وەزارەتى تەندروستى / سۆپەرمانى هەیە
Saturday, 07/07/2012, 12:00
وەزیرى تەندروستى لە پێش وەرگرتنى پۆستى وەزارەت لە یەك كاتدا دوو ئەركى زۆر گەورە و گرانى لەئەستۆدا بوو ئەوانیش (1- سەرۆكى دەزگاى شۆرش2- بەریوەبەرى گشتى تەندروستى سلیمانى)
ئەمەش بووە ئاكارێكى بەرچاوى بەرێزیان لە كارەكانى دا و بۆ شاردنەوەى ئەو دوو پۆستەى خۆى هەوڵى دا لە هەموو ناوەندى تەندروستى دا دیاردەى دوو پۆست و زیاتر بلاوە پێ بكات و تا راددەیەكى زۆریش سەركەوتوو بوو تیایدا بێ ئەوەى گوێ بەوە بدات كە ئایا ئەو كەسانەى لە پۆستێك زیاتریان دەداتێ شایستەى ئەوەن یان نان ؟؟ لە كارەكانیاندا سەركەوتوون یان نا ؟؟ كارێكى باشى كردووە یان نا ؟؟
ئەوەى بەلاى بەرێزیانەوە گرنگ بوو تەنها ئەوە بووە كە ئەو كەسانەى بەو شێوە بەكاریان دەهێنێت لە بەرامبەر سیاسەت و بەرژەوەندییەكانى خودى خۆى دا چ مەكانەتێكیان هەیە ؟؟
یەكێك لەو كەسانەى كە زۆر گرنگى پێ دابوو (نیان خان)ە كە دوو كارى زۆر قورسى پێ سپاردبوو ئەوانیش (1- سەرۆكى یەكەى پەرستارى ناو دیوانى فەرمانگە 2- بەرێوەبەرى نەخۆشخانەى دڵ) بەلام لەم ماوەیەدا كە ئەو ئەركەى ئەستۆدا بوو چەندین كێشە و كەموو كوورى بۆ پەیدا بوو لە هەردوو ئیدارەكەدا و دەتوانین بڵێین تێكەڵ كردنێكى زۆر ئاشكراش هەبوو لەكارەكانى هەردوو لادا و ئەگەر بە رێژە بیلێین (45%) سەركەوتوو نەبوو ، بەلام وەك ووتمان گرنگ ئەوە نییە بەڵكو گرنگ پاراستنى بەرژەوەندییەكانى وەزیرى تەندروستى یەو تا چەند وەلائى بۆ بەرێزیان هەیە ؟ دیارە لەمەیاندا (100%) سەركەوتووە .
بۆیە ئەوەى تووشى (شۆك) ى كردین ئەوەیە ئێستاش ئەو بەرێزە كاندیدى وەزیرى تەندروستى یە بۆ پۆستى جێگرى بەرێوەبەرى گشتى) بۆیە بەبێ احراج كردن دەلێین : بەرێز وەزیرى تەندروستى بۆ ناوى ئەم بەرێزە ناگۆریت بە (سۆپەرمان) و هەموو كاروبارەكانى تەندروستى سلیمانى تەسلیم بكەیت ؟؟ دلنیا بە هەموو بەرژەوەندییەكانت پاریزراو دەبن ، ئیتر خزمەتى هاولاتیان و كاروبارەكانى دەوڵەت هەمووى بەقوربانى چاوە جوانەكانى خۆت و ئەو خاتوونە بێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست