کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەولێر كرا بە ئەستەمبوڵ

Wednesday, 30/03/2011, 12:00


بڕوناكەم هیچ كوردێكی دڵسۆزی ئەم نیشتمانە هەبێت خەونی ئەوە ی نەبێت ڕۆژێك لەڕۆژان خاوەنی وڵاتێكی سەربەخۆبێت و بەرپرسانی وڵاتیش پەیوەندی و دۆستایەتی ودیبلۆماسی لە بەرژەوەندی گەلدا لەگەڵ هەموجیهان گرێبدەن ،بەڵام بەداخەوە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لەهەرێمە نیمچە سەربەخۆكەماندا ئەوخواست وئارەزووەی دڵسۆزانی كوردستان نییە،بەڵكو تەنهاخواست وبەرژەوەندی چەند كەسێكی دیاریكراوە ،سەردانەكەی ئەردۆگان بۆ هەولێربەهەرمەبەستێك بێت و بۆهەربەرژەوەندیەكی وڵاتەكەی بێت نامەوێت لێرەدا ئاخاوتنی لەسەربكەم ،بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج وتێڕامانە شێوازی پێشوازی كردنەكەیەیەتی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ،هێشتا لەیادمان نەچووە به‌ناو سەرۆكی هەرێمەكەی ئێمە كەسەردانی توركیای كرد شۆڤییەنیەكانی ئەو وڵاتە چۆن مامەڵەیەكیان لەگەڵدا كرد ،لەگەڵ ئەوەی ئامەدەنەبون ڕێزی لێبگرن و وەك یاساو رێسای هەمو دنیا ئاڵایەك لەپشتیەوە دابنن ،هەر رۆژنامەنوسەكانی خۆشیان خستیانە داوی پەشۆكاوی و لێیان پرسی بۆ ئاڵات بۆ دانەنراوە ؟ سەرۆكی هەرێم كەدیتوانی بڵێت روی پرسیارەكە لەخاوەن ماڵ بكە چونكە من میوانم ، بەڵام وڵامێكی پێ نەبو جگەلەوەی بەچواردەوری خۆیدا دەیڕوانی بۆ ئاڵادەگەڕا هەرچەندە باش دەی زانی كەتوركیا هەرگیز بەسەرۆكی هەژمارناكات و ئامادەش نیە ئاڵای كوردستان لەسەرخاكی وڵاتەكەی دابنات ،ئایە چ نهێنیەك لەوەدایە سەرۆكەكانی كوردستان لەئاستی دوژمناندا ئەوەندە نەرمو نیان ولێبوردەو دڵ فراوانن ،بەڵام كاتێك هاوڵاتیانی قوربانی بەخشی كوردستان خواست وداواكاریەكیان هەبێت بەتێكدەرو ئاژاوەگێڕو دەستی دەرەكی ودەیان ناوو ناتۆرەی نابەجێی دیكە پێناسەیان دەكەن،ئەوەتا زیاتر لەچل رۆژە هەزاران هاوڵاتی وڵاتەكەی خۆیان داوای ماف وئازادیەكانیان دەكەن وڵامدانەوەیان تەنها بەگوللەبووە!!بەڵام بۆئەردۆگانی دوژمنی كوردو كوردستان هەموشەقامەكانی پایتەخت دەكەن بەئاڵاسورەكەی ئەتاتورك كە لەسایەی دا دەیان هەزار كوردی ئازادیخواز بەدەستی جەندرمەكانی تورك خوێنی ڕژاوە ،ئەمەلەكوێی دیبلۆماسیدا جێی دەبێتەوە ولەكام وڵاتی دنیادا ئەم خۆبچوكردنەوەیەبونی هەیە؟ كاتێك دیمەنی شەقامەكانی هەولێر دەهاتەبەرچاو مرۆڤ وای دەزانی شاری ئەستەمبوڵەو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێكردووە؟! ئاخر چ پێویستی دەكرد پایتەختی حساب بۆنەكراوی لای ئەردۆگان ئاڵارێژبكرێت ؟ لەكاتێكدا ئەوان ئاڵایە بۆكورد بەڕەوانابینن،هەڵبەتە ئەردۆگان بەدەستی بێ دیارییەوە نەهات بۆ كوردستان هاوكات لەگەڵ گەشتەكەیدا تۆپخانەكانی ئەرتەشەكەی بەقەت ژمارەی ئەستێرەكانی ناو ئاڵاسورەكان تۆپیان نابە خاكی كوردستانەوە !! ئەبێ ئەوڕاستیە لەبەرچاو وەن نەكەن ئەوەی ئەم هەرێمە دەپارێزێت وبەرەو پێشەوەی دەبات ئەوخەڵكە ناڕازییەیە كەئێوە ئامادەنین گوێیان لێ بگرن نەك ئەردۆگان و توركیای دژە كورد!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە