له ترسی ڕوخانی بارزانی پاره‌ی گه‌یانده فڕه‌نسا
Wednesday, 16/03/2011, 12:00
ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی له ڕۆژنامه‌کانی فڕه‌نسا هه‌واڵی کڕینی به‌شیک له کۆمپانیای کۆڕه‌ک ته‌له‌کۆم له‌لایه‌ن کۆمپانیای فڕه‌نس ته‌له‌کۆمی فڕه‌نسی وه‌ک به‌شیک له گروپی ئۆڕه‌نجی فڕه‌نسی بڵاو کرایه‌وه
چه‌ند زانیاریه‌ک له‌سه‌ر فڕه‌نس ته‌له‌کۆم
یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین سێ کۆمپانیاکانی ئه‌وروپا وباره‌گای سه‌ره‌کی له پاریسه و 167000 ئیشکه‌ری هه‌یه‌و به‌شیکی زۆری ئه‌و ئیشکه‌رانه له ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسان و192.7 ملیۆن کڕیاری هه‌بووه تا ساڵی 2010 وئێستاش به یه‌کێک له زه‌خمترین کۆمپانیاکان داده‌نرێت له فڕه‌نسا وئه‌وروپا وجیهان په‌یوه‌ندیه‌کی توند‌و تۆڵی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌پڵ وسێ فێ ئێخی فڕه‌نسی وستیڤن ڕیچرد سه‌رافه‌تی ده‌کات.
له ساڵی 1998 له‌به شیویه‌کی ڕه‌سمی کرایه‌وه پێشتریش له‌لایه‌نی وه‌زاره‌تی گوستنه‌وه له ساڵی 1988 که‌وتبۆ کار به‌ڵام وه‌ک فڕه‌نس ته‌له‌کۆم له ساڵی 1998 ه‌وه که‌وته کار سه‌ره‌تا به ئیفلاسیه‌تێکی گه‌وره تێپه‌ڕی کرد ودواتر هه‌ڵسایه‌وه
بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر فڕه‌نس ته‌له‌کۆم کلیک له‌سه‌ر ئه‌و لینکه بکه
http://fr.wikipedia.org/wiki/France_T%C3%A9l%C3%A9com فره‌نس ته‌له‌کۆم وئابڕوچۆنی به‌گه‌نده‌ڵی
یه‌کێک له‌و په‌ڵه ڕه‌شانه‌ی که‌وته ناو مێژووی ڕه‌شی ڕاگه‌یاندن له ئه‌وروپا وفڕه‌نسا ئه‌و گه‌نده‌ڵیه بوو که له‌سه‌ر کۆمپانیای فڕه‌نس ته‌له‌کۆمه‌وه ئاشکرا بوو به‌وه‌ی ئه‌و کۆمپانیایه که‌وته به‌ر هێرشی ڕاگه‌یاندن له فڕه‌نسا به تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ئۆڕه‌نجی تونسی وکه ئه‌و کۆمپانیایه له‌لایه‌ن کچی زین بن عابدینه‌وه خاوه‌نداری ده‌کرا وبڕی پاره‌که‌ش وه‌ک دیار ده‌که‌وی 180 ملیۆن دۆلاره‌وخودی سه‌رکۆزی داوای له دادگاکانی فڕه‌نسا کرد ئابڕو بردنه‌که‌یان بکڕنه‌وه چونکه یه‌که‌مشه‌و که بن عابدین له وڵاته‌که‌ی ڕای‌کرد ویستی بێت بێته پاریس به‌ڵام سه‌رکۆزی ڕێگه‌ی نه‌داو پێی وتبوو ئێمه که‌سێک وه‌رناگرین میلله‌ته‌که‌ی بچه‌وسێنێته‌وه وچه‌وسێنه‌ر بێ به‌ڵام دواتر دوای ئابڕوۆ به‌ریه‌که‌ی کۆمپانیای فڕه‌نس ته‌له‌کۆم به هه‌بوونی پشک له به گوێره سه‌دا 49 هه‌موو قسه‌کانی سه‌رکۆزی ته‌ڵاقنامه‌یان وه‌رگرت و‌ئێستا ئه‌و دۆسیه‌یه وا له دادگاکانی فڕه‌نسادا ماوه‌ته‌وه چاوه‌ڕی ده‌کرێ که کچی زین بن عابدین وفڕه‌نس ته‌له‌کۆم یه‌کلایی بکه‌نه‌وه
بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئابڕوبه‌ری فڕه‌نس وته‌له‌کۆم بنه‌ماڵه‌ی زین بن عابدین سه‌یری ئه‌و لینکه بکه
http://www.cfecgc-unsa-ft-orange.org/201103081817/revue-de-presse/orange-soupconne-de-corruption-en-tunisie-zdnetfr.html فڕه‌نس ته‌له‌کۆم هه‌نگاوێک له کڕینی کۆڕه‌ک ته‌له‌کۆم
دوای ئیفلاسه‌که‌ی ساڵی 2000 فڕه‌نس ته‌له‌کۆم کلکی گرێدا له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ئۆڕه‌نجی تونسی بۆ ئه‌وه‌ی باڵانسی ڕاست بکاته‌وه‌و پاره‌ی بنه‌ماڵه بخاته خزمه‌ت گوزاریه‌وه دوای ئاشکرابوونیشی ئێستا هه‌واڵی کڕینی کۆڕه‌ک ڕاده‌گه‌ینێت که به گوێره‌ی ئه‌و ڕێکه‌و‌تنه سه‌دا بیستی ئێستا کڕدراوه‌و بۆ 2014 ده‌بێت به سه‌دا 46 که ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خات فڕه‌نس ته‌له‌کۆم دوای ئابڕوچونێکی تر یه‌کێکی تر تۆمار ئه‌کات به‌ڵام ئه‌و ئابڕو چونه دیار ناکه‌وێت تاکو ئه‌وکاته‌ی که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌ڕوخێن
بۆ خوێندندنه‌وه‌ی زانیاری زیاتر کلیک له‌سه‌ر ئه‌و لینکه به سه‌باره‌ت به کڕینی پشکه‌کانی کۆمپانیای کۆڕه‌ک له‌لایه‌ن فڕه‌نس ته‌له‌کۆمه‌وه
http://www.totaltele.com/view.aspx?C=1&ID=463219 پاره ڕه‌وانه‌کردنی بارزانی
دوابه‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندان چه‌ندین هه‌واڵی وا بڵاو کرانه‌وه له کوردستانپۆست که‌وا پاره‌ی به‌رپرسانی پارتی له ڕیگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه ڕه‌وانه‌ی سویسڕاو بانکه‌کانی ئه‌وروپا کراون،ئه‌مڕۆش بارزانی له هه‌نگاوێکی تردا له‌ڕێگه جندوگورگه‌کانی بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه کۆمپانیای کۆڕه‌کی فرۆشت به کۆمپانیای فڕه‌نس ته‌له‌کۆم من قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ناکه‌م که فرۆشتنی هه‌ر بستێک خاکی کوردستان گه‌وره‌ترین خیانه‌ته به‌ڵکو بارزانی پاره‌کانی بۆ له ڕێگه‌ی کۆمپانیاکانی فڕه‌نساوه گه‌یانده فڕه‌نسا بیرمان نه‌چیت ساڵی پار بارزانی سه‌ردانی فڕه‌نسای کرد وله‌وی له‌گه‌ڵ سه‌رکۆزی وکۆشنێردا باس له به‌سێک له‌و کڕینه کراوه به‌ڵکو ئه‌و باسه تاکو ئێستا دزه‌ی نه‌کردۆته ناو ڕاگه‌یاندنه‌وه وه‌ک خودی بارزانی له که‌ناڵی 24ی فڕه‌نسی باسی له هه‌بوونی په‌یوه‌ندی بازرگانی گرنگ کرد له‌گه‌ڵ فڕه‌نسا وئه‌مڕۆ ئه‌و په‌یوندیه بازرگانیه دیاری دا
خودی بارزانیش خۆی وه‌ک زین بن عابدین دێته به‌رچاو و بۆیه په‌یتا په‌یتا پاره ڕه‌وانه‌ی بانکه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌کا گه‌ر بارزانی ئومێدی هه‌بوایه به کوردستان چۆن کۆڕه‌ک ته‌له‌کۆمی ئه‌فرۆشت له کاتێکدا فره‌نس ته‌له‌کۆم ئێستا هه‌ڵگری گه‌وره‌ترین ئابڕبه‌ری گه‌نده‌ڵیه له ئه‌وروپاو فڕه‌نسا له‌مه‌ڕو ئه‌وپارانه‌ی که به دزی له ئۆڕه‌نجی تونسیدا هه‌یبوه ؟
گه‌ر بارزانی ئومێدی به کوردستان هه‌بوایه چۆن کارێکی وای ده‌کرد که داهات وموڵکی کوردستان بفرۆشێت؟
که‌واته بارزانی ئومێدی نه‌ماوه بۆیه هه‌موو شتێک ئه‌فرۆشێت وئه‌زانێت ڕۆژێک ئه‌ویش بن عابدین له سعودیایه‌ک ئه‌بێته په‌نابه‌ر.
بۆ زانیاری زیاتر کلیک له‌سه‌ر ئه‌و لینکانه بکه خوێنه‌ری به‌ڕێز
http://www.scoop.it/t/agence-relations-presse/p/35450511/orange-soupconne-de-corruption-en-tunisie http://www.piccmi.com/Orange-soupconne-de-corruption-en-Tunisie_a4289.html http://www.courrierinternational.com/article/2010/05/27/ah-si-j-etais-le-gendre-de-massoud-barzani http://www.ft.com/cms/s/0/14cf9022-f826-11df-8875-00144feab49a.html
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست