کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سروودێك بۆ ئێوارەیەكی خوێناوی

Sunday, 06/03/2011, 12:00















چاوەروان بوین شەقامەكان هەمیشەپڕ لە جوانی بێ

وڵات پڕ لە خۆشەویستی وژیان و ئاوە دانی بێ

كە دێوە زمەی گەندەڵی وڵاتی وێران كردبێ

خەونەكامان وەكو سەراب دەڕوا و لەبەرچاو وەن دەبێ

ئێوە بۆچی توڕە دەبن گەل لە ئێوە توڕە بووە

ئەوشەقامەچیكردبو لەبەرچی خوێناوی بووە

باماڵێك تان بسوتایە ئێخۆ ئێوە فەرمانڕە وان

لەگەڵ گڕی ئەو ئاگرە توڕەیە كان دا ئەمركان

با كۆشك و تەلارەكانتان بەجاری دابروخایە

بەڵام خوێنی لاوێكی كورد بەدەستی كورد نەرژایە

ئەگەر ماڵت لە شوشە بێت ئەبێ وەك شوشە بێگەرد بیت

ئەگەر تەڵخو تاریكیش بیت ئەبێ چاوەروانی بەردبیت

وڵامی بەرد بە گولە بێت یاسا لە قەبر نراوە......؟

وڵاتێكیش بێ یاسا بێت توڕەیی گەل وەك لافاوە ....!!

كەجام پڕ بوو لێی ئەڕژێ ، لێی رژا جامی توڕەیی

داوای ئاسودەیی كرا ئەو مەرگەساتە لەبەرچی ؟

نیشتمان پڕ لە كانزایە خاك وخۆڵ مان وە كو زێڕن

ماف و ئازادیمان ئەوێ بۆ ئەڵێن ئاژاوە گێڕن .....؟!!

لاوەكانی ئەم وڵاتە خوێنیان بۆئازادی داوە

كەچی ئێستا ئازادییان دەستی بەسەردا گیراوە !!

ئەمە چ هەورێكی رەشە كە ئاوها مەرگ ئەبارێنێ

كێیە هیواو پشت و پەنای وا گەل لەخۆی ئەڕەنجێنێ ؟!

بۆ كەس ناپرسێ لە مەرگی پیرو مناڵ ولاوە كان

خۆ بەڵێن بو بەدەستی كورد خوێن نەرژێ لە كوردستان

دیسانەوە مانگی شوبات پڕبو لەمەرگ وخوێنڕژان

گولەی كوردە و كورد ئەپێكێ نەك چەكی دەستی دوژمنان!!

رێژوان هێشتا لە ژوانا بو چاوەروانی ژیانی دە كرد

گولەی كێ بومەرگی هێنا بۆ دواجا لە ئامێزی گرت؟!

شێرزادەكان شێر ئاسا بون بۆ پاراستنی نیشتمان

گیانی پیرۆزیان دەبەخشی بۆسەربەخۆیی كوردستان

دوژمن لەخاك وە دەر نرا بەهەوڵ وخەباتی لاوان

هەرخوێنی سوركێوە كان بو گوڵی سوری سەركێوە كان

كێ نای بیستێ ئەوهاوارەی دەنگی دایەوە لەجیهان

زۆر لە مێژە بانگ ئەچڕن بۆ ئازادی بیلالە كان

كەسێ نەبو گوێ راگرێ لەمەڵبەنی ئەنفالستان

پیرە پیاوێ بەرلەمەرگی پێناسەی كات نوگرە سەلمان

هێشتا لەیادی نەچو بو گوڵ وەرینی كانی ئاشقان

گەڵای تەمەنی هەڵوەری سەركاری شاری شەهیدان

كێ وەرانی خونچەی گەشی تازە پێگەیشتوی گەرمیان

خەونی منداڵی زڕان و دا ی بڕی لە كاروانی ژیان

چەن بەسۆیە ژانی مەرگ و چەن دژوارە لێك دابران

هەتا كەی نائومێد دەكرێن كەسوكاری ئومێدەكان

ئیدی بەسە دە لێگەرێن با ئاسودەبێ نیشتمان

ئەم گەلەخوێنی رژاوە قوربانی بەخشیوە بە گیان

ماف وئازادی و یەكسانی زامی وڵات ساڕێژ ئەكات

ناداد پەروە ری و گەندەڵی كوردستان بۆهەڵدێرئەبات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە