کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕێز قایمقامى قەڵادزێو بەڕێوەبەرى ناحیەى هەڵشۆ تۆزێك لەبن باخەڵى خۆتان بڕوانن....؟!!

Monday, 30/11/2009, 12:00


ئازاد هەڵشۆیى لەم ڕۆژانەدا بەبۆنەى جەژنى پیرۆزى قوربانەوە لە سلێمانى لە ماڵى ناسیاوێكمان بووم بە ڕێكەوت چەند میوانێكى دراوسێیان پەیدا بوون باس وخواسى دانیشتنەكەمان بوو بە باسى كارەباى ڕەئیسى و كارەباى موەلیدە كە نۆرە قسە گەیشتە من باسى كارەباى ناحیەكەى خۆمانم (ناحیەى هەڵشۆ) بۆكردن كە چۆن بەدەست كارەباى ڕەئیسى یەوە تووشى خەم و خەفەت بووین وەك و جولەكەى لەدوودین بوومان لێهاتووە نەكارەبا ڕەئیسیەكەمان ئەوەندە باشە كە كیفایەتمان بكات نە موەلیدەكەشمان كاردەكات تا نەیەڵێ لە تاریكى دا دانیشین .
لەناو مەجلیسەكە یەكێك پێى ووتم كاكەگیان چۆن تۆ بوختانى ئاوا بۆ حكومەت دەكەیت چۆنە ئاوا دەتەوێت حكومەتەكەت تاوانبار بكەیت خۆ ئێوە هەم كارەباى ڕەئیسیتان باشەو هەمیش موەلیدەكەتان ئیش دەكات ووتى كە ئەو كارمەندە لە بەشى سووتەمەنى لە سلێمانى و هەموو مانگێك ئەو كیتابانەى دیتووە كە بە مۆرو ئیمزاى قایمقامى قەڵادزێ وە لە قائیمەى موەلیدە حكومیەكان دا موەلیدەى ناحیەى هەڵشۆ كە (500) پێنج سەد كەى ڤى یە هەموو مانگێك و تائێستاش (17500) وحەڤدە هەزارو پێنج سەد لیتر گاز وەردەگرێت بەناوى (عبدالرحیم سلێمان حمد) ناوێكەوە من بە قسەى ئەم برادەرە تاسام كە زۆر بە دڵنیایى یەوە ئەو زانیارى یەى باس كرد .
ئێمە كە ماوەى شەش مانگە كارەباى ڕەئیسیمان بۆ هاتووەو موەلیدەكەمان ئیشناكات تا ئێستا (617500=105000) سەدو پێنج هەزار لیتر گاز وەرگیراوە لە لایەن ئەو كاك عبدالرحیمەوە كە یان شەریكى ئێوەیە یان دزێكە لەبن باخەڵى ئێوەوە ئەو بڕە گازەى دزیوەو لە وبەنزینخانە ئەهلى یە كەى خۆى لە سەر ڕێگاى نورەدین بە ئێمەى خاوەن گەڵابەى فرۆشتۆتەوە ئێمەى هەڵشۆیى كەچەندین جار داوامان لێكردوون كە موەلیدەكەمان بۆ بخەنەوە كار بیانووى ئەوەتان پێ گرتووین كە ئەو موەلیدەیە پێشتر بە هۆى شەبەكەى كارەباى هەڵشۆوە كارەباكەى دابەش كراوەو ئێستاش ئەو شەبەكەیە كارەباى ڕەئیسى خراوەتە سەر وە پارەشتان نى یە كە كێبڵى پێ بكڕن بۆ موەلیدەكە بەڵام ئایا ئەو پارەیەى لەو شەش مانگەدا لە دزینى ئەو گازە دەست ئەو عبدالرحیم ناوە كەوتووە بە شى كڕینى كێبڵى 3 گوندى وەك و هەڵشۆ ناكات .
داواكارم لە ئێوە كە یەكێكتان قایمقامى پشدەرن و یەكێكیشتان دەمێكە خۆتان بۆ قایمقامیەتى ئامادە كردووە وەڵامێكى گونجاومان بدەنەوە چونكە ئێوە لە هەموو كەسێك نزیكترن لە و عبدالرحیم ناوە .
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە