کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكی كراوە بۆ سكرتێری گروپی كەرگەلی كوردستان

Sunday, 01/05/2011, 12:00


تێبینی ئەم نامەیەم شەش ساڵ بەرلەئێستا لەرۆژنامەی كەركوكی ئەمڕۆ وە ئاراستەی كاك عومەركرد ،بەداخەوە رۆژلەدوای رۆژ ژیانی ئەوانەی حزبەكەی كاك عومەرداكۆكی یان لێدەكات خەراپتردەبێت وهیچ هەڵوێستێكی حزبەكەو سكرتێرەكەشیمان نەدی ،بۆیەجارێكی تر بەبیری كاك عومەری دەهێنمەوە هیوادارم هەڵوێستی هەبێت،

نامەیەكی كراوە بۆ سكرتێری گروپی كەرگەلی كوردستان
سڵاو ڕێز
بەڕێزكاك عومەر وێڕای پیرۆزبایی گەرم لەجەنابت و تەواوی كەردۆستانی كوردستان بەبۆنەی وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی كار كردنی گروپەكەت، گروپی كەرگەلی كوردستان بەدەرفەتی دەزانم چەند ڕخنەو ڕونكردنەوە ئاڕاستەی بەڕێزتان بكەم بێ‌ گومان ئەمش بۆبنیاد نانی باشتری كارەكەت نەك بەكەم سەیركردن و ڕەخنەی ڕوخێنەر وەك خۆت ئاماژەت پێداوە لەڕۆژنامەكاندا ساڵانێكی كەم نیە داكۆكی لەمافی كەردەكەی چەندین دروشمی جۆراوجۆریش گوێ بیستی بوینە سەرجەمیان گوزارشت لەوەدەكەن كەرگیا نلە بەرێكی ڕەسەن وگوێڕایەڵ وبەنرخ و بەهاو خزمەتگوزارە لەهەمان كاتدا داماو و غەدرلێكراوبەش مەینەت و بێ‌ پشتو پەنایە، گومانی تێدانیە ئەمە ڕاست وڕەوایە وهەركەس ویژدانی هەبێ نكۆڵی لەم ڕاستیە ناكات كەر ئەو ئاژەڵەیە هەزاران ساڵە هاوەڵی دڵسۆزی مرۆڤە ڕەنگە زیادەڕۆیی نەبێ ئەگەر بڵێم لەوكاتەوە مرۆڤ لە چیاكانی زاگرۆسەوە بەرەو دەشتایەكان ڕێگای گرتەبەر وگەشەی بەژیاندا،یاخود لەوساتەوەختەوە كشتوكاڵ وچاندن لەچەرموو دەستی پێكرد ،كەرهاوەڵ وهاوكاری بەردەوامی بووە،گەرنزیك تربڕوانین بێگومان زۆركەس دەزانێت لەكوردستاندا كەر چ خزمەتێكی كردووە و چەندە ئەركی كێشاوە،ئەوەشمان لەیادنەچێت هەمیشەلەئەوكارەساتانەی بەسەرگەلی كورد دا هاتووە كەریش پریشكی ئاگرەكەی بەركەوتووە ،دیاریترین نمونەش لەكاتی پرۆسەی شومی ئەنفالدا ئەوكاتەی كوردستان بەفەرمانی دڕندەكانی بەعس خاپوركراو گەلەستەمدیدەكەی جینۆساید كرا،بەهەزاران كەریش بێ خاوەن وبێ شوێن وجێ مانەوە،بەدڕاندانەترین شێواز ئازاروئەشكەنجە ئەدران وئەكوژران و ئەكران بەخۆراكی دڕندەكانی باخچەی ئاژەڵانی بەغدا ،جگەلە ئەوانەش باس لەوەدەكرێت لەدوای ئەوەی كوردستان خاپوركراو گەلی كوردئەنفال كرا، لەدەڤەری گرمیان زیاتر لەشەش سەد (كەر)سوپاكەی ڕژێمی دیكتاتۆری بەعس كۆی كردونەتەوە وبەچەكی قورس وبە هەلیكۆپتەركۆمەڵ كوژی كردوون !!بێگومان ئەوكارە نامرۆڤانەو بێویژدانییە تەنها لەبەرئەوە بووە كە ئیتر هیچ كەسێك سودیان لێ نەبینێت ،بەتایبەتی پێشمەرگە پارتیزانەكانی دوای پرۆسەی ئەنفال ،چونكە رژیم باش دەیزانی شۆڕش وپێشمەرگە زۆر لەمێژ بوو سودیان لەو ئاژەلە بینی بو لەسەرەتای شۆڕشەكان بەتایبەتی ، ئەم باسە زۆری دەوێت ئەگەرلەبارەیەوە بدوێن بەڵام گرنگە ئاماژەبەوەبكەین كە لەدوای راپەڕن نرخی یەك(كەر) گەیشتە دەهەزاردیناری سویسری ، لەزۆركەسم بیستووە ئەوانەی كەدەگەڕانەوە بۆ ئاوەدانكردنەوەی گوندەكانیان بەدوو ماڵ یەك (كەر)یان كڕیوە ئەوەش لەوڵاتانی دەوروبەرەوە دەیان هێنا چونكە وەك پێشتر ئاماژەم پێكرد لەكوردستاندا كەر كۆتایی پێهاتبو ،لەدوای ئەو ئاڵ وگۆڕانەی بەسەركوردستاندا هات بەتایبەتی لەساڵی رابردودا جارێكی تر نەهامەتی بەرۆكی (كەر)ی گرتەوە ،هەرئەوانەی بەپارەش كەریان دەست ناكەوت دوای ئەوەی پێویستیان بەكەرنەما لەدوای كارپێكردنێكی زۆر و تاقەت پرۆكێن لەوەرزەكانی بەهاروهاویندا ،دواتربەشێوەیەكی زۆربێویژدانی بێ بەزەیانە ودورلەئاكاری مرۆڤایەتی بەرەڵایان دەكردن ، بەسەدان (كەر)لەسەرشەقام وكۆڵانەكانی شاروگوندەكان لە حاڵێكی خەراپدا بەدیدەكران،لەبەرسەرمای زستاندا بەبێ خۆراك رەقدەبونەوە یاخود دەبونەژێرئۆتومبێلەوە ،تائێستاش ئەودیاردەیە بەدیدەكرێت هەرچەندە كەمتربۆتەوە،بەڵام دڵنییام لەوەرزی زستاندا جارێكی تر بەشێوەیەكی زیاتر دەبینرێنەوە،لەدوای ئەم باس وخواسە دەمەوێت بڵێم ئایە لەئەو هەمو غەدرو ناهەقییە ئاگاداربویت ویان ئاگاداریت؟ ئەگەر وڵامی بەڕێزت بەڵێ یە ئەی چ پرۆژەیەك لەلای تۆوە گەڵاڵە كرا بۆ داكۆكی كردن لە وكەرەبەش مەینەتانە،لەكاتێكدا دەكرا داوالەحكومەت بكرایە هیچ نەبێت گەرنتی لەخاوەنەكانیان وەربگرێت لەدوای تەواوبونی كارەكانی خۆیان لەوەرزی زستاندا بەرەڵایان نەكەن وبەهاروهاوینێش كەمەسرەفیان نییە بیان خەنەوە ژێركاری قورس،پێموایە ئەگەرئەوگروپەی بەڕێزتان سكرتێرین وسەرپەرشتی دەكەن كاری ئەوەبێت بەتەنها وەك ناو بونی هەبێت و بێكرداربێت ،هەرچی زوترە مۆلەتی حزبەكەتان بدەنەوە بەوەزارەتی ناوخۆ و ئاشبەتاڵ رابگەیەنن ، من ئەزانم (كەرە) بەشمەینەتەكانی لای خۆمان هەگیز ئەوژیانەنابینن كە هاورەگەزەكانیان لەئەوروپاهەیانە ،بێگومان مرۆڤەكانی ئێرەش وەك ئەوانەی ئەوێ ناژێت ،هەوەك لە راگەیاندنەكاندا باسكرا لەبەریتانیا شارەوانی یەكێك لەشارەكانی ئەو وڵاتە بڕیاری داوە ئەوكەرانەی لەشوێنە گەشت وگوزارییەكاندا كاریان پێدەكرێت ،رۆژانە لەشەش كاتژمێر زیاتر كاریان پێنەكرێت وخۆراكی باش وئاوی پاكیان بۆدابێن بكرێت، هەروەها هەمورۆژانی هەنی بكرێت بە پشوبۆیان ،كەرە خۆشبەختەكانی هۆڵنداش لەخۆشگوزەرانی بێبەش نەكراوەن لەكەرەكانی بەریتانیا زیاتر مافەكانیان پارێزراوە، یەك لەشارەوانییەكانی ئەووڵاتەش بڕیاریداوە ئەوكەرانەی ساڵانێكە شارەوانی كاریان پێدەكات لە ئەو كۆڵانەتەنگانەی رێگەی ئۆتومبێلی نیە ،پێویستە خانەنشین بكرێن و چیتر كاریان پێنەكرێت ،جگەلەوەش موچەیەكی تایبەتیان بۆدابین كراوە بۆئەوەی تالەژیاندابن خزمەتیانی پێبكرێت ،بڕواناكەم كەرە بێبەختەكانی لای خۆمان هەتائاخرزەمانیش بگەن بەو ژیانە نەك حزبێك دەحزبی دیكەش داكۆكی لەمافەكانیان بكات،بەڵام دەكرێت هیچ نەبیبَت یەك لەسەدی پاداشتی ماندوبونەكەیان بدرێتەوە،بەوهیوایەی كاری جدی وبەرچاوبكەی لەپێناو ئەو كەرانەی هەمو شۆڕشەكانی كورد قەرزاریانن،ئومێدەوارم ئەوگروپەی بۆداكۆكی كردن لەمافەكانی كەر دروست بوە،كاری پراكتیكی ئەنجامبدات وماندو نەناسانە تێبكۆشێت تامافە ڕەواكانیان بۆدەگەڕێتەوە،
سەركەوت وبن بۆپشتیوانی لە كەرە ماف خوراوەكان
كوردۆشوانی
15/9/2005

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە