کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(فاتمە چەكان) لە دایكانی ئاشتی باكوری كوردستان بەخێر هاتنی ستافی رۆژنامەی پردێی ئازاد دەكات

Sunday, 09/10/2011, 12:00




(فاتمە چەكان) لە دایكانی ئاشتی باكوری كوردستان ، دایكی دوو گەریلای شەهید، نزیك مەزاری نووسەری بەناوبانگی كورد(محەمەد ئوزوون) و مەزاری شەهیدانی پارتی كریكارانی كوردستان، لە گۆرستانی ئامەد ستافی رۆژنامەی پردێی ئازاد دیداری دایكە(فاتمە)ی شۆرشگێری تەمەن (75) ساڵی كردو، لە ئاخافتنی بۆ ستافی رۆژنامەی پردێی ئازاد گوتی:
دوێنی رێكەوتی 20/9/2011 لە چالاكییەكدا وەك گروپی دایكانی ئاشتی لە ئەنقەرەی بایتەختی توركیا بۆ لادانی فشار لەسەر رێبەرێ گەلی كورد (ئاپۆ) بەشداری رێپیوان بووم، وا ئەمرۆش رێكەوتی(21\9\2011) لەسەر داوای فۆرمی میزۆپاتامیا سەردانی مەزاری شەهیدان و ئێوارەش لە ئامەد بۆ خۆپیشاندانێكی جەماوەری لە ئامادە باشیدام، من دایكی دوو شەهیدی گەریلام، خۆم بەسەر دەزانم، چونكە هەردوو كوڕم ژیانی خۆیان بەخشی لە پێناو ئازادی كوردستان و رێبەر (ئاپۆ)دا، من بەهاتنی ئێوەی كەركوكی لە باشوری كوردستان بەتایبەت زۆر شادمانم ، ئامەد ماڵ و بایتەختی هەموو كوردانە، هاتنتان مایەی خۆشی و بەختەوەرییە، ئۆمێد دەكەم لە ئایندەیەكی نزیك پێكەوە لە دروست بونی دەوڵەتی كوردی بەیەكتر شادبینەوە. لە ئامەد تا كەركوك بەخێربین.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە