کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەکەکە بۆ ئاڵای کوردستان هەڵنادا ؟!

Sunday, 17/08/2014, 12:00


بۆ چەند کارێکی تایبەتی ڕێم کەوتە لەندەن لە مایۆی ئەمساڵ لەوێ کۆنە هاوڕێیەکی ناوەندی چاکی قەدیمم بینی و وتی بابچینە کۆڕێکی ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە کە ئەمڕۆ هەیەتی ڕۆژ ٢١-٥-٢٠١٤ بوو دەمەوێ ئێوارەیەکی درەنگ چوینە کۆڕەکە و دوای نیوکاتژمێر چاوەڕوانی پیاوێکی سادە و ساکار بێ پاسەوان هاتە ژوورەوە خەڵکێکی زۆر بەخێر هاتنیان کرد و لەبەری هەستان ئەو لە سەرکردە کوردیەکان نەدەچوو بە هەمەرو حیمایەی بە دەمانچەو چەک و شت بە جلێکی ئێجگار خاکیانە و دانیشت و کەوتە ئێوارە باش کردن لە خەڵکەکە بە زمانی جۆراوجۆر،ئەو زۆر بە ڕەوانی وبە ئینگلیزیەکی پاراو و تورکی و کوردی و عەرەبی دەدوا ئەوەی پێش بینینم نەدەکرد ئەوەبوو کە ساڵح بوو بەو ئینگلیزیە پوختە بتوانێت قسە بکات،دوای گفتۆگۆ و دیالۆگێکی زۆر دەمەو درەنگانێک کۆڕەکە تەواو بووئەو ڕەخنەکانی قبوڵ دەکرد لە هەموو ئەوانەی لەوێ بوون،لەناو گفتۆکاندا زۆر شتم هەڵێنجاو زۆر شتم خوێندەوە کە دەکرێت لە چەندین نوسیندا تیشکیان بخەمە سەر.
خوێندنەوە بۆ پەکەکە و فەلسەفەی ئۆجەلان لە چەند وشەیەکی گوندێکی ئورفاوە دەست پێدەکات هەتا دەگاتە دیمەشق و نایرۆبی و دواتریش دورگەکانی ئیمڕاڵی،ئاپۆییزم تەنیا ڕووداوێک و ڕستەیەکی سادە نیە بە ئاسانی بتوانین لێی حاڵی بین هەبوونی هەزاران چەکدار لە چیاکانی قەدنیل و پێگەیاندنی موراد کارایلان و جەمیل و بایک و ساڵح موسلی و و چەندانی تر هەروەها گۆڕینی هاوکێشە سیاسیەکان لە زیندانەوە ئەوەمان پێ دەڵێت کە ئۆج ئالان لە وەهمێک گەورەترە قەتیس بکرێت لەنێوان چوار دیواردا.
کە ساڵح موسلیمم بینی دوای تەواو بوونی پرسیاری ئەوەم لێکرد بۆ هەموو ئەو حزبانەی کە نزیکن لە پەکەکەوەو بە خودی پەکەکە خۆیشەوە ئاڵای کوردستان هەڵنادەن و لە جیاتی ئاڵای کوردستان ئاڵای حزبەکانی خۆیان و وێنەی ئۆجەلان هەڵدەواسن،ئەو بە پرسیارەکەم قەڵس نەبوو وتی ئیستا کاتم درەنگە بۆ دیدەنیەکی تر وەڵامت دەدەمەوە،
بە پێی مەزەندەو خوێندنەوەکانم بۆ ڕابردوو و ئێستای پەکەکە وزۆربەی حزب و گروپەکانی نزیک لە ئەوان کە پەکەکە حزبێکی نەتەوەیی تاکڕەوە بەڵام تاکڕەویەکەی لە مۆرکی ئۆج ئالاندا دەدۆزێتەوە بەو فۆرمەی ئەوان لەوسەرووی ئۆج ئالان کوردستان نابینن،
کە شەنگال کەوتە بە شاڵاوی جینۆسایدو پێشمەرگەکانی پارتی هەڵاتن و قوچانیان ئەوان چەکدارانی یەپەگە کە باڵێکی سەربازی پەکەکەن،هەر شوێنێک دەگەیشتنێ ئاڵای خۆیان لێ هەڵدەدا و وینەی ئۆج ئالانیان لەسەر سنگی خەڵکەکە دەدا ئەم دیمانەنانە قسەی زۆر هەڵدەگرن بەوەی ئەمە چ پەروەردەییەکی ڕۆژهەڵاتیانەیە کە هاوڵاتی خۆت لە تەنگانەدا قوتار بکەی بەڵام لەبەرامبەر ئەوەدا دەبێت وێنەی سەرکردە بە سنگیانەوە کەپس بکرێ،ئەمە ئەوەمان پێ دەڵێت کە ئەوان کوردستان بە خاکی ئۆج ئالان دەزانن نەوەک ئۆج ئالان بە نەوەی خاک ئەمە ئەم ڕەخنە گرتنە ناچێتە سەر فۆرمی ئەوەی کە داخۆ پەکەکە هاوچەشنی پارتی و یەکێتی وهەر حزبێکی تر ئاڵای کوردستان هەڵداو لە ژێر ئەو ئاڵایە خەڵک جینۆساید بکرێ،لێ دیوێکی ترسناک هەیە لەم حالەتە ئەویش بە فۆرمالیزەکردنی کۆمەڵگایە بە سۆنگەی ئاپۆییزم،کە ئەمە نەخۆشیەکی کوشندەی ستالینیەو ئێستاش بوونی هەیە لەناو ڕوسیادا بۆیە دەبێت ئەوە بە پەکەکە بڵێین ئەرێ بەڕاست ئێوە بۆ ئاڵای کوردستان هەڵنادەن ئەم ئاڵایەتان قبوڵ نیە ئەگەر قبوڵتان نیە چۆن کوردبونتان قبوڵە ؟
ئەگەر ئاڵای تر بە پەسندتر دەزانن لەسەرووی ئاڵای کوردستان جیاوازی نێوان ئێوە حزبە میلیشاییەکانی تری وەک پارتی و یەکێتی چییە؟
ئەگەر نا ڕوونی بکەنەو ەبا حاڵی بین کوردستان کە خاکی ئەو میللەتە بێت ئەم هەموو حزبەی کە هەیە چیە هەریەکەی ئاڵایەکی داناوەو هەریەکەی سنورێکی داناوە بۆخۆی و سەریان لەم خەڵکە تێکداوە کەس حاڵی نیە کێ باشەو کێ خراپە وکێ کوردایەتی دەکا و کێ نایکا ؟
با دەرکەوێ ئێوەە وەک پەکەکەو منداڵدانە حزبیەکەتان بە لقەکانیەوە بۆ ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگا و بنکەکەتان هەڵنادەن و بۆ وینەی ئۆج ئالان لەسر سنگی خەڵک دەدەن ؟
ئەم وێنە هەڵواسینەی ئۆج ئالان جگە لە پەرستنی کەس و خود و وسەرکردەو بە یونیڤێرساڵ کردنی ڕموزەکان چیترە ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە