کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرەو كۆنگرەى سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى

Wednesday, 05/10/2011, 12:00


وەكو ئاشكرایە لە ماوەى دروستبوونى سەندیكاى كارمەندانەوە تا ئەمرۆ نەیانتوانیوە كۆنگرە ببەستن و هەموو سالێكیش بیانوویەكیان بۆ دەهێنایەوە .

ئەوە بوو ئەمسال لە ژێر فشارى كارمەنداندا كە بریاریان دابوو ئەگەر ئیتر كۆنگرە نەبەستن ئەوا خۆیان بریارى دامەزراندنى سەندیكایەكى دیكە دەدەن و ئەم سەندیكایەى ئێستا پەراوێز دەخەن .

ئیتر بە ناچارى بریاریان دا كە هەلبژاردن بكەن و بۆ ئەم مەبەستەش كۆمەلێك كارمەندیان خستە روو كە لە ناو ناوەندەكەدا ناسراوو خۆشەویست بوون و بڵاویان كردەوەو وەعدیان بە كارمەندان دا كە ئیتر ئەو دەستەیەى تا ئێستا ئەو سەندیكایان قۆرخ كردووە بۆ بەرژەوەندییەكانى خۆیان رێگەیان پێ نادرێت بچنەوە ئەو سەندیكایە و بەو هۆیەوە دەنگى وۆرینەى كارمەندانیان بەدەست هێنایەوە ئەگینا كارمەندان ئامادە نەبوون چیتر دەنگ بدەنەوە بە (جبار و شەمال و هادى و .........) .

بەڵام پاش تەواو بوونى پرۆسەكە و بە دەست هێنانى دەنگەكان لەملا و ئەولا بلاو بوویەوە كە مەلبەندى یەكیتى و تەنانەت مەكتەبى سیاسیش لەسەر دانانەوەى جەبار و هەندێك لەو دارو دەستەیە یەكدەنگن و دەنگۆى ئەوە هەیە كە دووبارە جەبار سكرتێرى سەندیكایە .

بۆیە ئێستا ئەو سەندیكایە بووەتە مشتو مرێكى ناخۆش و جگە لە لایەنەكانى ئوپوزسیۆن لەناو خۆشیاندا بوونەتە سێ كزتلەى جیاواز :

1- كوتلەى جەبار : كە قۆرخى زۆرێك لە ئەندامانى كۆنگرەى كردووە و ژمارەیەكى باشى لە خۆ گرتووە و بۆ ئەم مەبەستەش هەموو رێگەیەكى گرتووەتە بەر و ئەمانە لەلایەن بالى كۆسرەت رەسولەوە پشتگیرییان لێ دەكرێت .

2- بالى شێخ حەسەن : ئەمانیش كۆمەلێك ئەندامانى سكرتاریەت و ئەندام لقەكانى سلیمانى و هەندێك لە ئیدارەى نەخۆشخانەكان .

3- رێكخستنەكانیش لەلایەكى ترەوە كەوتوونەتە خۆ و دەیانەوێت بە هەر نرخێك بێت ئەو كۆنگرەیە ببەنەوە و بنە ناوەندى دەسەلاتى شەرعى .

ئەوەى شایانى باسە لایەنەكانى ئوپوزسیونیش لە فراوان بووندان و لەم ماوەیەدا توانیویانە كەسانێكیش لە هەلبژێرراوانى سەر بە دەسەلات بە لاى خۆیاندا رابكێشن و ئومێدێكى زۆریشیان بە بردنەوەى ئەو كۆنگرەیە و بە تایبەتى لقى سلیمانى هەیە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە