسەرئەم قسانەى مهسعود بو ڕۆژێكى خوێناوى ڕوى لەقەڵادزێ كرد،دڵى سەدان دایكى پڕلەسوێى پڕكرد،بەسەدان خوێنكارى زانكۆى قەڵادزێى كەرت وپارچەكرد بەدەستى ڕژێمى بەغداد.كەسەرجم خوێنكارەكان خەڵكى شارى سلێمانى بون،ئەوشمان لەبیرنەچێ تالهَ بانى ساڵى 1966 بوبە جاشێكى كورد كوژ ،مهسعود كەئەمەى بیست زۆر پێى نیگەران بو لەساڵى 1967بۆ1968 بەردەوام لەسەرچیاكانى قەڵادزێ وناوەندێكى بەهاوكارى پاسدارى ئێران درووست كرد چەند تۆپێكى لێ دانان بەناوى تۆپە(كوێرە)لەماوە ئەم دوساڵە مهسعود بەردەوام شارى قەڵادزێى تۆپ باران دەكرد بەتۆمەتى ئەوەى قەڵادزەیەكان هەمویان بونە تە جاش لەگەڵ تاڵەبانین ، ئەوەى جێگەى پرسیارە مهسعود بۆخۆى جاشى ئیران بو.ڕۆژنەبو تۆپەكوێرە گەنجێك یان بنەماڵەیەك تێك ومەكان نەدەن زیاتر لەهەزارماڵى كاول وئاوارەودەربەدەركرد،قەتڵو عامێك ڕویدا هەرگیز لەبیر قەڵادزیەكان ناچێتەوە،ئەم كارەساتەش جهلالی توڕەكرد ،داواى لە مامۆستا ملا محمودى دێرێكرد كەناوبراو مامۆستاى بەشى سیاسەتى جهلال بو،وە پورزاى ایبراهیم ئەحمەدى خەزورى جهلال بو،تاڵە بانى بەمەلامحمودى گوت بەس بەتەنها تۆدەتوانى ڕێ لەپلانەكانى مەلامستەفابگرى .مەلامحمودە دێرێ لەبەرزیرەكى ولێهاتوى هەمیشەتاڵە بانى بە(مەلا هارە) ناوى دەهێنا ،چونكومەلاهارە شوڕشگێرێكى قەدیم بو19هەمین كەس بولەكۆمارەكەى قازى محمدا سوێندى یاساى خوارد .قازى محمد كردى بەلێپرسراوى پیتوێن وپشدەرو سەردەشت. ..مەلاهارە بەخۆو دوپێشمەرگە پەلامارى هێزى مهسعود دا لەناوچەى (كێلێ)كەلەژێردەستى ئێراندایە مەلاهارە هێزەكەى مهسعود چەك دەكات و تۆپەكوێرەكانى مهسعود دەتەقێنێتەوەو پێشمەرگەكانى مهسعود یش قۆڵەكانیان دەبەستێو لەوێ بەجێیان دێڵێ.نامەیك بۆمهسعود دەنوسێ لەنامەكەى داهاتوە .مهسعود دەست لەخیانەت هەڵگرەو وەك مرۆڤ مامەڵە بكە باهیچى تر خەڵكى قەڵادزێ نەبنەقوربانى پلانەكانى تۆ،..كەچى ئەم مڕۆبەناوى مهسعود و بەناوى پ دك سەرۆكى هەرێم قسەى بۆخەڵكى شارى قەڵادزێ دەكات وە ك پاڵەوانێكى گەندەڵى ڕیكلامى بۆخۆى دەكرد، بەبێ هیچ بنەمایەكى ئەقڵانى لەپشت بێ . بەڵێنى زۆرترین چانسێك بۆژیانێكى تركە 31 ئاب دووبارە نەبێتەوە ،بەڵام لەقسەكانى زۆر ڕونو ئاشكرادیاربو كەدەیگوت من لەبەربەرژەوەندیەكانى سیستەمى فیوداڵیزم 31ئابم دوبارە كردۆتەوە بەڵام بەشێوەیەكى تر بەجەنگێكى سارد ناسنامەى كوردایەتیتان ئەسڕمەوەو بەهاوكارى سەرجەم وڵاتانى دراوسێ ، بەتایبەت توركیاو ئیسڕائیل و ئەمریكاو ئینگلیزستان. ......؟ دواتر گەیشتە شارى ڕانیە ى ڕاپەڕین لەبەردەم ئامادەبوانى ئەم شارەش هەمان ئەوقسە شۆڤێنیانەى خۆى بۆڕانیەیەكان دوبارەكردەوە..یەكەم قسەى بەڵێنى بەڕانیەیەكاندا كەئەم شارەین بۆبكات بەتاران .چونكو كاتێك دەچێ بۆشارەكانى تاران یەكەم پلانى ئەوەیە لەگەل بەرپرسانى ئیران ، ئیش لە سەرهەمان سناریۆكەى عەرەب بكەن كەئەوسا كوردیان بەعەرب دەكرد ،بەڵام مهسعود كورد بەفارسبون دكات،ڕێگە خۆش دەكات بۆسڕینەوەى ناسنامەو كلتورى نەتەوەى كورد ، لەپێناو مەعمەل سابونەكەى لەئیسڕائیل ولەبەردۆلارەكانى لەبانكەكانى لەتوركیاو زیات نەكردنى پارەكانى لەبانكەكانى سویسڕا...
ئەوەى لەم دانیشتنە دا خەڵكى ڕانیەى سەرسام كرد ، كاتێك مامۆستا على قایم قایم ى قەزاى ڕانیە بەشعرو پەخشان بەسەر مهسعود وەك كەو دەیخوێند ،لەناكاو یەكێك لەجەلادەكانى مهسعود هاتەلاى مامۆستاعلى دەمى بردەبن گوێى و پێى گوت ، پێویست ناكات هیچى تر خۆت هیلاك بكەى لە بەرئەوەى لەقەڵادزى حسن ى قایم قایم ى قەڵادزى وە ، بەشعرى ڕییالیزمى و بەقەسیدە مهسعود وەسف دەكرد....
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست