کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئازاد تۆفیقى ئەندامى مەكتەبى پەیوەندییەكانى یەكێتى و سەروەریەكانى

Saturday, 26/03/2011, 12:00


زەمەنێكى سەیرە و سەمەرەیە كە دەسەڵاتى موڵتى گەندەڵى ئەمڕۆى كوردستان هێناویەتە كایەوە كەتیایدا هەموو بەها و پێوەرە رەوشتیەكان سەرنگون و ئاوەژوو بووە و كەسێك نیە خاوەن ویژدان و رەوشت بێت .. دەست و داوێنپاك بێت و لەناو باندەكانى مافیایى ئەم دەسەڵاتە هەرەسهاتووەدا شوێنى بێتەوە ، قانعى نەمر هەرزوو راستى فەرموو كاتى وتى :

كــائەدەن بەسەگ ------ ئێسقان بۆ بارگیر

ژن ئەدەن بەكوڕ ------ كچ بۆ پیــاوى پیر



ئازاد تۆفیقى كۆنە بەعسى كەبەشاهیدى هەموو هاوڕێكانى دارالمعلمات بەجلى زەیتونى بەعسەوە لە ساڵیادەكانى لەدایكبوونى سەید و الرئیسدا لەپشت رەفیق عادل و رەفیق تایەرە سوورەوە چەپڵەى لێدەدا ، ئیستا لەزەمەنى عەجائباتدا ئەڵێ من كۆنە تەنزیمى یەكێتى بووم و لەهەمووشى خۆشتر لەدانیشتنێكدا وتبووى هەموو هاوڕێكانى رێكخستنەكەم ئەوانەى خوار خۆم و سەروو خۆم گیران و تاكە كەس كە نەگیرا من بووم ، [كورد بدوێنە وەسفى خۆى دەكات] ئێ راستە بۆیە نەگیراى چونكە خۆت موخبیرەكەى ئەمنى بەگرتندانیان بوویت .. دەنا خۆ شەبەح نەبوویت خاڵە فشە .

هەموو بەرپرسى كۆمیتە و ئەندام كۆمیتەكانى تەواوى شارى سلێمانى و تەنانەت دەوروبەرى زۆر زۆر باش شاهیدن و لەبیریان ماوە و لەبیریان ناچێ كە چۆن ئەم ئازاد تۆفیقە قوڕمساغەى ئەمڕۆ لەپشت مایكى دەسەڵاتەوە سووكایەتى بەخەڵكى هەڵەبجەى شەهید دەكات .. هـــەر ئەو ئازاد تۆفیقە بوو كە ساڵى 1996 هەشت كلاشنكۆفى كۆمیتەى چوارباخى دزى و فرۆشتیەوە ، هەر ئەو كاتەش بوو كە ئەنوەرە پاتاڵى هاوڕێى كەئیستا بەرپرسى بەشى رووناكبیرى مەڵبەندى یەكە لەدەزگاى سووتەمەنى بوو و دزییە گەورەكەى ئاشكرا بوو و بەسەرى رووت و پێى پەتیەوە تفبارانكرا و دەركرا پێش ئەوەى لەدەرگاى تڕۆ و تەرفیعەوە بێتەوە مەڵبەند .

ئازاد تۆفیقى كاسە لێس هەر خۆت و خێزانەكەت نەبوون ساڵى 2006 لەبەردەم مەڵبەندى یەكى ئیستادا هەزار و یەك جنێوى سووكتاندا بە مام جەلال و هێرۆى برایم ئەحمەد و پاڤیل و قوباد .. كاتێ ئەوكات بەناو باڵى ریفۆرم بوون پێش ئەوەى سەر و ملى شۆڕتان بۆ دۆلارەكانى بەرزانى ئەحمەد كوردە هوور بكەن و بەبڕى 180 پلە میلى وەلائتان بابدەنەوە ؟؟؟ ، دەى دەبڵێ وانەبوو خۆ هیچ نەبێ كاك ئاسۆ رەحیم و نیوەى كاڕگێڕ و ئەندام مەڵبەندەكانى ئیستاى مەڵبەند شاهیدن !!.

ئازاد تۆفیق كە مەسئوول نەما لەسلێمانیدا پێڵاوى بۆدانەنێ تاكو بكرێتە ئەندامى مەكتەبى پەیوەندییەكان ، ئیستا تەماعى پۆستێكى بەرزتر رەوشتى لەنگتركردووە و سووكایەتى بە خۆنیشاندەرە قارەمانەكانى هەڵەبجەى شەهید دەكات و بەتیرۆریست ناوزەندیان دەكات .

لەهەمووشى خۆشتر كەئیمكانە خوێنەرى بەرێز بەلایەوە سەیر بێت ئەوەیە كە ئەم ئازاد تۆفیقە بەهەر نوسینێك كەلەسەرى بنوسرێت لەكوردستانپۆستدا بست بست باڵاى پێدەكات و بەدەیان نوسخەى لێ كۆپى دەكاتەوە و ئەم مەسئول و ئەو مەسئول دەیگەڕێنێ تاكو خۆى پێ بەرێتە پێشەوە و بڵێ ئەهـــــــا من چەند موهیمم ئەوەتــــا كوردستانپۆست بەتایبەتى لەسەرم ئەنووسى .. ئەم دەبەنگە نازانێ كە ئەو نوسینانە هێمایەكە بۆئاوابوونى خۆرى رەوشتى گەنى نەك هەڵهاتنى .

لەكۆتایدا هەرئەوەندە ئەڵێم ئەمڕۆ ئازاد تۆفیقەكان زۆرن و رەوشتى بۆگەنیان زۆرترە .. ئەو ئازاد تۆفیقانەى كە وەكو گەنە لەسەر خوێن و قوربانى و ماندبوونى خەڵكى رەش و رووتى میللەتەكەمان دەژین ، بەڵام هەر خۆشیان زۆر باش دەزانن كەهێندە رابردوو گەنن زبڵدانى مێژووش شوێنیان ناكاتەوە و رۆژى حسابیان لەگەڵ میللەتى ستەمدیدە هەرگیز هێندە نزیك نەبووە و نابێ ..






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە