کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تازیه‌ی کۆچی دایکم دانانێم تا پارتی دادگایی نه‌کرێ؟

Wednesday, 23/02/2011, 12:00


ئه‌مڕۆ 22.2.2011 له‌ فینله‌نده‌وه‌ ته‌له‌فۆنێکم بۆ هات دوای وه‌ڵام دانه‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی دایکمیان پێ ڕاگه‌یاندم له‌ هه‌ولێر،هه‌ڵبه‌ت دایکم چه‌ندان ساڵ پێشمه‌رگه‌ی ناوشاروخزمه‌تکه‌ری پارتی بووه‌ باوکیشم شه‌هیدی پارتیه‌و29 ساڵ پێشمه‌رگه‌ی پارتی بووه‌ ڕێز له‌ خه‌باتی هه‌ردووکیان ده‌گرم ئه‌وان به‌ دڵسافی خۆیان خه‌باتیان کرد بۆ کورد نه‌وه‌ک بۆ بنه‌ماڵه‌ به‌ڵام من وه‌ک هاوڕێ خه‌باتی من جیاوازه‌ له‌ هی ئه‌وان من ئێستا کار ئه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی کوردستانم ئازاد بێت له‌ده‌ستی ئه‌وانه‌ی ئه‌و خاکه‌یان داگیرکردووه‌ پارتیش یه‌کێکه‌ له‌وان، من نزیکه‌ی 8 ساڵ زیاتر ئه‌بێت دایکم نه‌بینیوه‌ که‌ ئه‌و کۆچه‌شی کرد تا هه‌تایه‌ ماڵاوایی کرد ونایبینمه‌وه‌ جارێکی تر لێره‌وه‌ به‌ڵێن به‌ خۆپیشانده‌رانی خه‌ڵکی شاری سلێمانی ئه‌یه‌م من تازیه‌ دانانێم بۆ دایکم تا سه‌رانی پارتی ئه‌وانه‌ی باسی بڕینه‌وه‌ی ده‌ستی خه‌ڵکیان ئه‌کرد وئه‌وانه‌ی فه‌رمانیان ئه‌دا به‌ خه‌ڵکی که‌ قه‌سابخانه‌ دابنێن تا دادگایی نه‌کرێن خۆ دایکی من له‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ زیاتر نیه‌ که‌ ڕۆژانه‌ ئه‌که‌ونه‌ به‌ر وێزه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و له‌ناو ئه‌برێن،داوای لێبوردن له‌ خۆشه‌ویسترین که‌سی ژیانم دایکم ئه‌که‌م چونکه‌ من نیشتیمانم خۆشتر ئه‌وێ له‌ دایکم نیشتیمانی من که‌ کوردستانه‌ له‌ هه‌موو دایکێک پیرۆزتره‌ بۆیه‌ ئه‌بێت ئازادبکرێ ئه‌وسا تازیه‌ دابنێنین بۆ مردووه‌کانمان.
خه‌ڵکی جه‌ره‌به‌زه‌و ده‌سه‌ڵات تۆقێنی سلێمانی کۆڵ مه‌یه‌ن ئێمه‌ له‌گه‌ڵتانین ده‌بێت کۆتایی به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بێت وه‌ک چۆن ئه‌مڕۆ قه‌زافی لێی تێک چوو بوو باسی فه‌لوجه‌ی ئه‌کردو ئه‌یوت ئه‌بێت لیبیا بکه‌م به‌ فه‌لوجه‌ ئاواش ئه‌بێت پارتی لێی تێک بچیت وسه‌ری ڕه‌ش به‌ فه‌لوجه‌ بزانێت،ئه‌وان بۆ 20 ساڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوخه‌باته‌ دزیاره‌که‌یان یه‌کێتی خه‌ریکی حه‌لۆشدانی داهاتی ئه‌و وڵاته‌و له‌سه‌ر ورگی ئه‌و خه‌ڵکه‌ش بازبازێن بکه‌ن،ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ که‌ده‌بێت ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته‌ به‌د فه‌ڕه‌ کۆتاییان پێبێت وهه‌تا هه‌تایه‌ هیچ که‌س وبنه‌ماڵه‌و ده‌سه‌ڵاتێ نه‌توانێ پۆز به‌سه‌ر کورددا لێبدا،منیش که‌ ئه‌مڕۆ هه‌واڵی کۆچی خۆشه‌ویسترین که‌سی ژیانم له‌ ده‌ستداوه‌ که‌ دایکمه‌ ناگریم بۆی بڕیارم داوه‌ نه‌شگریم تا ئه‌وکاته‌ی کوردستان له‌وده‌سه‌ڵاته‌ پاک ئه‌کرێته‌وه‌ سه‌رانیشی ئه‌درێن به‌داگا،دڵنیابن ئێمه‌ له‌گه‌ڵتانین ئه‌و بوێرو قاره‌مانانی خه‌ڵکی کوردستان وسلێمانی
تۆش دایکی کۆچ کردووم بمبوره‌ که‌ ناتوانم تازیه‌ت بۆ دابنێم چونکه‌ میلله‌ته‌که‌م ئازادی ئه‌وێ مرۆڤیش بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌بێت قوربانی بات کاتێک ئازاد بوین وده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆمان ڕاپێچی به‌رده‌م دادگا کرد یه‌م له‌سه‌ر گۆڕتا فاتیحا ئه‌خوێنم وئه‌وکات تازیه‌ت بۆ دائه‌نێم چونکه‌ ئه‌مڕۆ کوردستان هه‌مووی تازیه‌یه‌ له‌ ژێری ده‌ستی پارتی ویه‌کێتیدا

هاوڕێ ڕه‌ش
22.2.2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە