هەواڵێكى بە پەلە لە فەرمانگەى تەندروستى سلێمانیەوە
Saturday, 13/11/2010, 12:00
لە رۆژانى 11 و 13 /11 / 2010 واتە پینج شەممە و شەممە كەسێك كە لە نەخۆشخانەى فیركارى دەوام دەكات بە سەر هەندێك لە بەرێوەبەرو بەرێوەبەرى كارگێرى و چەند كەسێكى ناسراوى سەر بە فەرمانگەى تەندروستى دا گەراوەو داواى پارەى كردووە بە ناوى جەژنانەوە بۆ نووسینگەكەى بەرێوەبەرى گشتى فەرمانگەى تەندروستى سلیمانى .
پاش ئەوەى لە چەند لایەكەوە و لە چەند سەرچاوەیەكەوە بەدوادا چوونمان كرد بۆ راستیەتى ئەو هەواڵە دەركەوت كە ئەو كەسە تەنها بە ناوى نوسینگەوە هەستاوە بەو كارەو هیچ ئاراستەیەك لە نووسینگەوە دەر نەچووە سەبارەت بەو كارە .
بۆیە ئەو كەسە بە هەموو كەسێكى نەووتووەو لە ناو ناوەندەكەدا بە چەند كەسانێكى دیاریكراوى ووتوەو ئەوانیش بێ مناقەشە بە پێى ویستى خۆیان چەندیان داوە گەیاندوویانەتە شوێنى مەبەست .
جێگاى ئاماژە بۆ كردنە لەم ماوەیەدا بەرێوەبەرى گشتى گەشتێكى خێزانى هەیە بۆ دەرەوەى ووڵات كە بە نیازن هەتا دواى جەزنى قوربانی پیرۆز و چەند رۆژێكیان پێ بچێت .
بۆیە داواكارین لە جێگرە بەرێزەكانى وەكو تا ئەم كاتە سومعەى خۆیانیان پاراستووە لەم ماوەیەدا كە فەرمانگە لەسەر دەستى ئەواندا بەرێوە دەچێت لێكۆڵینەوەیەكى چڕ و پڕ بكەن بۆ بە دوادا چوونى ئەو بابەتەو تاوانبار هەر كەسێك بوو اجرائاتى یاسایى لەگەڵ بكەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست