كوردستان یان بارەگا حیزبیەكان ؟؟؟
Saturday, 19/02/2011, 12:00
من ئەمەوێ سەرەتاى نوسینەكەم لە ووتەیەى یەكێك لە بەرپرسە باڵاكانى پارتى دیمكراتى كوردستانەوە دەست پێ بكە كە ووتى (ئەوەى تەعدامان لێ بكات دەستى دەبرین) , بەڵام پرسیار دەكەین ,ئەوە كێیە تعدادەكات ؟؟؟ جۆرى تعداكە چیە ؟؟؟ تەعدا لە كێ و لە كوێ ؟؟؟ئایا مە بەست لە تەعدا كردن ئەوەیە كە هەموو ڕۆژیك لە لایەن دراوسێ دۆستەكانمانەوە بۆردمانى كوردستان دەكرێ بە تۆپى قورس و فڕۆكەى جەنگى؟؟؟ باوەڕناكەم , چونكە ئێمە هەمیشە لە سەركردەكانمان ئەبیستین كە دۆستایەتى لە نیوان ئێمەو دراوسێكانمان ڕۆژ بە ڕۆژ پەرە دەسێنێت ,لە زۆربەى بۆنە نەتەوایەتى یە كانى دراوسێ دۆستەكانماندا سەركردەكانمان بوونیان هەیەو هەرلەوێوە ئاگرلە خەونى شاعیرانە ئیمە بەردەدەن بۆ دروستكردنى دەوڵەتى كوردى !!!!كەواتە ئەو بۆردومانەى دراوسێكانمان بۆ سەر خاكی كوردستان خەڵاتە و تەعدا نییە!!!چونكە دراوسێ دۆستەكانمان ئەوەتا دەستایان هەرماوە و بەردەوامن لە خەڵات كردنى كوردستان بە تۆپ و فڕكە جەنگیەكانیان .
ئەى كەواتە مەبەستى ئەو سەركردە باڵایە كێ یە؟ ئەو شوێنە كوێیە كە لە كوردستان پیرۆزترەو تەعدا كردن لێ ى هێڵی سوورە و دەست بڕینى لێ دەكەویًتەوە؟؟
بەڵى دەركەوت ئەو شوێنە پیرۆزە كە تعداكردن لێى هێڵى سوورە كوردستان نیە , بەڵكو بارەگاحیزبیەكانى ئەم هەرێمەیە!!! ,ئەو كەسانەى ئەمان بە تعداچى ناویان دەبەن گەنجانى خێر لە خۆ نە دیوی ئەم هەرێمەیە كە بۆ ئازادی و دادپەروەرى بە بەردى ڕقى خۆیان ماڵە لە شوشەدورستكراوەكى ئەوانیان ڕەجم كرد, بۆ یە ئەوانیش ئەو بەڵێنەى خۆیان بردە سەر كە نەك هەر دەستاین دەبرن بەڵكو دەست و قاچ و تەنانەت مێشكیشیان پژاندن !!!!هێزیكى وایان پۆشتەو چەكرداریان بۆ ڕەوانەكردن كە لە مێژوى ئەم هەرێمەدا هێزى وا پۆشتە بۆ هیچ كام لە دوژمەنكانمان ئامادەنەكراون ناشكرێن ,دەركەوت كە هیچ لە دراوسیكانمان دوژمن نین موستەهەقى دەست بڕین نین , ئەوەى دووژمنە ڕۆڵەكانى ئەم دەڤەرە دڵ سووتاوەیە و ئەوەى ئەبێ تەمبێ بكرێن هەر ئەمانن , چونكە بەردى دەستى ئەم گەنجانە زۆر لە تۆپ و فڕكەجەنگیەكانى دووژمان كاریگەرترە و بارەگا حیزبیەكانیشان زۆر لە كوردستان پیرۆزترە !!!!!!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست