کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆتایی نێچیر ....

Saturday, 18/12/2010, 12:00


نێچیر له‌ کۆنگره‌ی 13ی پارتی، که‌ به‌ ڕاستی هیچ ناهه‌قیان نه‌بوو له‌ ژماره‌ی 13 بترسن چونکه‌ ژماره‌یه‌کی شوومه‌، کرا به‌ جێگریمامی، یانی جێگری سه‌رۆک. ئه‌م کۆنگره‌ شوومه‌ی 13 سه‌ری نێچیر
ده‌خوات و له‌مودواش به‌ره‌ به‌ره‌ ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌رئه‌که‌وێت.
نێچیر زۆر دڵخۆش دیار بوو به‌م پۆسته‌ تازه‌یه‌ و له‌ تاوا پڕ به‌ دڵ ده‌ستی مامی ماچ کرد، به‌ڵام جه‌نابی نه‌یزانی ئه‌م پۆسته‌ گه‌وره‌ترین داوه‌ و زۆر به‌ وردی و به‌ جوانی بۆی چنراوه‌ و ئه‌م کۆنگره‌یه‌ ئه‌بێته‌ سه‌ره‌تای کۆتایی ئه‌م گه‌نجه‌ی که‌ زۆر که‌س سه‌رسام بوون پێی.
چۆن؟
یه‌که‌م: کۆنگره‌ 3 دروشمی قه‌به‌ و قورسی هه‌ڵگرتبوو. ئه‌م دروشمه‌ بۆیه‌ دانران چونکه‌ بنه‌ماڵه‌ بڕیاری دابوو نێچیر بکاته‌ جێگری سه‌رۆک. مه‌سعود چونکه‌ زۆر باش ئه‌زانی مومکین نییه‌ پارتی نوێ بێته‌وه‌
و موومکین نییه‌ پارتی ته‌نانه‌ت له‌ناو باره‌گایه‌کی خۆیشیدا دادپه‌روه‌ری له‌ به‌ینی ئه‌ندامانی خۆیشیا بکات نه‌ک بۆ ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌، هه‌روه‌ها مومکین نییه‌ پارتی له‌ دڵه‌وه‌ باوه‌ڕی به‌ پێکه‌وه‌ژیان هه‌بێت چونکه‌ تاریخ شایه‌ته‌ که‌ هه‌تا ئێستاش و دوای ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ ستراتیژییه‌ش که‌ له‌ به‌ینی پارتی و یه‌کێتی هه‌یه‌ هێشتاش ئیداره‌ یه‌کی نه‌گرتۆته‌وه‌ و ته‌نیا بۆ چاوبه‌ست به‌رهه‌م دانراوه‌. جا ماوه‌یه‌کی تر بۆ هه‌موو که‌سێک ڕوون ئه‌بێته‌وه‌ که‌ نێچیر نه‌یتوانی پارتی نوێ بکاته‌وه‌، دادپه‌روه‌ری دابین کات و پێکه‌وه‌ژیان بسه‌لمێنێ، ئه‌مه‌ش وا ئه‌کات که‌س باوه‌ڕی به‌ نێچیر نه‌مێنێ.
دووه‌م: نێچیر له‌ وتاره‌که‌ی خۆیدا زۆر به‌ حه‌ماسه‌ته‌وه‌ وای گه‌یاند که‌ پارتی ئه‌کاته‌ حیزبی زۆربه‌ی ڕه‌ها. به‌ڵام قه‌ت و قه‌ت ناتوانێ ئه‌م قسه‌یه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ جێ و پارتی له‌مه‌ودوا وه‌زعیخراپتر ئه‌بێته‌وه‌. مومکین نییه‌ یه‌کێتی نیشتیمانی و گۆڕان بیه‌ڵن پارتی له‌ سلێمانی گه‌شه‌ بکات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نێچیر ماڵی خۆیشی بگوێزێته‌وه‌ بۆ سلێمانی. له‌ که‌رکوک و گه‌رمیانیش قه‌ت یه‌کێتی نایه‌ڵێت پارتی نینۆک ده‌رکات. یه‌کێتی ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانانیشێ تا پارتی ببێته‌ حیزبی زۆرینه‌ی ڕه‌ها. مام جه‌لال پیلانی جه‌هه‌نه‌می هه‌یه‌ بۆ ئه‌مه‌ و له‌مودواش ده‌بینن که‌ چۆن پارتی سوکوڕسوا بکرێت له‌ سلێمانی و که‌رکووک و گه‌رمیان. ئه‌مه‌ش شکستێکی تر بۆ نێچیر تۆمار ئه‌کات.

سێیه‌م: نێچیر بارزانی ڕه‌نگه‌ دڵی به‌وه‌ خۆش بێ که‌ جێگره‌ و ئه‌گه‌ر مامی مرد ئه‌و ئه‌بێته‌ سه‌رۆک و جێی ئه‌گرێته‌وه‌. ئه‌مه‌شیان وا ده‌رناچێت، چونکه‌ ئه‌گه‌ر مامیشی کۆچی دوایی بکات، موسته‌حیله‌ ئه‌و بێته‌ سه‌رۆک. با وه‌بیری بهێنمه‌وه‌ که‌ مامی له‌ کۆنگره‌دا چی وت. مه‌سعود هیچ قسه‌یه‌ک به‌ خۆڕایی ناکات و به‌ مه‌به‌سته‌وه‌ ئه‌یکات، جا نێچیر تێ ئه‌گات یان نا ئه‌وه‌ کێشه‌ی خۆیه‌تی. من له‌سه‌رمه‌ بۆی شیکه‌مه‌وه‌. مه‌سعود وتی: (نه‌وه‌یه‌کم هه‌یه‌، کوڕی مه‌سروره‌، پێی وتووم بابه‌ که‌رکوک هی ئێمه‌یه‌ نه‌یده‌ی به‌ که‌س. منیش پێم وت باپیره‌گه‌وره‌ت سه‌ری له‌سه‌ر دانا، ئه‌وه‌ باپیرت هه‌ر خه‌ریکی که‌رکووکه‌ و به‌خوا مه‌گه‌ر تۆ که‌رکووکمان بۆ وه‌رگریته‌وه‌.) باشه‌ ئه‌مه‌ مانای چییه‌ کاک نێچیر، بۆ که‌رکووک کوڕی مه‌سرور بۆمان
وه‌رگرێته‌وه‌ دوای مردنی سه‌رۆک؟ ئه‌ی جه‌نابت چ کاره‌ ئه‌بیت؟
چواره‌م: زۆر پێیان له‌سه‌ر ڕۆڵی ئافره‌ت و گه‌نج داگرت و ڕه‌نگه‌ نێچیر دڵی به‌وه‌ خۆش بکات به‌مه‌ پارتی نوێ ئه‌کاته‌وه‌!!! به‌ڵام کام نوێبوونه‌وه‌؟!!! به‌وه‌ی که‌ پاراستن به‌ جیا ئافره‌ته‌ پاڵێوڕاوه‌کانی بانگ کردووه‌ و فیلمێکی ڕیسواکه‌رانه‌ی لێگرتوون تا به‌کۆیله‌یی بیانهێڵێته‌وه‌. ئه‌و ئافره‌ت و گه‌نجانه‌ی فیلمی سێکسیان لێگیرابێت و موماره‌سه‌ی بێشه‌ره‌فانه‌یان له‌گه‌ڵ کرابێت ته‌نیا ئه‌توانن یه‌ک شت نوێبکه‌نه‌وه‌، په‌یمانی سه‌رشۆڕی و کۆیله‌تی خۆیان.
هاکا ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ هه‌موو که‌س ئه‌یزانێ. ئایا نێچیر بارزانی تۆ ئاگات له‌و فه‌زیحه‌ته‌ هه‌یه‌ که‌ پارته‌ به‌ ئه‌خلاقه‌که‌ی که‌ مامت تۆی کردووه‌ به‌ کوێخای چی ئه‌نجام ئه‌دات بۆ سه‌رشۆڕکردنی ئافره‌ته‌کانی پارتی. هیچ نه‌بێ لیژنه‌یه‌ک دانێ و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ که‌ کاندیده‌ ئافره‌ته‌کانیان له‌ شه‌وی یه‌که‌می کۆنگره‌ بۆ کوێ برد و چییان لێکردن؟
دوای ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ ئافره‌ت ئه‌گه‌ر شه‌ره‌فی هه‌بێت له‌ پارتی نزیک ئه‌بێته‌وه‌؟ له‌ مه‌جته‌مه‌عێک که‌ شه‌ره‌ف زۆر گرنگه‌ به‌لای خه‌ڵکه‌وه‌، ئافره‌ت و گه‌نجێک که‌ یاری به‌ شه‌ره‌فیان کرابێتن، چیتان بۆ ئه‌که‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە