پەیامێك لە چەند كارمەندێكى تەندروستییەوە بۆ : سایتە بەرێزەكەى كوردستان پۆست
Tuesday, 09/11/2010, 12:00
كۆمەڵانى خەلكى كوردستان
پاش سلاوو رێزى كارمەندانى تەندروستى بۆ هەموو لایەك
دەست خۆشى و سوپاسى بێ پایانى خۆمان ئاراستەى سایتى كوردستانپۆست دەكەین كە بوێرانەو وەك خۆى نامەو نووسراوو پەیامەكانى خەلكى دەگەیەنێتە كۆمەلانى خەلك و بەو هۆیەشەوە هەموو ئەو كەسانەى كە بە شێوەیەك لە شێوەكان لە ئەدائى كارى ئیدارى دا ناعەدالەتى و گەندەلى یان هەیە هۆشیار دەبنەوە بۆ ئەوەى لە رێگا لارەكان بگەرێنەوەو روو بكەنەوە خزمەت كردن و پیادە كردنى باشترین و یاسایى ترین رێگاى خزمەتگوزارى .كە ئەمەش مەبەستى سەرەكى ئێمەیەو هەموو ئەو نووسینانەى ئاراستەى هەر بەرێزێكى دەكەین تەنها مەبەستمان چاك كردنێتى نەك شكاندن و سووك كردنى ، بەلام هەموان ئەزانن ئەگەر روو بەروو ئەو گلەیى و گازندانەیان ئاراستە بكەین ئەوا عەقلیەتى لێپرسراوانى ئەمرۆ بە جۆرێكە لە باتى سوپاس كردن و دەست خۆشى كێشەكان ئالۆزتر دەبن و لەوانەیە بگاتە ئاستى تەقینەوە بە رووى یەكتردا بۆیە لەم مینبەرەوە هەموو ئەو خالە لاوازانە دەخەینە روو بەو هیوایەى ئەوانیش بێنەوە هۆش خۆیان و چیتر نەبنە مایەى گلەی و ئازاردانى خەلكى و لە برى بریندار كردن برینەكان سارێژ بكەن .
2- داوا لە هەموو كارمەندان و پزیشكانى ناو ناوەندى تەندروستى دەكەین ئەوانەى كە هەر زانیارىیەكیان لایە سەبارەت بە كارە نەشیاوەكانى ناو ناوەندى تەندروستى لە رێگەى ئیمەیلى
[email protected] بۆمان بنێرن وبە هەموان گەنجینەیەكى پر لە ناعەدالەتىیەكانى ئەو ناوەندەو هۆكارەكانى و رێگە چارەى بنەبر كردنیان بخەینە روو تا ئەو كاتەى ناوەندەكە دەبێتەوە بەو ناوەندەى هەموو لایەك و هەموو چین و توێژەكانى ناوى بە ناوەندى خۆیانى دەزانن و دڵیان پێى دەسووتێت و بە ماڵى خۆیانى دەزانن و هەموان مافیان پارێزراو دەبێت .
هەر بەرێزێكى نەخۆش یان كەس و كارى نەخۆش گلەیى و گازندەیەكى هەیە لە هەر كەس و توێژ و نەخۆشخانەیەك با پەیوەندیمان پێوە بكات و ئێمەش لە رێگەى خۆمانەوە پاش تاو توێ كردن و رێكخستنەوەى بابەتەكە و وەرگرتنى زانیارى زیاتر لەو بارەیەوە هەر لە رێگەى ئەم سایتە بەرێزەوە بەردەوام بلاویان دەكەینەوەو دلنیاشتان دەكەینەوە كە هەتا ئەو ناوەندە نەگەرێنینەوە بۆ بارو دۆخى ئاسایى خۆى و نەیكەینەوە بە ناوەندێكى خزمەتگوزارى تەواو دەستبەردارى نووسین نابین .
ئێمە چەند كارمەندێكین كە بە هەموان ئەم ئیمەیلەمان داناوە تەنها بۆ كارى خزمەتكردن بەو ناوەندەو چاوەروانى هیممەتى هەموو لایەكین .
دووبارە سوپاس بۆ سەم سایتە بەرێزەو بۆ ئێوەى بەرێزیش .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست